که‌ته‌لۆنیاو خه‌ونی ریـفـراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
که‌ته‌لۆنیاو خه‌ونی ریـفـراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ‌ 14/6/2017
ئاماده‌کردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و راپۆرت
پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا، بۆته‌ بابه‌تێکی گرنگی ناوه‌نده‌ سیاسیی و  میدیاکانی جیهان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکا، راپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و تێیدا باس له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆبوون و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م هه‌وڵه‌ی که‌ته‌لۆنییه‌کان ده‌کات.

سکۆتله‌نداو که‌ته‌لۆنیا
ئیمیلی تامکین چاودێرێکی سیاسیی و ئابووری ئه‌مریکییه‌که،‌ له‌ راپۆرتێکیدا باس له‌  خه‌ونی که‌ته‌لۆنییه‌کان ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له‌هه‌مانکاتیشدا باس له‌ره‌وشی سیاسی  جیهان و ناوخۆیی ئسپانیا ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌کاتێکدا بڕیاری کشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ ئاژاوه‌و نائارامییه‌کی گه‌وره‌ له‌ئه‌و‌روپا و جیهان بخوڵقێنێت، که‌چی له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا پارتی نیشتمانی سکۆتله‌ندی  21 کورسی له‌ده‌ستدا، به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌لیکس سالموند ژنه‌ سه‌رۆکی پارته‌که‌، خه‌ونی دووباره‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم‌و سه‌ره‌بخۆبوونی سکۆتله‌ندای له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات بپرسین: ئاخۆ که‌سی تر ده‌توانێت هه‌مان سه‌رکێشی له‌شوێنێکی تری ئه‌وروپادا بکاته‌وه‌؟

که‌ته‌لۆنیا
دواتر نووسه‌ره‌که‌ ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی پێشوو کارلیس بویجدیمۆنت سه‌رۆکی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند: که‌ته‌لۆنییه‌کان له‌ 1 ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا، راپرسی گشتی ده‌کات بۆ مانه‌وه‌ یان سه‌ربه‌خۆبوون له‌ئیسپانیا. وتیشی: پێویسته‌ که‌ته‌لۆنییه‌کان خۆیان بڕیار بدده‌ن ئایا ده‌یانه‌وێت که‌ته‌لۆنییا ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کۆماریی یان له‌ناو شانشینی ئیسپانیا بمێنێته‌وه‌.  جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی سکۆتله‌نداوه‌، زۆربه‌ی که‌ته‌لۆنییه‌کان حه‌ز ده‌که‌ن، له‌ ئیسپانیا جیاببنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆییان هه‌بێت.

هه‌رێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ئیسپانیا
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌یدا،تامکین  باس له‌ هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا ده‌کات‌و ده‌ڵێت: که‌ته‌لۆنییه‌کان خاوه‌نی زمانی تایبه‌تی خۆیانن و جیاوازن له‌ ئیسپانییه‌کان. دواتر نووسه‌ر باسی مێژووی که‌ته‌لۆنیا ده‌کات‌و ده‌ڵێت: هه‌تاوه‌کو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م که‌ته‌لۆنیا له‌ژێر ده‌ستی ئیسپانیا نه‌بووه‌. 

با‌رسه‌لۆنا
دواتر باسی باری ئابووری که‌ته‌لۆنیا ده‌کات و ده‌ڵێت:  با‌رسه‌لۆنه‌ که‌ پایته‌ختی هه‌رێمه‌که‌یه‌، ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری ئیسپانیایه‌ و‌ به‌یه‌کێکیش له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپاداده‌نرێت.  ده‌شڵێت: له‌به‌رئه‌‌وه‌ به‌شێکی زۆری که‌ته‌لۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که‌ راپرسی بکرێت‌و ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه‌ له‌ئیسپانیا بدرێت. 

مه‌درید دژه‌
دواجار   نووسه‌ر باسی ئاستنه‌گه‌کانی ئه‌م خه‌ونه‌ی که‌ته‌لۆنیا ده‌کات و ده‌ڵێت: ماریانۆ راخۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا، یه‌کێکه‌ له‌ نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌کانی سه‌ربه‌خۆبوونی که‌ته‌لۆنیاو ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵم ئه‌م راپرسیه‌ بکرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ راخۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وه‌ری سیاسیی و یاساییه‌، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش پشتگیری ده‌کات . هه‌روه‌ها ئه‌م پرسه‌شی راده‌ستی دادگای باڵا کرد، که‌ئه‌ویش دژی ئه‌م راپرسییه‌، هه‌ربۆیه‌ فه‌رمانی به‌ پۆلیسی که‌ته‌لۆنیا داوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌هێڵێت، راپرسی بکرێت بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه‌ له‌ئیسپانیا.

سه‌رچاوه‌:الانصات المرکزی.العدد. 6674. / 12-6-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP