خۆشەویستی و ژیاندۆستیی لای (مۆریی)
خۆشەویستی و ژیاندۆستیی لای (مۆریی) ‌ محه‌مه‌د کوردۆ‌ 18/5/2017
ناوی كتێب: (سێشەممان لەگەڵ مۆریی). نوسەر: (میچ ئەڵبۆم). وەرگێڕ: (جوتیار ژاژڵەیی). چاپ و بڵاوكردنەوە: (ناوەندی ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەندێشە: 2015). ئەم كتێبە چیرۆكی نەخۆشكەوتن و مردنی مامۆستایەكی زانكۆ، بە ناوی (مۆریی شوارتز)، دەگێڕێتەوە، كە من بە نیازم، لێرەدا، هەڵوەستەیەك لە سەر بۆچوونەكانی سەبارەت بە (خۆشەویستی و ژیاندۆستیی) بكەم. لای (مۆریی) ژیان خۆشەویستییە، بەریەككەوتنی مرۆڤەكانە، قسەكردن و گوێگرتنیانە لە یەكتری. بۆیە وەك نوێژ و دوعا باوەڕ بەو دێڕەی (ئۆدن)ی شاعیر دەهێنێت، كە دەڵێت: ((یان یەكترییتان خۆش بوێت یان بمرن-ل175)). لای (مۆریی) مردن كۆتایی مرۆڤ نییە: ((ئەگەر یەكترییمان خۆشبوێ‌ ئەو خۆشەویستییەشمان بیر بمێنێ‌ كە لە ڕابردوودا هەمان بووە، دەتوانین بشمرین و ئێرەش بەجێ‌ نەهێڵین-ل202)). ((مردن كۆتایی بە ژیانمان دەهێنێت، نەك بە پەیوەندییەكانمان-ل202)). (مۆریی) پێمان دەڵێت: كۆتایی مرۆڤ ئەو كاتەیە كە پەیوەندییەكانی نامێنن، ئەو كاتەیە كە خۆشەویستی نامێنێت: ((لای من زیندووبوون ئەوەیە بتوانم لەگەڵ بەرامبەرەكەم كراوەبم. مەبەستم ئەوەیە بتوانم هەست و نەستەكانی خۆم لە بەردەمیدا هەڵڕێژم، قسەی لەگەڵ بكەم، هەستەكانمان لەگەڵ یەكترییدا هاوبەشی پێبكەین...كە ئەوە نەما منیش نەماوم-ل186)). هەر لە بەر ئەم هۆكارەیشە كە (مۆریی) تا زیاتر هەست بە نزیكبوونەوەی مردن بكات، گەرمتر لە بارەی خۆشەویستی و پەیوەندییەوە دەدوێت. لە ڕاستییدا مرۆڤ كە ئەم كتێبە دەخوێنێتەوە هەست دەكات مردنی (مۆریی) جگە لە بیانوویەك بۆ قسەكردن و پێشكەشكردنی كۆرسێك لە بارەی (ژیان)وە، كە ئەو (واتە مۆریی) لە خۆشەویستییدا دەیبینێت، هیچ شتێكی تر نییە. لای (مۆریی) باسكردنی مردن، باسكردنی ژیانە و باسكردنی ژیانیش باسكردنی خۆشەویستی و پەیوەندییە. (مۆریی) جگە لەوەی بە مەبەستی (دزینی شتێك لە جانتای مردن-ل78)، ئەو كتێبەی بۆ مرۆڤایەتی جێهێشتووە، دوایین داواكاریشی لە (میچ ئەڵبۆم)ی قوتابی، كە گێڕەرەوەی كتێبەكەیە، ئەوەیە دوای مردنیشی سێشەممان بچێتە سەر گۆڕەكەی و باسی كێشەكانی خۆی بۆ بكات، (میچ) پێی دەڵێ ئەی تۆ وەڵامم دەدەیتەوە؟ (مۆریی) دەڵێت: ئەوەی بۆم بكرێ‌ بۆت دەكەم هەمیشە وام نەكردووە؟  (میچ) دەڵێت: بەڵام مۆریی گیان من ئەو كاتە ناتوانم گوێم لە قسەكانت بێت، (مۆریی) چاوەكانی دادەخات و زەردەخەنەیەك دەیگرێت و دەڵێت: ((دەزانی چی میچ، ئەو كاتە تۆ قسە بكە و من گوێ‌ دەگرم-ل198)).

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP