قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكانمان بۆ بنیاتنانی حوكمڕانییەكی دروستە
قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكانمان بۆ بنیاتنانی حوكمڕانییەكی دروستە ‌ 15/6/2017
جێگری سەرۆك وەزیران، جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە»هەرێمی كوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژووییدایە، دەبێت لایەنە سیاسییەكان زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن، تا گۆڕانكارییەكان لەبەرژەوەندیی میللەتەكەماندا بێت».
لەمیانی سەردانەكەیدا، بۆ برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی رەوشی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكەو دواگۆڕانكارییە سیاسی‌و سەربازییەكانی پەیوەست بەشەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش‌و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چاكسازی.
زیاتر هەماهەنگ‌و هاوكارمان بن
لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی‌و پەرەپێدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەیەكێتیی ئەوروپا، قوباد تاڵەبانی؛ جەختیكردەوە كە»دەبێت وڵاتانی ئەوروپا هەماهەنگ‌و هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بن بەتایبەت لەمكاتەدا كەهێشتا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لەهەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن‌و پێویستە حكومەتی هەرێم ژیانیان بۆ دابینبكات، تا ئەوكاتەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان».
لەدرێژەی قسەكانیدا تایبەت بەبارودۆخی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچەكە، ئاماژەی بەوەكرد كەهێزەكانی پێشمەرگە شەڕێكی قورس دژ بە داعش دەكەن تا ئەوكاتەی كۆتا چەكداریان لەخاكی عیراقدا نامێنێت‌و هەموو لایەكیش دەزانن داعش مەترسییە بۆ هەموو جیهان نەك هەر بۆ عیراق‌و كوردستان‌و سوریا، بۆیە دەبێت لەناوببرێت. وتیشی:»لەئێستادا پێویستە بیر لەقۆناغی دوای داعش بكرێتەوە، چونكە ئەو گروپە تیرۆریستییە لەكۆتاییەكەیدایە لەڕووی سەربازییەوە، دەبێت لەڕووی سیاسی‌و كۆمەڵایەتیشەوە هاوسەنگییەك رابگیرێت بۆ ئەوەی ئاسەواریان لەو ناوچانەی داگیریان كردبوون، نەمێنێت‌و رێگریی بكرێت لەدووبارە دروستبوونەوەی گروپی توندڕەوی لەوجۆرەو مەترسییەكانیان».
جوگرافیای هەرێمەكەمان‌و چواردەورمان بەردەوام لەكێشمەكێشی سیاسیدایە
سەبارەت بەڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش، وتی:»جوگرافیای هەرێمەكەمان‌و چواردەورمان بەردەوام لەكێشمەكێشی سیاسیدایە، هەرێمی كوردستانیش لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژووییدایە بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەكان زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكان لەبەرژەوەندیی میللەتدا بێت». لەئاماژەكردنیش بەكۆی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە، چاوەڕوانی دەرئەنجامە باش‌و گرنگەكانین.
لای خۆیشییەوە، بییر ئەمیلهات بەرپرسی لیژنەی هەماهەنگی‌و پەرەپێدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەیەكێتیی ئەوروپا، سوپاسی پێشمەرگەو گەلی كوردی كرد، كە لەجیاتی جیهان شەڕی داعش دەكەن‌و ئاوارەیەكی زۆریشیان لەخۆگرتووە، دووپاتیشیكردەوە كەوڵاتانی ئەوروپا زۆر بەگرنگییەوە دەڕواننە هەرێمی كوردستان‌و پاڵپشتی دەبن لەهەموو روویەكەوە بەتایبەت لەپرسی چاكسازییەكانیدا.
لەدرێژەی دیدارەكانیدا، جێگری سەرۆك وەزیران؛ لەگەڵ جێگری بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا باسیان لەگرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێم‌و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كرد. قوباد تاڵەبانی بەوردی باسی لەچاكسازییەكان كردو وتی:»چاكسازییەكانمان تەنها بۆ دەربازبوون لەقەیران نییە، بەڵكو بۆ بنیاتنانی حوكمڕانییەكی دروستە بۆ هەرێمەكەمان، تا جارێكیتر تووشی شۆك نەبێت لەئاست هەر ئەگەرێكی نەخوازراو».
پاشان لەسەردانی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لەیەكێتیی ئەوروپاو باڵیۆزخانەی عیراق لەبەلجیكا، قسەی لەسەر رەوشی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە كردو هەنگاوە گرنگەكانی دوای شەڕی داعش‌و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەگەری گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەی روونكردەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP