عه‌بدولقادر ساڵح : رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان له‌ ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بێنازه
به‌پێی‌ یاسا وه‌قایع هه‌رچییه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌،واتا هه‌موو كه‌س زانیویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت عه‌بدولقادر ساڵح : رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان له‌ ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بێنازه ‌ 13/5/2017
به‌دواداچوونی‌: شیروان موحه‌مه‌د ئه‌مین
یاساناسان و په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر لاوازبوونی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ په‌كخستنی‌ په‌ڕله‌مان و نا چالاكی‌ حكومه‌ت و كه‌می‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
«نازانم تاكو ئێستا چه‌ند ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام هه‌رچییه‌كی‌ تێدا بڵاو كرایه‌وه‌،به‌پێی‌ یاسا واتا هه‌موو كه‌س زانیویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت « ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ دادوه‌ر شێخ له‌تیف بوو» یاسا ناسێكی‌ تر كه‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمی‌ باڵا له‌ یاسای‌ گشتی‌، له‌مباره‌وه‌ بۆ كوردستانی‌ نوێ‌، ده‌ڵێت» به‌راورد له‌ ڕووی‌ ژماره‌و كوالێتی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداو هه‌ردوو رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع ناكرێت،چونكه‌ زۆرو كه‌می‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ به‌ ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌لیقه‌و شاره‌زایی‌ وه‌زاره‌ته‌كان و حكومه‌ت له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ جموجۆڵی‌ په‌ڕله‌مانی‌ و یاسادانان»
هه‌ر چه‌نده‌ له‌ به‌دواداچونی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ به‌ هۆی‌ كارا نه‌بوونی‌ ماڵپه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم نه‌توانرا زانیاری‌ وورد له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی‌ ده‌رچون و دوا ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ بزاندرێت به‌ڵام به‌ وته‌ی‌ یاساناسان،رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ عێراقی‌ له‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ حه‌فتا ساڵی‌ ڕابردووو دامه‌زراوه‌ كه‌ تاكو ئێستا  4406 ژماره‌ی‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،هاوكات رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم كه‌ ماوه‌ی‌ 25 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌، 200 ژماره‌ی‌ لێ‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
عه‌بدولقادر ساڵح عه‌بدول، هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمی‌ باڵا له‌ یاسای‌ گشتی‌، به‌پێی‌ یاسا له‌كاتی‌ ده‌ركردنی‌  هه‌ر یاساو بڕیارو ڕینماییه‌ك پێش جێبه‌جێ‌ كردن ده‌نوسن دوای‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت،واتا هه‌رچی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع بڵاو كرایه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بیزانێت،ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ وه‌سیله‌یه‌كه‌ بۆ دروستكردنی‌ هۆشیاری‌ زانست له‌ لایی‌ خه‌ڵك» سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع وه‌ك پێویست ده‌گات به‌ ده‌ست هاوڵاتیان، ئه‌و ده‌ڵێت»پێش قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئه‌نته‌رنێت ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع به‌ ناونیشانی‌ هه‌بوو www.mojkurdistan.com  به‌و هۆیه‌وه‌ توانیم 196 ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع له‌ ڕێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه‌ دابگرم، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كار كه‌وتووه‌»  له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، حاكم شێخ له‌تیف، وتی‌» گرنگ نییه‌ رۆژنامه‌كه‌ به‌رده‌ست هه‌موو هاوڵاتییه‌ك بكه‌وێت، به‌ڵام گرنگه‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ نوسراوی‌ كاغه‌ز هه‌بێت و بنێردرێت بۆ كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و دادگاو فه‌رمانگه‌كان، ئێستاش كه‌ سه‌رده‌می‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زوو بگات به‌ ده‌ست هاوڵاتیان، باشتره‌ ماڵپه‌ڕی‌ خۆیان هه‌بێت «وتیشی‌» دوو جۆر یاسا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ندێكیان له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع بڵاو بكرێته‌وه‌ یان بڵاو نه‌كرێته‌وه‌، وه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان،به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رسومی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌،ده‌شێت بنێردرێت بۆ فه‌رمانگه‌كان و جێبه‌جێ‌ بكرێت،له‌ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌قایع،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رچییه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ بڵاو كرایه‌وه‌ به‌پێی‌ یاسا واتا هه‌موو كه‌س زانیویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت»
مافناس عه‌بدولقادر ساڵح عه‌بدول، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا هێمایی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد» له‌ عێراقدا ئه‌نجومه‌نی‌ شورا ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ كوردستان له‌م  ساڵانه‌ی‌ كۆتایدا ڕینمایی‌ دراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كان دوا فلته‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بریاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ شوراو بڵاو كردنه‌وه‌یان له‌ وه‌قایع « وتیشی‌» ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ عێراق، به‌ ژماره‌ ئاستی‌ گشتیان دیاری‌ نه‌كراوه‌،ته‌نها قازی‌ دیاری‌ كراوه‌،كه‌ نابێ‌ له‌ 50 قازی‌ و 25 ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ كه‌متربن،به‌ڵام به‌پێی‌ یاسا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌موو ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورا نابێت ژماره‌یان له‌ 11 كه‌س زیاتر بێت، له‌ كاتێكدا كار له‌سه‌ر سێ‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كات،ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ شورا دوا بكه‌وێت له‌ پێداچوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ زیاتر له‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم»
زانا رۆستایی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسای‌ له‌ په‌ڕله‌مانی‌ عێراق،له‌مباره‌وه‌ بۆ كوردستانی‌ نوێ‌، وتی‌» رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع یاساكانی‌ په‌رله‌مان و بڕیارو ڕێنمایی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان په‌كی‌ كه‌وتووه‌و له‌ كاردا نییه‌،حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش كاروچالاكییه‌كانی‌  سست بووه‌،ئه‌نجومه‌نی‌ شوراش له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ حكومه‌ت كار ده‌كات،ئه‌مانه‌ش به‌ یه‌كه‌م هۆكار ده‌زانم له‌  لاواز بینینی‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم» هه‌ر له‌مباره‌وه‌، نه‌ورۆز قازی‌، سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، وتی‌» به‌هۆی‌ په‌كه‌وتنی‌ په‌رله‌مان كاره‌كانمان وه‌ستاوه‌،كه‌ پێشتر لیژنه‌ی‌ یاسایمان هه‌بوو،به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ كردنی‌ پرۆژه‌ یاساو پرۆژه‌ بڕیاره‌كانمان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ شوراو دواتر بڵاو كردنه‌وه‌یان له‌ وه‌قایع هیچ نه‌كراوه‌»
عه‌بدولقادر ساڵح عه‌بدول، هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمی‌ باڵا له‌ یاسای‌ گشتی‌، هۆكاری‌ لاوازی‌ رۆژنامه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت،هه‌ر وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت»  له‌ یاسای‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاری‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ چوار ساڵه‌ ده‌رچووه‌، پێویستمان به‌ په‌ڕله‌مان نه‌ماوه‌، ته‌نها پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكار ڕێنمایی‌ بۆ ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌قایع بڵاو بكرێته‌وه‌و دواتر  كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت»ئه‌و له‌ رێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ گرنگی‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم وتی‌» پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌كان ڕێنمایی‌ و بڕیاری‌ ته‌نزیمی‌ له‌ وه‌قایع  بڵاو بكه‌نه‌وه‌، نه‌ك له‌ شوێنێكی‌ تر،چونكه‌ یاسا ته‌نها مافی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع داوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێت به‌ پێویستی‌ هاوڵاتیان، هه‌ر چه‌نده‌ هۆشیاری‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان له‌و ئاسته‌دا نییه‌، به‌ نمونه‌ ڕێنمای‌ له‌سه‌ر غرامه‌ی‌ هاتوچۆ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ ده‌رده‌چێت، پێوسته‌ له‌ وه‌قایع بڵاو بكرێته‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك بیانوی‌ نه‌مێنێ‌ و نه‌ڵێت نه‌مزانی‌، چونكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مادده‌ یاساییه‌كاندا هاتووه‌،ئه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌قایع بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، وا داده‌نرێت كه‌ هه‌موو كه‌س مناڵی‌ سه‌ر بێشكه‌ تا كه‌سێكی‌ پیرو په‌كه‌وتوو بینوویه‌تی‌، هه‌ر چه‌نده‌ وه‌زاره‌تمان هه‌یه‌، به‌ هه‌موو ته‌مه‌نی‌ تاكو ئێستاش یه‌ك بابه‌تی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌، چونكه‌ ڕۆشنبیری‌ یاسا له‌ ئاست وه‌زاره‌ته‌كانیشدا نییه‌، هه‌ندێكیان زانیاری‌ ده‌قیقیان له‌سه‌ر ئاسه‌واری‌ ڕۆژنامه‌كه‌ نییه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بێنازه‌ له‌ ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌،به‌ڵام به‌ هێنده‌ی‌ په‌ڕله‌مان چالاكی‌ هه‌یه‌، له‌ ساڵانی‌ 2007- 2008  رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع هه‌فتانه‌ بڵاو ده‌كرایه‌وه‌، چونكه‌ له‌ ساڵێكدا 35 بۆ 37 یاسا ده‌رده‌چوو،له‌به‌ر ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع به‌ پێی‌ چالاكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن له‌ حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان  ژماره‌كانی‌ له‌ هه‌ڵكشان و  داشكاندایه‌.»سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ وه‌زاره‌تێكی‌ هه‌رێم هیچ بڵاو كراوه‌یه‌كی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ هه‌رێمدا نییه‌، حاكم شێخ له‌تیف پێی‌ وابوو» ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی‌ كه‌ هیچی‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هیچ یاساو ڕێنماییه‌كی‌ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ بابه‌تێكی‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌»وتیشی‌» رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ هه‌رێم له‌ ڕووی‌ دیزاین و شێواز، هه‌مان ستایلی‌ وه‌قایعی‌ عێراقی‌ ئیستاو سه‌رده‌می‌ به‌عسی‌ هه‌یه‌»
زانا رۆستایی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسای‌ له‌ په‌ڕله‌مانی‌ عێراق، له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق،وتی‌» له‌ عێراق په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت چالاكترن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زووتر رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایع بڵاو ده‌بێته‌وه‌،كه‌ تا ئێستا  4406 ژماره‌ی‌ ده‌رچووه‌و به‌رده‌وامه‌و به‌ پێی‌ پێویست بڵاوكراوه‌ی‌ ده‌بێت»
نه‌ورۆز قازی‌، سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، « رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ عێراق له‌ ئێمه‌ شاره‌زاترن،حكومه‌تی‌ عێراق یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعی‌ له‌ ساڵانی‌ ده‌یه‌ی‌ چله‌كاندا ده‌رچووه‌،به‌ڵام له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ ساڵی‌ 1992 وه‌قایع دامه‌زراوه‌و تاكو ئێستا 200 ژماره‌ی‌ لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.»


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7280
30/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ كیربیر ماڵئاوایی كرد 30/5/2017
‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ ده‌باته‌ سه‌ر 30/5/2017
زانست
‌ خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا به‌سووده‌ 30/5/2017
‌ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری هه‌وا ده‌بێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ بخوێنینه‌وه‌ 30/5/2017
‌ كیوكن هۆف، سه‌رچاوه‌ی نان به‌ گوڵ 28/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP