راگه‌یه‌نراوی یەکێتی: هه‌موومان پێكه‌وه‌ كێشه‌ی  ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین
راگه‌یه‌نراوی یەکێتی: هه‌موومان پێكه‌وه‌ كێشه‌ی ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین ‌ 15/6/2017
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌یه‌تی:
له‌میانی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و داكۆكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ كاریگه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چۆنیه‌تی گرنگی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
رۆژی 13/6/2017 له‌ شاری هه‌ولێر وه‌فدی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی دوور له‌ چاوی كامێرا كۆبوونه‌وه‌و بیروبۆچوون و بنچینه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان گه‌ڵاڵه‌كرد، سه‌ره‌نجام دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نیشتمانی و كوردایه‌تی كۆمه‌ڵێك بۆچوونی هاوبه‌شی مێژوویی ساغكرانه‌وه‌، هه‌ره‌ گرنگیان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه‌ به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ره‌سمی په‌رله‌مانه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڵێین مژده‌بێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركی یاسایی و سیاسی و دیموكراسی خۆمان توانیبێتمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كانی هێزه‌ سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌تییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵییه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ  بەڕێز مه‌سعود بارزانی توانیومانه‌ بڕیار و په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاوی دوور له‌ هه‌ڵچوون و داچوون و موزایه‌ده‌ی سیاسی ئارام ئارام بگه‌یه‌نین و بیگه‌یه‌نینه‌ ئه‌نجام.
ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوه‌ باشه‌ هه‌نگاوی باشتری به‌دواوه‌بێ و هه‌موو پێكه‌وه‌ له‌ناو هۆڵی شه‌رعی په‌رله‌مان وه‌ك باڵاترین مه‌رجه‌عی یاسادانان دوور له‌ گۆشه‌گیری حزبایه‌تی ئه‌ركه‌ سیاسی و یاسایی و دیموكراتییه‌كانمان راپه‌ڕێنین، هاوكات حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه‌ كێشه‌ی ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكی كۆده‌نگی نیشتمانی كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و به‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین.
به‌ شایه‌نی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌م بڕیاره‌ گشتییانه‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو لایه‌كمانه‌، به‌ تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكی سیاسی تێده‌په‌ڕێ، كه‌ ئه‌گه‌ر و نیگه‌رانی سیاسی ئیقلیمی جۆراوجۆری تیایه‌، به‌ تایبه‌تی دوای شه‌ڕی داعش.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP