دیار به‌كر چۆن شه‌هید كرا؟
دیار به‌كر چۆن شه‌هید كرا؟ ‌ 17/5/2017
له‌روداوێكی نه‌خوازراوو قێزه‌وندا، راهێنه‌ری یانه‌ی بازیان له‌نێو یاریگاو پاش ته‌واو بوونی یاریی نێوان هه‌ردوو تیپی تازه‌ پێگه‌یشتووانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و بازیان شه‌هید ده‌بێت.
له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وربه‌ریدا و پاش ته‌واو بوونی یاریی نێوان هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی بازیان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌یاریگای چیا، له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان یاریزانانی یانه‌ی بازیان و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ و پاشان دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی تر، ته‌قه‌ درووستده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا دیار به‌كر-ی راهێنه‌ری یانه‌ی بازیان به‌‌سەختی بریندار ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌دی ووته‌ بێژی پۆلیسی سلێمانیش له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ تیمه‌كانی پۆلیسی سلێمانی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ چه‌ند كه‌سێكی تریش ده‌ركراوه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌و گیان له‌ده‌ستدانی دیار به‌كر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه‌ هه‌بێت و ئه‌وان به‌ده‌رن له‌و كاره‌ساته‌.
ویسام محه‌مه‌د سه‌ر‌په‌رشتیاری تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و ووره‌وه‌ وتی: ئێمه‌ كاتی رووداوه‌كه‌ له‌ژوری خۆگۆڕین بووین، من له‌و كاته‌دا قسه‌م بۆ یاریزانه‌كان ده‌كردو له‌ناكاو گوێمان له‌ ته‌قه‌كان بووه‌.
هه‌رسه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ لقی سلێمانی یه‌كێتیی تۆپی پێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی خۆیدا چه‌ند بڕیار و روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندووه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا هاتووه‌ سه‌ره‌تا بڕیاری راگرتنی خوله‌كه‌یان داوه‌، دواتر ئه‌وه‌شیان روونكردۆته‌وه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ بووه‌و یانه‌ی بازیان چ له‌كاتی یاریی و پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ش هۆكار نه‌بووه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ساته‌ و بگره‌ سه‌ر‌په‌رشتیاری تیپ و شه‌هید دیار به‌كر رۆڵی به‌رچاویان گێڕابووه‌ بۆ هێور كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.
هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه‌ چیتر یاریی له‌و یاریگایه‌ نه‌کرێت و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشیان ئاڕاسته‌ی که‌سوکارو بنه‌ ماڵه‌ی شه‌هید دیار به‌کر و یانه‌ی بازیانیش کردووه‌.
ستادیۆمیش له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆی  ئاڕاسته‌ی که‌سوکارو بنه‌ ماڵه‌ی شه‌هید دیار به‌کر و یانه‌ی بازیانیش ده‌کات و به‌و هیوایه‌ی له‌م جۆره‌ کاره‌ساته‌ جارێکیتر له‌یاریگاکان روو نه‌داته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7343
17/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP