مێشك له‌ كاتی كاركردنیدا به‌رز نابێته‌وه‌؟
مێشك له‌ كاتی كاركردنیدا به‌رز نابێته‌وه‌؟ ‌ 17/5/2017
كه‌شتی نوح
زانایانی ئه‌مریكا دووپاتیانكرده‌وه‌، توانیویانه‌ بگه‌نه‌ هۆكاری به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی  پله‌ی گه‌رمای مێشك له‌كاتی كاركردنیدا یان له‌كاتی بیركردنه‌وه‌ی زۆردا.
له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شی مرۆڤ  به‌ هۆی ماندووبوونی زۆر‌و پڕكاریه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمای به‌رز ده‌بێته‌وه‌، نهێنی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای مێشك  له‌كاتی بیركردنه‌وه‌دا وه‌ك  مه‌ته‌ڵێك وابووه‌‌و زاناكانی توشی سه‌ر سوڕمان كردووه‌.
 دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ زاناكان دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان گه‌یشتونه‌ته‌ چه‌ند ئه‌نجامێك كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ڕاڤه‌ ده‌كات 
 به‌پێی قسه‌ی زاناكان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت (شاخی ئامون) یان پێی ( قه‌ڵا) كه‌ به‌رزاییه‌كی درێژ بووه‌وه‌ی بازنه‌یی له‌نزیك به‌رزایی لاجان‌و په‌رده‌ی ته‌نیشتی مێشك  ڕیگره‌ له‌زۆربوونی گوشار له‌سه‌ر مێشك و پله‌ی گه‌رمای مێشك نزم ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی بیركردنه‌وه‌ یان گوشاری هزری زۆردا ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌مێشكدا وه‌ك هه‌سته‌وه‌رێكی گه‌رمیی وایه‌ كه‌ مێشك گه‌رم ده‌بێت ، ئه‌و ساردی ده‌كاته‌وه‌ بۆ پله‌ی گه‌رمای سروشتی خۆی.
زاناكان ده‌ڵێن» ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشكی تاقیگه‌ كردویانه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ جه‌سته‌ی مشك كاردانه‌وه‌ی خێرای هه‌یه‌ له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای مێشك. ئه‌و كاردانه‌وانه‌ش خانه‌كانی مێشك ده‌پارێزێت له‌به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مشكه‌كان تووشی ئه‌و نیشانانه‌ نه‌بن كه‌ له‌نیشانه‌ی فێلێهاتن ده‌چن».
ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی ( شاخی ئامون) له‌ساردكردنه‌وه‌ی مێشكدا ده‌یگێڕێت كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه‌ له‌پاراستنی خانه‌ ده‌مارییه‌كانی مێشك، دواجاریش پاراستنی یادگه‌ و توانای فێر بوون.
سه‌رچاوه‌: Reuters


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7274
23/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ زڤیریڤ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ 23/5/2017
‌ فه‌نارباخچه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه‌ 23/5/2017
زانست
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017
‌ زاناكان: لاشه‌ی مرۆڤ پێكهاته‌ی كیمیایی خاك ده‌گۆڕێت 23/5/2017
‌ قرشێكی ده‌گمه‌ن له‌ گڕكانه‌ چالاكه‌كاندا ده‌ژی 17/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP