ژیان رێكەوتنە
راستییەکەی ژیان رێكەوتنە ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 15/2/2017
هەموو بوونەوەرێكی سەر ئەم زەمینە ناتوانێ،بەتەنها بژی،پێویستی بە رێكەوتنە لەگەڵ هەندێكی تر. تەنانەت ئاژەڵ و گیان لەبەرەكانی دەرەوەی مرۆڤیش لەگەڵ یەك دەنگونجێن و رێك دەكەون له‌گه‌ڵ هەندێكیش نەیارن. سیستەمی دیموكراسی ئەوەی بەشێوەیەكی تەندروست چارەسەر كردووە. لەسیستەمی سیاسی هەڵبژاردن هەیە،بۆ گەیشتن بە دەسەڵات. لەهەمان كات ئۆپۆزیسۆن بوونیش هەیە. ئەوانەی هاوهەڵوێستن له‌گه‌ڵ یەكتر رێك دەكەون بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. لەهەمان كات لەچوارچێوەی یاسا ئۆپۆزیسۆنیش جۆرێكە لە رێكەوتن، بەڵام ئەوانەی كە هاوتەبای ئەوانە نین كە دەسەڵات بەڕێوەدەبەن بۆچوونی خۆیان لە ئۆپۆزیسۆن دەبیننەوە. بەڵام لە وڵاتانی قۆرخكراو بە بیانوی پڕ و پوچی شۆڕشگێڕی و ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و خێڵایەتی ،هەمیشە رێكەوتن هاوسەنگی تێدا نییە. لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە رێكەوتنی نێوان حزبە سیاسیەكان شلۆق بووە. ئەوكاتەی كە هەموو حزبە براوەكانی هەڵبژاردن بڕیاری هاتنە ناو حكومەتیان دا، رێكەوتن پێشێل كرا. چونكە كەلێنێك نەماوە بۆ بەرەی دژ،یاخود بەرەی ناڕەزایی لە كاروباری دەوڵەت . بۆیە كاتێ‌ هاتە سەر پرسی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم دۆخەكە بە شێوەیەكی خراپ شكایەوە،كە لە دونیای سەردەم نەبووە،بەمشێوەیە مامەڵە له‌گه‌ڵ پەرلەمان و چارەنووسی وڵاتێك بكرێ ،لەسەر پۆستی كەسێك. ئەگەر ئۆپۆزیسۆن هەبوایە،كێشەكە لەوانە بوو بەدیوێكی تر بكەوتبایەوە. جا لە قازانجی كامە بەرە دەبوو كێشە نەبوو،گرنگ دۆخەكە جیاوازتر لەوەی ئێستا دەبوو . 
لە ئێستاشدا دۆخێكی خراپ رووی لە كوردستان كردووە، مەیلی رێكەوتنیش لە ئارادایه‌، بەڵام ئایە چ جۆرە رێكەوتنێك دەكرێ‌ . ئەو رێكەوتنە كلاسیكیانەی كە جاران دەكرا، یان پێویستە رێكەوتنێك بكرێ‌ ،كەوا بنەمای دروستی دەوڵەت داری پێ بنیاد بنرێ‌ . ئەگەر رێكەوتن هەروەك جاران لە پێناو دابەش كاری چەند پۆست و پلەیەكە ئەوە نەكرێ‌ باشترە، بادۆخەكە هەر ئاوا بمێنتەوە. بەلام گەر لایەنەكان بەتایبەت پارتی سەر دەهێنتە بەر ،بۆ ئەوەی شێوە حوكمداری لە كوردستان بگۆڕدرێت و ریفۆرمێكی تەندروستی سەردەمیانەی تێدا بكرێ‌، ئەوە جێگای خۆیەتی هەموو حزبەكان رێكەوتنی له‌گه‌ڵ بكەن، بەڵام ئەوەی دەبینرێ‌ پارتی حەز بە رێكەوتنێك دەكات،رێكەوتنی پاڵپشتی كردنی ئەو سیاسەتەی ئێستای بێت، ئەگەر ئەوە نەبوو،كار لەسەر سفركردنەوەی شەرعیەتی پەرلەمان‌و حكومەت دەكات. بۆئەوەی هەموو دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم بێ شەرعیەت بكات، سەرلەنوێ‌ دۆخەكە بخاتە قۆناغی راگوزەری،گفتوگۆی دامەزراندنەوەی سەر لەنوێ‌ بخاتەڕوو، كە ئەویش وابەئاسانی تەواو نابێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7226
28/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 28/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راماڵینی ركابه‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ 28/3/2017
زانست
‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ری پاشا‌ له‌ پایته‌ختی میسر 28/3/2017
‌ ته‌ندروستی جیهانی: پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری مردنی مناڵانه‌ 28/3/2017
‌ ته‌لەسكۆبی هابل دوو وێنه‌ی ناوازه‌ی گه‌ردوون ده‌گرێت 28/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP