نادال مه‌دریدی برده‌وه‌و پێش فێدره‌ر كه‌وت
نادال مه‌دریدی برده‌وه‌و پێش فێدره‌ر كه‌وت ‌ 16/5/2017
رافائێل نادالی ئیسپانی بۆ جاری پێنجه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی مه‌دریدی برده‌وه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ له‌ نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی پێش رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌وت.
نادال له‌ یاریی كۆتایی روبه‌ڕوی دۆمینیك سیمی نه‌مسایی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ زه‌حمه‌ت به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌ خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-6 و 6-4 بوو.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش نادال ژماره‌ی پێوانه‌یی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی 30 نازناوه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ماسته‌رز.
به‌بردنه‌وه‌ی‌ ماسته‌رزی مه‌دریدیش نادال كه‌ یاریی كۆتاییه‌كه‌ی‌ 2 سه‌عات و 17 ده‌قیقه‌ی خایاند نادال سێیه‌م پاڵه‌وانێتی یه‌ك له‌دوای یه‌كی له‌م وه‌رزه‌ برده‌وه‌، پێش مه‌درید له‌ بارسێلۆناو مۆنتی كارلۆش بردنه‌وه‌ی‌ تۆماركردیوو كه‌ له‌ بارسێلۆناش له‌یاریی كۆتایی له‌ دۆمینیك سیم بردبۆوه‌.
نادال له‌ ماسته‌رزی رۆما كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات به‌ بردنه‌وه‌ی 15 یاریی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌سه‌ر یاریگا گڵه‌كان به‌شداری ده‌كات كه‌ له‌و ژماره‌ یارییه‌ش ته‌نیا 2 كۆمه‌ڵه‌ی دۆڕاندووه‌، به‌مه‌ش پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پێشبڕكێی پاڵه‌وانانی وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ پشت به‌و خاڵانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ یاریزانان له‌یه‌ك وه‌رزدا كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی ماسته‌رزی مه‌دریدیش نادال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی و پێش رۆجێر فێدره‌ر كه‌وت كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ فێدره‌ر كه‌ بڕیاری دا به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی سه‌ر یاریگای گڵ نه‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP