قه‌ته‌ر و تورکیا چــه‌کیان داوه‌ به‌ داعش
قه‌ته‌ر و تورکیا چــه‌کیان داوه‌ به‌ داعش ‌ 11/5/2017
ئامادەكردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

دوو سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌‌ی ئه‌وروپا،باس له‌وه‌ده‌که‌ن، که‌ هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ر و تورکیا، رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه‌ له‌ ناردن و پڕچه‌ککردنی چه‌ته‌کانی داعش، ئه‌و دوو سه‌نه‌ته‌ره‌ پێشیان وایه‌، قه‌ته‌ر له‌رێگه‌ی دارایی و تورکیاش له‌رێگه‌ی لۆجستیکی و رێگاخۆشكردنه‌وه‌، یارمه‌تی داعشیان داوه‌.

بری ملیارو نیوێک دۆلار
به‌پێی راپۆرتێکی «سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ تاوانه‌کان وگرووپی مافیا و دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی» که‌ بنکه‌که‌ی له‌ سربیایه‌، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی، که‌بنکه‌که‌ی له‌ بۆسنه‌‌یه‌، حکومه‌تی قه‌ته‌ر به‌ بڕی 1.5 ملیار دۆلار، چه‌کی کڕیه‌وه‌ له‌رێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیه‌وه‌، راده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش و گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی تری سوریا کراوه‌. 

رۆڵی مافیای تورکی له‌ به‌لقان
راپۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن: ناوچه‌ی به‌لقان مه‌یدانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ مافیای تورکیا به‌تایبه‌تی له‌رووی بازرگانیکردنی چه‌که‌وه‌، ئه‌م مافیایه‌ش، په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌رێگه‌ی پاره‌ی قه‌ته‌رییه‌وه‌، توانیویانه‌ چه‌کوته‌قه‌مه‌نییه‌کی زۆر بکڕن و دواتر بینێرن بۆناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی، که‌ جه‌نگی تێدایه‌ وه‌کو سوریا.

چه‌کی قورس و گرنگیان کڕیوه‌
راپۆرته‌که‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه‌، که‌ مافیای تورکیا به‌پاره‌ی قه‌ته‌ریی، له‌ ولاتانی به‌لقان و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، چه‌کێکی زۆریان کڕیوه‌، به‌شێکی زۆری ئه‌و چه‌کانه‌ش، توانای کوشتن و سووتاندی زۆریان هه‌یه‌، بۆنموونه‌ له‌ناو ئه‌و چه‌کانه‌دا، مووشه‌کی دژه‌ تانک و تۆپی مۆرته‌ر و دۆشکه‌ی گه‌وره‌، مین و بۆمبی ده‌ستی هه‌یه‌.

خه‌ڵکی به‌لقان و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتن
له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، له‌رێگه‌ی بازرگانانی چه‌کوته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌،که‌ خه‌ڵکی وڵاتانی « رۆمانیا، بولگاریا، سلۆفاکیا، چیک و بۆسنه‌و هه‌رسک» ه‌وه‌ ئه‌و چه‌کانه‌ کڕاون، به‌شێکی زۆری ئه‌و کارانه‌ش به‌ قاچاخ و ناشه‌رعی کراوه‌. 

دراوه‌ته‌ ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش
راپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ‌ده‌کات له‌رێگه‌ی تورکیاوه‌ ئه‌و چه‌کانه‌ گه‌یانراوه‌ته‌ سوریا و دواتر  راده‌ستی کۆمه‌ڵێک گرووپی تیرۆریستی کراون له‌سه‌روهه‌مووشیانه‌وه‌ « داعش  و به‌ره‌ی نووسره‌ و ئه‌نسار ئیسلام»


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP