چەتە
چەتە ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 16/2/2017
ـ بەروانكە سەروتار، شیپی مزراح، باگردێن، دووەم رۆژی تەعزێ‌، پەیڕەو، جلی جەژن، ئەخلاق، فەقیانە، كاسەی دراوسێتی، جام، موفەتیش، رەوڕەوە، خەیار چەمەر، كوردایەتی، گدگدە، هەلووك، كووژەكە، تریشقە، داربەنەخوێن، بەربووك، رێكخستن، تەربووش، ئەشراف، عەمبەروەرید، بەرەی كوردستانی، قل‌و بەرد، گەل، مزرۆكە، تەبایی، كووپە، باوەڕ، چیغ، كلكەڕێوی، رەئیس عورەفا، كورتان، سێ‌ رۆژگانە، خەبات، پووزەوانە، دەسكەلا، گەورەوبچوكی، داڵان،
+ ئەمانە چین ئوستاز؟
ـ سەبرت بێ‌ جارێ‌ ماوە، پەنجە كێشی، بەیتولمال، حەسحەس، چاڵچاڵێن، خێو، دەستپاكی، لەلە، یەكەو گۆتەكە، سەرەسۆدە، بەردەئەستێ‌، خوتبەی سیاسی، ناوكگرتنەوە، سەرهەویر، داهات، گونج، تەمتەمە، لەواشە، ئۆپۆزیسیۆن، چۆڕاوگە، 
+ شەقم برد ئوستاز، چین ئەمانە؟ بەروانكەو سەروتارو گونج و تەمتەمە! حاڵی نابم.
ـ رۆڵە گیان بۆچی حاڵی نابی؟! ئەمانە ئەو شتانەن كە باویان نەماوەو  دەمێكە بەسەرچوون.
+ دە كەواتە موهیمترین شتت بیرچووە گەورەم. چەتە.
ـ چەتە باوی نەماوە هەتیو؟!.. ئەی كێ‌ ئەم وڵاتەی كاول كرد؟!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7277
26/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP