وێنه‌ ناوازه‌كانی تیتان و ته‌نكه‌ هه‌وری قرژاڵ
وێنه‌ ناوازه‌كانی تیتان و ته‌نكه‌ هه‌وری قرژاڵ ‌ 15/5/2017
كه‌شتی نوح
له‌دواین ئه‌ركه‌كانیدا دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی وێنه‌ی نوێی مانگی تیتانی زوحه‌ل ده‌گرێت‌و  ئاژانسی ناساش كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ته‌نكه‌ هه‌وری قرژاڵ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی  له‌سه‌رووبه‌ندی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌  نزیك هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌وره‌كانی مانگی (تیتان) ی پاشكۆی زوحه‌لی گرتوه‌‌و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی زه‌مینی ناسای كردووه‌،
 ئه‌و وێنه‌ فتۆگرافیانه‌ كوالیتیان 3 كیلۆمه‌تره‌ بۆ پكسیلێك و هه‌وره‌كانی ئه‌و مانگه‌ی زوحه‌ل وه‌ك ناوچه‌ی تاریك ده‌ركه‌وتوون  كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری مانگه‌كه‌ .
 كاسینی له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ دووری 500 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه‌  ده‌ستیكردووه‌ به‌وێنه‌گرتنی هه‌وری ئه‌و مانگه‌ كه‌ گازی میتان پێكیان ده‌هێنێت.
پێویسته‌ بوترێت: تیتان گه‌ورترینی ئه‌و 62 مانگه‌یه‌ كه‌  زوحه‌ل هه‌یه‌تی و كێشه‌كه‌ی دوو هێنده‌ی مانگی زه‌وییه‌ و تیره‌كه‌ی (1.5) جار له‌مانگه‌كه‌ی خۆمان زیاتره‌ و وه‌ك زه‌ویش به‌رگه‌ هه‌واكه‌ی له‌ نایترۆجین تێره‌ و رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (92%).
شیاوی یاد هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌وییه‌كه‌ی خۆمان و تیتان ته‌نها دوو ته‌نن له‌ ناو سیستمی خۆردا كه‌ به‌رگه‌ هه‌واكه‌یان ماده‌ی شلی تێدا بێت و ئێستا دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ زوحه‌ل و مانگه‌كانی و تا ئه‌و كاته‌ی له‌  15 ی ئه‌یلولی داهاتوودا به‌ ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی كۆتایی پێدێت.
 هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌هێزترین ڕوانگه‌ فه‌زاییه‌كانی ئاژانسی ناسا‌و ئاژانسی فه‌زایی ئه‌ورپا هه‌یانه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی فتۆگرافیی نوێی ته‌نكه‌ هه‌وری كه‌لووی قرژاڵی گرتووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌لووه‌ به‌ناوبانگه‌كان
له‌مباره‌یه‌وه‌ گلۆریا دوبنه‌ر توێژه‌ر  له‌زانكۆی بۆینس ئایرسی ئه‌رژه‌نتین وتی» ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیانه‌ كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی تیشكی كارۆموگناتیسییه‌وه‌ گیراوه‌، بواری پێداوین كه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك نهێنی هه‌ڵبماڵین كه‌ ئه‌و ڕوپۆشه‌ نامۆیه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌ مردووه‌ له‌ خۆیدا حه‌شاری داوه‌»
گلۆریا وتی» ئه‌و وێنانه‌ پۆرترێتێكی سه‌دیمی قرژاڵمان بۆ دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌راووردكردنی، ئه‌وا یارمه‌تی زانایان ده‌دات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنییه‌تی بوون‌و گه‌شه‌ كردنی كفنی ئه‌ستێره‌ مردووه‌كان له‌ گه‌ردووندا «.
شیاوی باسه‌، ته‌نكه‌ هه‌وری قه‌رژاڵ بریتییه‌، له‌ خاڵێكی ڕووناك له‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌ساره‌ی گا كه‌ به‌پێی زانایانی چینی و زانایانی سه‌رده‌می نوێ  له‌تۆمارگه‌ گه‌ردوونیه‌كانیاندا نووسیویانه‌  له‌ ساڵی 1054ی زاییندا له‌ئاسمانی نیوه‌گۆی باكوری زه‌وی ده‌ركه‌وتووه‌، بێ ئه‌وه‌ی گرنگی و سروشته‌كه‌ی بزانن».
 به‌ڵام زانایانی هاوچه‌رخ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ ته‌نكه‌ هه‌وری قرژاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی دره‌وشه‌داری تیشكه‌كانی گاما و سنییه‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی سوپه‌رنوڤای داوه‌ كه‌ له‌ساڵی 1054 دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ته‌نكه‌ هه‌وری قرژاڵ له‌هه‌موو ته‌نه‌ فه‌زاییه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌، چونكه‌ زۆر دره‌وشه‌داره‌ و له‌ زه‌ویشه‌وه‌ نزیكه‌.
 وێنه‌كانیش كه‌ به‌م دواییه‌ ئاژانسی ناسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌  له‌ لایه‌ن ڕوانگه‌ی هابڵ ی فه‌زایی و ڕوانگه‌ی سبیتسه‌ر  كه‌ به‌شه‌پۆلی خواروو سوور كارده‌كات‌و  ڕوانگه‌ی (XMM-Newton) و ( چاندرا) كه‌ ئه‌م دووانه‌ به‌ تیشكی خواروو سوور كارده‌كه‌ن و ڕوانگه‌ی (VLA)ی بێ سیمه‌وه‌ گیراون كه‌ ئه‌مه‌ی دواییان به‌ تیشكی سینییی كارده‌كات.
سه‌رچاوه‌: الوكاله‌ العربیه‌ للفلك والفچا‌و


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP