یەكێتی قسەی خۆی كرد
یەكێتی قسەی خۆی كرد ‌ ئارام هادی‌ 15/2/2017
هەڵوێستی ڕونی یەكێتی نەك تەنها بۆ خودی یەكێتی یەكان، بەڵكو بۆ لایەنەسیاسیەكانیتر و كەسانی خاوەن هەڵوێست و نەتەوەییش گرنگە، بەمەبەستی ڕاگرتنی باڵانسی هێز لە هەرێمی كوردستاندا، ئەم ماوانەی دوایی بەهۆی بێدەنگی و ئاشكرانەكردنی قسە و باسی ناوكۆبونەوەكانی نێوان (یەكێتی و پارتی)  لەلایەك و  گرێنەدانی كۆبونەوەكانی (یەكێتی و گۆڕان) لەلایەكیتر، بەنافەرمی لێرە و لەوێ‌، گوێبیستی لێدوانی ناڕوون دەبوین، ئەمەش وایكرد قۆناغێكی نوێی توندی ململانێی میدیایی بەڕێوەبچن، كەكاتی ئەوەمان نیە خۆمان بەم جۆرە لە شەڕی میدیاییەوە سەرقاڵ بكەین، بەتایبەت لە ئێستادا، كات كاتی یەكگوتاری و یەكڕەنگی و یەك دەنگی یە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسی و ئابوریەكان.
لەدوای نزیكەی شەش مانگ لە دواكەوتنی كۆبونەوەی فراوانی مەكتەبی سیاسی دواجار ئەو حزبە لەماڵی سەرۆك(تاڵەبانی) كۆبونەوەیەكی فراوانی بەست، بۆتاوتوێكردن و یەكلاكردنەوەی پرسە كەڵەكەبوەكان، كەهەندێكیان پەیوەندی بەناوخۆی یەكێتی و هەندێكیان بەدەرەوەی یەكێتی هەبوو، بەهەردوو بارەكەدا دواین كۆبونەوە ئومێدبەخش بوو، وەك لەڕاگەیەندراوەكە و لە لێدوانی ئەندامانی مەكتەب سیاسیەكاندا گوێبیستی بوین. 
دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی (یەكێتی و گۆڕان)، (یەكێتی و لایەنەكانیتر)، بۆكاراكردنەوەی پەڕلەمان و كۆتایی هاتنی كیشەهەڵپەسێردراوەكانی پەیوەند بە یاسایی نەبونی (سەرۆكایەتی هەرێم) و كاراتركردنەوەی حكومەت و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی بەپەلە بۆ ڕزگاربون لە قەیرانە سیاسی و داراییەكان و بەتایبەت چارەسەركردنی موچەی فەرمانبەران، وە خۆئامادەكردنی كورد بە پڕۆژەیەكی گشتگیر بۆ دوای شەڕی موسڵ، هەر ئەوانەن كە زۆرلەمێژە خەڵك هاواریان بۆدەكات و داوادەكات پەلەی تیابكرێت. 
وەك هەڤاڵ (قادرعزیز) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە یەكەم ئێوارەی دوای كۆبونەوەكە لەبەرنامەی تاوتوێی (ئێن ئاڕتی)دا ئاماژەی پێدا، كۆی گشتی ئەم پرسەگرنگانە لەكۆبونەوەكە باسكراون و بڕیاردراوە كاریان لەسەربكرێت و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەبێ‌ ئەوەی كاربكەن بۆ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێك، بەڵكو هەموولایەنەكان پێكەوە شانی بەردەن. 
پێش دەستپێكردنی كۆبونەوەكە و بەتایبەت دوو ڕۆژی پێشوی، لەلایەن هەندێك لە نوسەران و ڕۆشنبیران و كەسەنەتەوەییەكانەوە، بەوتارێك بوبێت یان بەپۆستێكی كورتی سەرفەیسبوكەكانیان بێت، داواكار و هیواخوازبون، كەیەكێتی لە كۆبونەوەكەیدا، بەرەی  جەماوەرهەڵبژێرێت، نەك بەرەی دژ، كەمانای دەستەواژەی یەكەمیان بۆبەرەی جەماوەر،پەراوێزنەكردنی لایەنەكانیتری وەك (گۆڕان. یەكگرتوو. كۆمەڵ)ە، لەلایەن(یەكێتی و پارتی)یەوە، كە پێكەوەكاركردنی سەرجەم لایەنەكان بۆ دەستنیشانكردنی ڕێگەچارەیەك بۆتێپەڕاندنی دۆخەكە بەئاڕاستەی قازانجی خەڵك، خواستی زۆرینەی خەڵكە بەخودی یەكێتی یەكانیشەوە، مەبەست لەبەرەی دژیش پەراوێزخستنی لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ یە لەنێوان (یەكێتی و پارتی) و بەس. 
داهاتو دەبێتە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەی كە كۆبونەوەكە لە بەلاغێكدا بۆڕای گشتی ڕاگەیاند، كە هیوادارین وەك ڕابردوو بڕیارەكانی تەنها مەرەكەبی سەركاغەزنەبێت و لەواقیعدا كاری لەسەربكەن، كەئەمە خواستی هەموو لایەكە. یەكێتی قسەی خۆی كرد ئێستاش لەو گرنگتر جێبەجێكردنەكەیەتی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP