خۆشوشتن زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت
خۆشوشتن زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت ‌ 15/7/2017
ئاران عەلی
پیاوێکی ئێرانی تەمەن هەشتا ساڵ، شەست ساڵی تەمەنی بەسەر برد بەبێ ئەوەی ئاو بەر لەشی بکەوێت، ئەگەر بیبینیت نازانی ئەوەی لەبەردەم وەستاوە پیاوێکە یان لقی دارێکە بەهۆی ئەو هەموو پیساییەی لەسەری کەڵەکە بووە، تەنیا لەڕێی پیسی بۆنییەوە هەست بە بوونی ئەکەیت، پێی وایە خۆشوشتن زیان بە تەندوستی دەگەیەنێت. وەک پیسترین پیاوی جیهان ناسرا، ئایا بە راستی خۆشوشتن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت؟
کیلاش سینگ)ی هیندی، سی و هەشت ساڵی تەمەنی بەبێ خۆشوشتن بەسەر برد، تەنیا دەست و دەم و چاوی بە ئاو دەشوشت، دوای ئەوەی پیاوێکی ئاینی هیندۆسی ئامۆژگاری کرد تاوەکو وابکات، چونکە دەیویست بەوە، کوڕێکی ببێت و ببێتە برای حەوت کچەکەی، ئەوەی سەیرە، سینگ و هاوسەرەکەی شەست ساڵیان تێپەڕاند و هێشتا هەر چاوەڕییە کوڕێكی ببێت، هەموو جار ئەوە دووبارە دەکاتەوە، کە لە جیهانەکەی تر خۆی دەشوات ئەگەر هاتوو لەم جیهانە بە کوڕێک شاد نەبێت. نازانم دەبێ چ پەیوەندییەک لە نێوان کەڵەکەبوونی پیسی و هێنانی کوڕدا هەبێت؟
با بزانین بۆچوونی ئەستێرەی هونەری ( جۆلیا رۆبەرتس) لەسەر خۆشوشتن چیە، کە ناتوانی بێزاری بۆدی گاردەکانی بەدەست بۆنە ناخۆشەکەیەوە بێنیتە بەرجاوی خۆت بەوەی کە خۆی ناشوات چونکە پێی وایە خۆشوشتن دەبێتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە، وێڕای ئەوەی خۆشوشتن قژی خراپ دەکات.
هێندە لەوەی سەرەوە دوور نییە، رۆبەرت باتینسۆن و کریستین ستیوارت قارەمانی زنجیرە فیلمی (توایلایت) زۆریان رق لە پاک و خاوێنییە، دەشی بە چەند هەفتە دانیشن بەبێ ئەوەی خۆیان بشۆن، دەکرێ هونەرمەند (رۆبەرت باتینسۆن) بە پاشای پیس و پۆخڵی دەستنشان بکرێت.
تەنانەت زاناکانیش بۆچوونی تایبەتی خۆیان لەسەر خۆشوشتن هەیە، (دیف ویتلوک) زانای ئەمێرکی پسپۆری ئەندازەیی کیمیاوی، بۆ ماوەی دوازدە ساڵ خۆی نەشوشت، تاوەکو بۆ جیهانی بسەلمێنێت کە خۆشوشتن بە ئاو یەک لە زەرورەتەکانی ژیان نییە، خەڵکی زێدەڕۆیی دەکەن لە گرنگیدان بە خۆشوشتن. دیف لەو بڕوایەدایە کە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت کە خۆشوشتن عادەتێکی تەندروستی سودبەخشە، بەڵکو خۆشوشتن و سابون بەکتیریای سودبەخش لە لەشی مرۆڤ ناهێڵن، لەبەر ئەوە رۆژانە خۆی بە گیراوەیەک کە لە بەکتیریای سودبەخش ئامادەکراوە کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئەی یو بی بەرهەمی هێناوە، دەیپرژێنێت بەسەر لەشیدا، ئەم بیرۆکەی لە پرسیاری هاوڕێیەکییەوە وەرگرت، کاتێک پرسیاری هۆکاری خۆ گەوزاندنی ئەسپ لە خۆڵدا لێکرد، وای بۆچوو کە گوایا ئەسپەکە بەو رێگەیە بەکتیریای سودبەخش وەردەگرێت.
بەڵام (ئیزابێلا) شاژنی قشتالە لە ماوەی کەوتنی غەرناتە، لە هەموو ژیانیدا تەنیا سێ جار خۆی شوشتوە، تەنیا یەکێکیان بە ئارەزوو و ئیرادەی خۆی بووە، دوانەکەی تری بە دەستی خۆی نەبووە، چونکە یەکێکیان ئەو رۆژە بووە کە لە دایک بووە و ئەویتریشیان ئەو رۆژە بووە کە مردووە.
لەگەڵ پسولەی ئاو و بوونی شامپۆ و سابونی خۆشوشتن بە وشکی، رەنگە جارێکی تر بیر لە سودی خۆشوشتن بکەینەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP