عیراق دووم میدالی زێڕی هه‌یه‌
عیراق دووم میدالی زێڕی هه‌یه‌ ‌ 18/5/2017
له‌باكۆ-ی پایته‌ختی كۆماری ئازه‌ربیجان چواره‌مین خولی وه‌رزشیی وڵاتانی ئیسلامی به‌به‌شدارییكردنی 54 وڵات له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان ده‌ستیپێكردووه‌.
رۆژی 12/5/2017 به‌ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی ده‌ستپێك ئه‌م بۆنه‌ گرنگه‌ جیهانییه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و پێشبڕكێیه‌كان له‌سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌ جیاجیاكانی كوڕان و كچاندا تا رۆژی 22/5/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م خوله‌ وه‌رزشییه‌انه‌دا چه‌ند كوڕو كچێكی كوردیش وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌شداریی ده‌كه‌ن له‌وانه‌ چه‌ند كچه‌ یاریزانێكی گۆڕه‌پان مه‌یدان.
تا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ چه‌ندین پێشبڕكێ كۆتاییان هاتووه‌و چه‌ندان میدالی زێڕو زییو برۆنز دابه‌شكراون.
عیراق تادوێنێ دوو میالی زێڕو یه‌ك میدای زیوو یه‌ك میدالی برۆنزی بردۆته‌وه‌و له‌ریزبه‌ندیی گشتیدا نۆیه‌مه‌.
دوو میداله‌ زێڕه‌كه‌ش یه‌كه‌میان له‌یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یداندا بووه‌ كاتێك سه‌ماح مسته‌فا له‌ هه‌ڵدانی دیسكی كوڕاندا یه‌كه‌م بووه‌.
دووه‌م میدالیش له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوڕانداو له‌كێشی 85 كیلۆگرامدا سه‌فا ئه‌لجومه‌یلی میدالی زێڕی له‌مل كرا.
هه‌ر له‌ یارییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساییدا ئه‌حمه‌د فاروقیش میدالی زیوی له‌مل كرا و سێیه‌م میدالی بۆ عیراق به‌ده‌ستهێنا.
سه‌باره‌ت به‌ دوا ریزبه‌ندیی وڵاتانی به‌شدار، یه‌كه‌م تا پێنجه‌م وڵات ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن كه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك میداله‌ زێڕو زیوو برۆنزه‌كانیان به‌رامبه‌ریان نووسراوه‌؛
1-توركیا (43-40-32).
2-ئازه‌ربیجان 
(41-24-16).
3-ئێران (10-12-15).
4-ئۆزبه‌كستان 
(7-9-18).
5-ئیندۆنیسیا 
(6-18-18).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP