له‌ وارشۆ کۆنفرانسی ڕۆڵی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەسترا
له‌ وارشۆ کۆنفرانسی ڕۆڵی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەسترا ‌ 16/5/2017
ئاماده‌کردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و راپۆرت

ڕۆژی دووشەممە 8ی مایس لە پاڵاسی زانست و کولتور له‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆلۆنیا،  کۆنفرانسی «ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست» ئەنجام درا، کە لە لایەن نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی Collegium Civitas  ڕێکخرابوو. لە کۆنفرانسەکە دا شارەزایانی بواری کوردناسی و پرسەکانی کوردستان لە هەموو زانکۆ بەناوبانگەکانی پۆڵۆنیا و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و توێژەرانی کورد بەشدارییان کردبوو، هەروەها  ڕۆژنامەنوسان و میوانی تریش ئامادەبوون. 
رۆڵی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کاریگه‌ره‌
 کۆنفرانسەکە بە وتاری زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا دەستی پێکرد. ئاماژەی دا کە ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر کاریگەرتر بووە. هەرێمی کوردستان ئێستا یاریکارێکی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو مانگێك سەرکردە جیهانییەکان سەردانی هەولێر دەکەن، لەوانە سەرۆك کۆمارەکان، سەرۆك وەزیرانەکان، وەزیرەکان.
سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا تێبینی کرد کە ئەوەی بووەتە هۆی ئەو گۆڕانە بنچینەییە بریتین لە: سیاسەتی حەکیمانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرسوڕمانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ئاشتی و پێکەوەژیان و تۆلێرانسەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، هەستیاریی کورد بۆ چارەنوسی ئاوارەکان و هاوکاری کردن لە دابین کردنی شوێنی نیشتەجێ و حەوانەوە و هەروەها کاریگەریی پاڵەوانێتی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش. نوێنەری حکومەت هەروەها زانیاری بە ئامادەبووان دا دەربارەی بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە پاییزی ئەمساڵ و هەروەها دوای ئەوەش پلانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی. 
17 بابه‌ت پێشکه‌شکران
دواتر  چوار پانێڵ ئەنجام دران، کە تیایدا 17 توێژەر بابەتەکانیان پێشکەش کرد. بابەتەکان زۆر جیاواز بوون، هەر لە مێژووی کوردەوە، بارودۆخی سیاسی، ئابووری، ئایینی، کولتوری لە هەموو بەشەکانی کوردستان، تا دەگاتە پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی دراوسێ. هەموو پانێڵەکان بە وتووێژ کۆتایی هات. 

به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان  پۆڵۆنیا و هه‌رێمی کوردستان 
لە کۆتاییدا پسپۆڕ كشیشتۆف ستراخۆتا Krzysztof Strachota  لە سەنتەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی، گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کرد کە بارودۆخی کورد چۆن لە پۆڵۆنیا سەیر دەکرێت، چانسی گەیشتنیان بە سەربەخۆیی، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت چۆن سیاسەتێك پەیڕەو بکات لە دۆخی ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یەکێك لە گوێگرانی پانێڵەکە بریتی بوو لە مارچین دوشێك Marcin Duszek  پەڕلەمانتاری پۆڵۆنی لە لیستی پارتی یاسا و دادپەروەری دەسەڵاتدار، کە لە وتەیەکی کورتدا پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی کورد و پۆڵۆنیا. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP