چین یەكەم فڕۆكەی بەرهەمهێنا
چین یەكەم فڕۆكەی بەرهەمهێنا ‌ 11/5/2017
یەکەی ئابووری
یەكەمین فڕۆكەی نەفەرهەڵـگری دروستكراوی چین لە فڕۆكەخانەی‌ شەنگهای بەشێوەیەكی سەركەوتوو تاقیكرایەوە. 
فڕۆكەكە لە جۆری‌ (سی‌ 919)یەو یەكەم فڕۆكەی‌ نەفەرهەڵـگرە لە مێژووی‌ ئەو وڵاتەدا كە كۆمپانیای‌ كۆماكی‌ چینی‌ بەرهەمی‌ هێناوە، ئەم هەنگاوەی‌ كۆمپانیاكە لە چوارچێوەی‌ هەوڵەكانی‌ پەكیندایە بۆ ركابەری‌ هەردوو كۆمپانیای‌ ئێرباسی‌ فەڕەنسی‌‌و بۆینگی‌ ئەمریكی، كە دوو گەورە كۆمپانیای‌ بواری‌ فڕۆكەوانی‌ جیهانین.
فڕۆكەكە توانای‌ هەڵـگرتنی‌ 168 كەسی‌ هەیەو دەتوانێت بۆ ماوەی‌ (5550) كیلۆمەتری‌ بەردەوام بفڕێت، بەمەش ركابەری‌ هەردوو فڕۆكەی‌ جۆری‌ ئێرباس (ئەی‌320)و (بۆینگ بی‌ 737) بكات لە گەشتە ناوچەییەكاندا. 
هەرچەندە بەهۆی‌ تەواونەبوونی‌ ئامادەكارییەكان بەكارهێنانی فڕۆكەكە بۆ ساڵی 2019 دوادەكەوێت، بەڵام كۆمپانیای‌ كۆماك رایگەیاندووە، 23 كۆمپانیای‌ ناوخۆیی‌و جیهانی ‌570  داوایان بۆ كڕینی‌ فڕۆكەكە پێشكەش كردووە. 
پێشبینی دەكرێت تا ساڵی‌ 2024 بواری‌ گواستنەوەی‌ ئاسمانی‌ چین بگاتە پلەی‌ یەكەم‌و ولایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا تێپەڕێنێت، كە ئێستا لەپلەی‌ یەكەمدایە لە گواستنەوەی‌ زۆرترین سەرنشیندا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7274
23/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ زڤیریڤ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ 23/5/2017
‌ فه‌نارباخچه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه‌ 23/5/2017
زانست
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017
‌ زاناكان: لاشه‌ی مرۆڤ پێكهاته‌ی كیمیایی خاك ده‌گۆڕێت 23/5/2017
‌ قرشێكی ده‌گمه‌ن له‌ گڕكانه‌ چالاكه‌كاندا ده‌ژی 17/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP