سه‌ده‌ی چینی
سه‌ده‌ی چینی ‌ 16/2/2017
ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌رکه‌وتنی چین وه‌کو زلهێزێکی ئابووریی و سیاسیی و سه‌ربازی  له‌جیهاندا، بۆته‌ مایه‌ی گرنگی پێدانی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له‌ جیهاندا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ زۆرێک له‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، که‌ چین ده‌بێته‌ زلهێزێکی گه‌وره‌ی جیهان. چاودێرێکی به‌ریتانیش پێی وایه‌، ئه‌م سه‌ده‌یه‌ « سه‌ده‌ی چین» ی ده‌بێت.

کۆتایی سه‌ده‌ی  به‌ریتانی و ئه‌مریکی
ماتیۆ جیمسۆن ڕاوێژکار له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، له‌ وتارێکیدا له‌ سایتی « ستراتیجیک که‌لچه‌ر» ، باس له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی سیاسه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و چین ده‌کات و ده‌ڵێت: هنری لویس خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری « تایم» ی ئه‌مریکی، یه‌که‌م که‌سبوو که‌له‌ ساڵی 1941 له‌ وتارێکدا شرۆڤه‌ی بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی کردبوو، پێی وابوو که‌ ئه‌م سه‌ده‌یه و سه‌ده‌کانی دواتریش‌، سه‌ده‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت.  جیمسۆن ده‌ڵێت: به‌ریتانیا له‌ ساڵی 1815 ه‌وه‌ تاوه‌کو 1914،  زلهێزێکی گه‌وره‌ی جیهان بوو، رابه‌رێتی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرد، له‌به‌رئه‌وهئه‌و ساڵانه‌ « به‌ سه‌ده‌ی به‌ریتانی» ناوده‌برا، به‌ڵام دواتر ئه‌مریکا جێگه‌ی گرته‌وه‌. 

بوومه‌له‌رزه‌ی سیاسی له‌ رۆژئاوا
ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ به‌ریتانییه‌ پێی وایه‌: گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌ی سیاسی که‌له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌ رۆژئاوا ڕوویدابێت، بڕیاری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا بوو، دواتریش هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ بوو وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌مریکا. جیمسۆن پێی وایه‌: ئه‌م دوو ڕووداوه‌، ئه‌و سیاسه‌ته‌ ته‌قلیدیه‌ی هه‌ژاند و له‌ناوبرد، که‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌لایه‌ن  هاوپه‌یمانی « ئه‌نگلۆ / سه‌کسۆنیه‌وه‌» ده‌برێت به‌رێوه‌. پێشی وایه‌، ئه‌مه‌ کۆتایی ئه‌و سیاسه‌ته‌ و سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی قۆناغێکی نوێی سیاسییه‌ به‌ رابه‌رێتی چین.

مێژوویه‌کی دێرین
جیمسۆن پێی وایه‌: ڕاسته‌ چین له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا تووشی کاره‌سات و ناخۆشی زۆر بووه‌، به‌ڵام له‌پاش کرانه‌وه‌ی چین به‌ڕووی جیهان و پێشکه‌وتنی ئابووریه‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌  دووباره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌ سه‌ر مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. ده‌شڵێت: نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت، که‌ چین خاوه‌نی شارستانیه‌کی زۆر کۆنه‌ و مێژووی بۆ 5 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکاوبه‌ریتانیاوه‌، چین بۆ ماوه‌ی 2 هه‌زار ساڵ، ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو به‌هێزبووه‌. 

گلۆبالیزم ترس نییه‌ 
له‌درێژه‌ی ووتاره‌که‌یدا جیمسۆن ئاماژه‌ به‌ ووتاره‌که‌ی شی جین پینگ، سه‌رۆکی چین ده‌دات له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داڤوس، به‌ ووتارێکی حه‌کیم و گرنگ وه‌سفی ده‌کات. له‌هه‌مانکاتیشدا ئاماژه‌ به‌ بڕگه‌یه‌کی له‌ ووته‌کانی شی جین پینگ ده‌کات ، کاتێک ووتویه‌تی : ڕاسته‌ گلۆبالیزم کێشه‌ی نوێی دروست کردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ئێمه‌  ببینه‌ دوژمنی گلۆبالیزم و  له‌ناویبه‌رین. 

ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه ‌دواوه‌
دواتر ئه‌و نووسه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌ بڕگه‌یه‌کی تری ووتاره‌که‌ی شی جین پینگ ده‌دات، کاتێک ووتی: ئابووری گلۆبالیزم، سنووری هه‌موومانه‌و ناتوانین له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربچین، له‌هه‌مانکاتیشدا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانانی سنوور و رێگرتن له‌ ده‌رچوونی سه‌رمایه‌ و ته‌که‌نه‌لۆژیا و به‌ر‌هه‌م و هاتووچۆی خه‌ڵكی، کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه‌. 

دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی تره‌مپ و به‌ریتانیا
جیمسۆن پێی وایه‌، گرتنه‌ به‌ری سیاسه‌تی دژایه‌تیکردنی بێگانه‌و کۆچبه‌ره‌ موسڵمانه‌کان له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌مانه‌ هه‌مووی گوزارشت له‌سیاسه‌تێکی فاشیل ده‌که‌ن و خزمه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌  و جیهان ناکات.

دراوسێکان دوژمنمان نین
له‌کۆتایی ووتاره‌که‌یدا، جیمسۆن دووباره‌ ئاماژه‌ به‌ وته‌کانی سه‌رۆکی چین ده‌کات، کاتێک ووته‌یه‌کی هنری دونانت دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی  خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی   و  وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ده‌کات، کاتێک ووتی:  دوژمنی سه‌ره‌کیمان وڵاته‌که‌ی دراوسێمان نییه‌، بگره‌ دوژمنی سه‌ره‌کی 
ئێمه‌، برسێتی، هه‌ژاری و جه‌هل و سته‌مکارییه‌»

سه‌رچاوه‌: الانصات المرکزی . العدد. 6595. 15-2-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP