له‌ یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو مــه‌راسیمی رێزلێنانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان سازكرد
له‌ یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو مــه‌راسیمی رێزلێنانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان سازكرد ‌ 16/2/2017
ئاوات كۆكه‌یی
فۆتۆ: ئه‌ژین قادر
هێزه‌كانی پشتیوانی دووی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌،  به‌بڕیاری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ رۆژی 14/2/1999  درووستكرا، ئه‌م  پشتیوانی دوو كه‌هێزی ( ئه‌سناد) پاڵپشتی و چه‌كه‌ قورسه‌كانه‌، شانبه‌شانی هه‌موو یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رۆڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گێڕاوه‌ له‌هه‌مو و نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت، له‌شه‌ڕه‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا.
رۆژی 14/2/2017، له‌یادی تێپه‌ڕینی 18 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرااندنیدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ له‌باره‌گای سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو له‌ سلێمانی، مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن سازكرد كه‌ له‌كاتی روماڵكردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و تیرۆریستانی داعش، به‌رپرسیارانه‌ زانیارییه‌كانیان گواستۆته‌وه‌، كه‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ یه‌ك له‌و كه‌ناڵانه‌ بوو.  
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش، عه‌قید عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د  به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی هۆشیاری هێزه‌كانی پشتیوانی دوو له‌وته‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته‌ سه‌ر یادی درووستبوونی هێزه‌ رێكخراو و كاریگه‌ره‌كه‌یان، كه‌ ئه‌و بۆنه‌یان قۆزتۆته‌وه‌ بۆ رێزلێنانی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌ هه‌ستی به‌رپرسیارانه‌وه‌ رووماڵی هه‌واڵ و زانیاریی شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌دژی تیرۆریستانی داعشیان كردووه‌، بۆیه‌ وتی: به‌ پێویستمان زانی خه‌ڵاتێكی پێشمه‌رگانه‌ كه‌ زیاتر مه‌عنه‌وه‌ییه‌ پێشكه‌شی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ین ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ بوون و ده‌نگوڕه‌نگی پێشمه‌رگه‌یان گه‌یاندۆته‌ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو جیهان.
وتیشی: دیاره‌ له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌و راگه‌یاندن له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردابوون، هه‌ر له‌ رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و كامێراكه‌ی هێرۆخان و دوای راپه‌ڕینیش ته‌له‌فزیۆنه‌ تاقانه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان و دواتریش رۆژنامه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوردستانی نوێ و دوای ئه‌وه‌ش كه‌ناڵه‌ سه‌نگینه‌كه‌ی كوردسات و كوردسات نیوز و كه‌ناڵی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ سعود سه‌نگاوی  كه‌ هه‌ر بۆخۆی كه‌ناڵێكی چالاكی پێشمه‌رگانه‌یه‌ له‌گه‌یاندنی واقیعی پێشمه‌رگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ فه‌رمانده‌ لیوا روكن مه‌ریوان به‌پێویستی زانی خه‌ڵاتێكی موته‌وازیعانه‌ پێشكه‌كه‌شی به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌كان بكات كه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌دابوون و ده‌نگوڕه‌نگی پێشمه‌رگه‌ بوون.
دواتر لیوا روكن مه‌ریوان محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێزه‌كه‌یان له‌ 14/2/1999 به‌ربڕیاری جه‌نابی مام جه‌لال دامه‌زراوه‌ و هه‌ر ئه‌وكاته‌ش فه‌ریقی یه‌كه‌م (نه‌وشیروان فواد مه‌ستی)ی ته‌كلیف كردووه‌ بۆ درووستكردنی هێزێك كه‌ بتوانێت هه‌موو چه‌كه‌ قورسه‌كانی (ی.ن.ك)ی تێدا كۆبكرێته‌وه‌، وتیشی: ئه‌وكاته‌ هه‌موو چه‌كه‌ قورسه‌كانی ی.ن.ك له‌ ناو فه‌رمانده‌ییه‌كاندا كۆكرانه‌وه‌، ئیتر ده‌ستكرا به‌مه‌شق و راهێنان  له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان، جه‌نابی مام جه‌لالیش خۆی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگای لێ بوو، هه‌فتانه‌ سه‌ری لێئه‌داین و ئه‌هات بۆلامان.
له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ درووستكردنی هێزه‌كه‌و وتنه‌وه‌ی وانه‌و مه‌شقپێكردن،  لیوا روكن مه‌ریوان وتی: به‌تایبه‌تی ئه‌و برا ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌ ده‌رچووی خولی یه‌كی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا خولی دووه‌م و تا ئه‌گاته‌ هه‌موو خوله‌كان و چه‌ندین له‌و فه‌رمانده‌ شارازه‌یانه‌ش كه‌ له‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌زموونیان هه‌بوو، هه‌مووشیان له‌ناو  ئه‌م هێزه‌دا كۆكرانه‌وه‌و توانرا بكرێته‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ هه‌موو كورد شانازای پێوه‌ده‌كات و توانرا هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بپارێزێت له‌ تیرۆریستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی هێزه‌كه‌مانه‌وه‌ به‌پێوستمان زانی خه‌ڵاتی رێزلێنان ببه‌خشین  به‌ هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندانه‌ی كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕه‌كان و له‌هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌گاته‌ ده‌ستی خه‌ڵك، ئێمه‌ سوپاستان ئه‌كه‌ین كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئێوه‌ له‌شه‌ڕه‌كاندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕبوون و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شه‌ڕه‌كاندا بوون و هه‌موو زانیارییه‌كانتا به‌شێوه‌ی راست و درووست گواستۆته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، هه‌روه‌ها رۆڵی گرنگ و ئیجابیتان گێڕاوه‌و خۆتان به‌دوور گرتووه‌ له‌ هه‌واڵێكی خراپ و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی میدیایی كه‌ كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر وره‌ی جه‌ماوه‌رو به‌ سودی دوژمن ته‌واو بێت.
به‌ڵام راگه‌یاندن هه‌بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و له‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ شوێنی ستراتیژی گرنگمان ئازاد كردووه‌، هاتووه‌ له‌ گه‌رمه‌ی سه‌ركه‌وتندا  له‌بری ئه‌وه‌ی باسی چالاكی پێشمه‌رگه‌ بكات، ئه‌گه‌ڕێت بۆ خاڵێكی سلبی بچووك  و ئه‌یكات به‌هه‌ڵڵا و دواجار به‌سودی دوژمن شكاوه‌ته‌وه‌.
فه‌رمانده‌كه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌به‌ر ئه‌وهۆكاره‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ سازبكه‌ون و وتیشی: ئێمه‌ ده‌وستخۆشیتان لێده‌كه‌ین  و سوپاستان ئه‌كه‌ین، وه‌ك پێشمه‌رگه‌ قه‌رزداری ئێوه‌ین، پێشمان خۆش بوو له‌یادی دامه‌زراندنی هێزه‌كه‌ماندا مه‌راسیمی رێزلێنانتان بۆ سازبكه‌ین.
وه‌ك بۆ نمونه‌یه‌كی ئه‌و رۆڵه‌خراپه‌ی هه‌ندێك له‌راگه‌یاندنه‌كان له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی دژی تیرۆیستانی داعش گێڕاویانه‌، وتی: ئه‌و كاته‌ی تیرۆریستان په‌لاماری شاری كه‌ركوكیان داو هاتنه‌ ناوه‌وه‌، ئێمه‌ له‌میحوه‌ری خازر بووین و دوا نیوه‌ڕۆ گه‌راینه‌وه‌، بۆ كه‌ركوك، پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌ی  باشی دانابوو بۆ به‌رگری و ئێمه‌ش كه‌ گه‌یشتین به‌رنامه‌یه‌كی باشمانداناو تا سه‌عات یه‌كی شه‌و % 70ی ناوشار باككرایه‌وه‌و كۆنتڕۆڵی شوێنه‌كانمان كرده‌وه‌ و بۆ به‌یانیش % 95ی شار كۆنتڕۆلكرایه‌وه‌، نزیكه‌ی په‌نجا داعش كوژران و شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ كرا، كه‌چی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ هیچ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پیشان نه‌دا، له‌به‌رامبه‌ردا دوو تیرۆیستی داعش كه‌ له‌شوێنێكی عاسی بوون له‌ناو خوێندنگه‌یه‌كداو نه‌ ئه‌پێكران،  ئێمه‌ش له‌به‌ر راگه‌یاندنه‌كان و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ی لێمان ئاڵابوو نه‌ ئه‌كرا هێزی تایبه‌تی بۆ بنێرین و له‌ ده‌رفه‌تێكی باشتر ئه‌گه‌ڕاین كه‌ به‌بێ زیان ئه‌وانیش له‌ناوبه‌رین،  كه‌چی ئه‌و راگه‌یاندانه‌ كه‌وتبوونه‌ رۆماڵی  به‌رگریی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌و زوو زوو پیشانی ئه‌دان و تا ئێواره‌ هه‌ر باسی ئه‌و دووانه‌یان ئه‌كرد،  كه‌چی ئێمه‌ برینداماندا، شه‌ڕی گه‌وره‌مان كرد، سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام باسیان نه‌كرد.
له‌كۆتایشدا وتی: له‌ساڵیادی هێزه‌كه‌ماندا وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵێن و دڵنیایی ئه‌ده‌ین به‌خه‌ڵك تا دوادڵۆپی خوێنمان خزمه‌ت به‌خاك و نیشتمانه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین و سنووری خۆمان ئه‌پارێزین و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان دڵخۆش ئه‌كه‌ین به‌نه‌مانی داعش و به‌پارێزگاریكردن له‌خاكه‌كه‌مان، وه‌ك ئاماری هێزه‌كانی پشتیوانیمان تا ئێستا 36 شه‌هیدی سه‌نگه‌رو 372  بریندارمان هه‌یه‌،، یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانیش كه‌ سه‌رقافڵه‌یه‌  شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسوور بوو كه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌م هێزه‌بوو، پیاوێكی ئازاو  قارمان بوو، سه‌نگه‌رێك نییه‌ كاك حسێن نه‌ی بینیبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP