چەند پڕۆژەیەك لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن
چەند پڕۆژەیەك لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن ‌ 17/5/2017
یەکەی ئابووری
رۆژی (15)ی ئەم مانگە، عومەر ئەحمەد ئەمین (عومەر قەڵادزێی) لە بری پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا لە بری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بۆ دەستەبەركردنی بڕێك بودجەی دیاریكراو بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە چەند پڕۆژەیەكی هەنووكەیی‌و پێویستی پێ جێبەجێ‌ بكەن، بەتایبەت لە بواری ئاو و كارەباو خزمەتگوزاریی شارەوانییەكاندا.
لە بری پارێزگار داوای كرد، فەرمانگەكان بە زووترین كات پڕۆژە پێویست‌و هەنووكەییەكانیان ئاراستەی پارێزگا بكەن، بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا كاری لەسەر بكرێت‌و بخرێنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی پێداویستی‌و كێشەكانی خۆیان خستەڕوو.
هاوكات بڕیار درا لە ماوەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی فراوانتر بۆ خستەڕووی وردەكاری كێشەكان‌و پێشنیاری چارەسەركردنیان ئەنجام بدرێت.
راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP