ئیڤانكا، بەهێزترین خانمی جوولەكە
ئیڤانكا، بەهێزترین خانمی جوولەكە ‌ 9/6/2017
رۆژنامەیەكی ئەمریكی، ئیڤانكا ترەمپ، كچە گەورەكەی دۆناڵد ترەمپ بە بەهێزترین خانمە جوولەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەسف دەكات، ئەوەش مشتومڕی لە نێوەندی جووەكانی ئەمریكا و جیهاندا دروست كردووە.
رۆژنامەی واشنتۆن تایمزی بەریتانی و پاشان تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن بڵاویان كردەوە، دوای سەردانەكەی وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیسرائیل، ئیڤانكا ترەمپ كچە گەورە و راوێژكاری تایبەتی ترەمپ، وەك بەهێزترین خانمی جوولەكەی ئەمریكا دەركەوتووە.
ئەو نازناو وەسفە مشتومڕێكی زۆر لە ناوەندەكانی جولەكە لەسەر ئاستی جیهان و ئەمریكا دروست كردووە، بە تایبەتی لەو رووەوە كە جووەكانی ئەمریكا و لۆبی جولەكە لەو وڵاتە زۆر گەورە و كاریگەرن، بە درێژایی مێژووی چەند ساڵی رابردوو بە شێوەی جۆراوجۆر كاریگەریان لەسەر بڕیار و هەڵسكەوت و ئەجێندای واشنتۆن هەبووە بۆ مامەڵە كردن لەسەر دۆسێ و بابەتە جۆراوجۆرە جیهانی و ناوخۆییەكانی ئەمریكا.
واشنتۆن تایمز دەڵێت، كاتێك سی ئێن ئێن ئەو نازناوە بۆ ئیڤانكا بەكاردەهێنێت بێگومان مشتومڕ و كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە. بێگومان رەوەند و لوبی جوولەكە لە ئەمریكا كاردانەوەكەیان نێگەتیف دەبێت، چونكە ئەوان پێیان وایە، بە هۆی گەورەیی و كاریگەری و دێرینی لوبی جوولەكەوە لیستێكی درێژی ئەو كەسانە هەیە كە رەنگە لە ئیڤانكا باشتر و شیاوتر و دەسەڵاتدارتر بن بۆ ئەوەی ئەو نازناوە وەربگرن.
رۆژنامەكە دەڵێت، پێش ئەوەی ئیڤانكا ترەمپ خەون بە نازناو و ناوبانگێكی لەو جۆرەوە ببینێت، كەسانی زۆر هەن بۆ ئەوەی شایانی ئەو نازناوە بن، لەوانە جانێت یەلین سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكایە لەگەڵ دوو خانمە جوولەكەی ئەندامی دادگای باڵای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
مارك وۆچ نووسەری راپۆرتەكەی واشنتۆن تایمز دەڵێت، هۆكاری بەكارهێنانی ئەو نازناوە بۆ ئیڤانكا ترەمپ، بە هۆی سەردانەكەی وەفدی باڵای ئەمریكاوە هات بۆ ئیسرائیل و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسان باڵای حكومەتی تەلئەبیب، چونكە لەو سەردانەدا، ئیڤانكا بە حوكمی ئەوەی جوولەكەیە و ئەوەشی لە دایكییەوە بۆ ماوەتەوە، كاریگەریی زۆر لەسەر حكومەتی تەلئەبیب دانا و لە ناوخۆی ئیسرائیلیشدا كاریگەری و رەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بە تایبەتی ئەو وێنانەی كە لە نزیك دیواری بوراقەوە گرتونی.
ئیڤانكا ترەمپ كچە گەورەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكایە و تەمەنی 35 ساڵە و یەكێكە لەو كەسایەتی و بەرپرسە گەورانەی ئیدارەی ترەمپ لە كۆشكی سپی كە مشتومڕی زۆری لەسەرە، چونكە بە بێ ئەوەی خاوەنی هیچ پۆست و بەرپرسیارێتییەكی رەسمی بێت، نووسینگەیەكی گەورەی هەیە و لە زۆر دۆسێ و مەسەلەدا قسە و رۆڵی هەیە، ئەوەش لە كاتێكدایە جارید كۆشنەری هاوسەری، گەورە راوێژكاری كۆشكی سپی و ترەمپە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP