رامبۆ و جاكی چان بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ موسڵ ده‌پارێزن!
رامبۆ و جاكی چان بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ موسڵ ده‌پارێزن! ‌ 19/5/2017
هه‌ردوو ئه‌كته‌ری‌ ناسراوی‌ هۆلیۆد جاكی‌ شان و سیلڤیسته‌ر ستالۆن له‌ فیلمێك به‌ناوی (Ex-Baghdad) جارێكی‌ تر فیلمێكی‌ كۆمیدی‌- ئه‌كشن به‌رهه‌م دێنن.
فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی سكۆت وافه‌ و نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین بودجه‌ داده‌نرێت بۆ فیلمێكی ئه‌كشن كه‌ له‌ وڵاتی چیندا به‌رهه‌مهێنرابێت. له‌لایه‌ن كۆمپانیای (SR)ه‌وه‌ كه‌ جاكی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات.
ئه‌م فیلمه‌ نوێیه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ جیهاندا كه‌ ئه‌م دوو ئه‌كته‌ری ئه‌كشنه‌ جاكی و ستالۆن تیایدا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری تیادا بكه‌ن، فیلمه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی چینی له‌ پارێزگای موسڵ له‌ عێراقدا كارده‌كات و دووچاری گرفتی ئه‌منی ده‌بێته‌وه‌، و به‌وهۆیه‌وه‌ جاكی وه‌ك پارێزه‌ری ئاسایش بانگهێشت ده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمپانیاكه‌. جاكی ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ئامانجی هێرشكه‌رانی سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بۆ دزینی نه‌وته‌، ستالۆنیش وه‌ك سه‌ربازێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا وه‌ك تیمێك به‌شداری له‌ پاراستنی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP