بۆ ئەوانەی لە زمانی گوڵ بێزارن نابەرپرسی لە هەندێ راگەیاندندا
بۆ ئەوانەی لە زمانی گوڵ بێزارن نابەرپرسی لە هەندێ راگەیاندندا ‌ 16/7/2017
ئەحمەد حسێن
میدیای كوردی مێژووییەكی زۆر كۆنی نییە. ئەوەی لەمەوپێش كەم‌و زۆر لە بارەیەوە بیستراوە‌و بڵاو كراوەتەوە، بەتایبەتی لەمەر رەخنەوە زۆرینەی دروست‌و بابەتیانە بووە. مەگەر لەملاولەولا قەڵەمێكی هەراش‌و لەخۆڕازی لە بێ حەوسەڵەییدا بەرگرییەكی خۆسەپێن‌و ناشایستەی ئەنجام دابێت. بێگومان ئەو كەسەیش لەلایەن زۆربەی ئەهلی قەڵەم‌و خوێنەرەوە خراوەتە خانەیەكی داخراوی پڕ لە سەرزەنشتەوە. خۆ ئەگەر ئەو ئابلوقەیەی لەلایەن رووناكبیرانەوە خرابووە سەری‌و بە خۆی بزانێ‌و بەخۆیدا چووبێتەوە ئەوە سەرلەنوێ سەركەوتنێكی تۆمار كردوە. وتراوە پێلێنان لە هەڵە مایەی خۆشبەختی‌و سەروەرییە. بەهەر حاڵ دەبێت ئەو راستییە فەرامۆش نەكرێت كە ئێمە‌و كێشەكانمان بە رەخنەی بابەتی‌و راگەیاندنی ئازادەوە هەنگاو بەرەو ئاسۆ دەنێین. بەو پێیەی راگەیاندن‌و ئەركە گرنگەكەی بریتییە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە‌و پیشاندانی رێبازە رۆشنەكان بە تاك بە تاكی ئەم نەتەوەیە، تا لە دڵەوە وەریبگرن‌و بەرنامە كاریگەرەكانی راستەوخۆ ‌و ناراستەوخۆ جێبەجێ بكەن. نەك بەپێچەوانەوە كە درز‌و دڵەراوكێ ‌و قینەبەرایەتی‌و بەرزی پێدان بۆ قوتكردنەوەی وە بەشێك سەر لە پیرۆزی بشێوێنرێت. چونكە ئاشكرایە گەل‌و كێشە رەواەی لە هەموان پیرۆزتر‌و مەزنترە. راگەیاندن چاوی هەیە. دەبێت بە گەشی‌و بە بیژی بمێنێتەوە چاودێری‌و روماڵی دادپەروەرانە بكات. نەك بە زۆرەملێ خۆڵی تێبكرێ‌و بە نابینایی دۆش دابمێنێ. لە ئەنجامدا ؟؟ بدات‌و تووشی كارەساتی دڵتەزێن بێتەوە. ئەڵبەتە دەستكەوتی كەسی هێرش بەرو ئازاربەخش زیانی لێدەكەوێتەوە. بێینەوە سەر هەندێ لە وردەگلەیی لەو پیڕە قەڵەمانەی ئەمڕۆ لە پێناوی بژێوی‌و پیاهەڵدانی سەر‌و خۆیانەوە، بە هەق‌و بە ناهەق زۆریان لە خۆیان كردوە، واز لە هەورازی هیوا‌و دڵنیایی بێنن‌و لە شۆڕبوونەوەدا بەبێ بیركردنەوە‌و هەستكردن بە ماندوێتی بكەن‌و خۆیان‌و قەڵەمەكەیان بەرەو كەندەڵانی لەكە‌و شوورەیی گلۆر دەكەنەوە. هەموو نووسینێك باش یان ناباش، مێژوو تەمەنەكەی لای خۆی دەهێڵێتەوە‌و لە ئایندەدا پیشانی نەوەكانی دەدات كە چۆن بڕیاری دروستی‌و نادروستی لەسەر دەدەن. پێموایە كەسانێكی شپرزە‌و خۆ لەبیرچوو بە پەلاماردانی كەسانی دڵسۆز‌و خاوەن هەڵوێست‌و بڕیاردەر‌و خەمخۆری تێكڕای كێشە گەورە‌و بچووكەكان دێنە پێشەوە‌و ناو دەردەكەن. ئەوانە لە بنەڕەتەوە هەڵەن‌و بە لاوازی دێنە گۆڕەپانەوە. یاخود بە دەم چەوركردن‌و هەندێ بەڵێنی نابابەتی‌و نایاساییان پێدەدرێ لەسەر ویستی ئەوان ئەو بەرگە بۆگەنە دەپۆشن. تێدەكەون. پێیان وایە رۆژگار تا سەر بە دڵی ئەوان هەڵدەسووڕێ. نازانن ئەو نووسینە لەیادچوانە وەك چرایەكی بێ نەوت‌و بلوور خۆیان دەنوێنن. لە پەژارەی درێژخایەن بۆ بنەماڵە‌و نەوەكانیان بەولاوە هیچی تر دەستناخەن. بۆیە وریابوون‌و تێڕوانین لە دەستپێكردنی نووسین‌و لێدوان، نەخش‌و بایەخی هونەری خۆیان هەیە. لەهەموو روویەكەوە ئەوەی دەیڵێن‌و دەینووسن‌و هەڵیدەبەستن لەسەریان دەكەوێ دەبێت بیری سبەینێ‌و باری ناسروشتی خۆیان هەبێت تا تێزی نووسینەكانیان بە گورگان خواردوویی نەچێت. ئیتر بەسە، با بێینەوە سەر خۆمان تۆوی برایەتی‌و خۆشەویستی‌و یەكسانی‌و دادپەروەرانە بوەشێنین. لەهەمان كاتدا بەدڵ‌و بەگیان روو لە لێدوانی ناڕەوا‌و جوێنی بێ سەرەو بەرە‌و بازاڕی خۆمان ‌و قەڵەم‌و زمان‌و ئاكارمان بپارێزین... چونكە پاراستنی كەسێتی‌و جوان هێشتنەوەی هەیكەلی خود ئەوپەڕی رێز‌و نرخە بۆ مرۆڤی كورد.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP