ریاڵ مه‌درید بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ یاریی ده‌كات
ریاڵ مه‌درید بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ یاریی ده‌كات ‌ 17/5/2017
یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید سەعات ١٠ی ئەمشەو ‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا ده‌كات و فیكه‌ی‌ كۆتایی ئه‌م یارییەش تا راده‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسی یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌خوله‌كه‌ دیاری ده‌كات.
ریاڵ مه‌درید پێش ئه‌م یارییه‌ كه‌ یارییه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی 21ی خوله‌كه‌یه،‌ هه‌مان كۆی خاڵی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی هه‌یه‌و به‌ بردنه‌وه‌ یان یه‌كسان بوونیش له‌گه‌ڵ سێلتاڤیگۆ ده‌چێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش نازناوی خوله‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌م یارییه‌ ده‌بووایه‌ مانگی یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرایه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا كه‌ به‌شێكی یاریگای یانه‌ی‌ سێلتاڤیگۆی تێكدا، یارییه‌كه‌ له‌كاتی خۆی به‌ڕێوه‌نه‌چوو، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌یویست زووتر ئه‌م یارییه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری كردنی هه‌ردوو یانه‌ له‌ خوله‌ ئه‌وروپیه‌كان هیچ كاتێك نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ بۆئه‌مشه‌و دواکه‌وت .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP