شكستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا
شكستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا ‌ سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌ 16/7/2017
گرنگی نه‌دانی ئه‌وروپییه‌كان به‌وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌و داواكارییه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان بۆ به‌لجیكا تا پشتیوانی ئه‌وروپییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، لێكه‌وته‌و كاریگه‌ری خراپ له‌دوای خۆیدا جێده‌هێڵێت. به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تیی كورد، كه‌ دروشمی ریفراندۆمیان به‌رزكردۆته‌وه‌، پێیانوابوو ریفراندۆم كارتێكی دیكه‌ی‌ فشار ده‌بێت ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كاریبێنن، به‌ڵام پێشوازینه‌كردنی ئه‌وروپییه‌كان له‌داواو خواستی كورد له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و كارته‌ی‌ زۆر لاوازكرد!.
ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر كورد كارتێكی به‌هێزی هه‌بێت بیه‌وێت به‌رامبه‌ر به‌غداو وڵاتانی دیكه‌ به‌كاریبێنێت، ئه‌وا له‌یه‌كگرتوویی‌و ته‌بایی ناوماڵی خۆی زیاتر شتێكی دیكه‌ نییه‌، گوشارو كارتی پشتبه‌ستن به‌وڵاتان‌و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزو ره‌زامه‌ندییان، كارتێكی لاوه‌كییه‌و ده‌شێت له‌هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك لێمان پاشگه‌زببنه‌وه‌، چونكه‌ تێگه‌یشتنی وڵاتان بۆ مافی چاره‌نووسی كورد بریتی نییه‌ له‌باوه‌ڕبوونیان به‌گه‌یشتنی گه‌لان به‌مافی ره‌وای خۆیان یان گه‌یشتنی كورد به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆی، به‌ڵكو قه‌باره‌و ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان حوكم له‌سه‌ر بڕیارو پشتگیرییان بۆ هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌دات.
له‌یه‌ككاتدا، كه‌ وه‌فدێك به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ به‌لجیكا، له‌هه‌ولێرو به‌غداش جموجۆڵێكی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ پێده‌چێت هه‌وڵێكی نوێی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌و گه‌رمكردنه‌وه‌ی‌ هێڵی هه‌ولێر به‌غدا. به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا پارتی چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالكی ئاسایی بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه‌و خه‌ڵكی ره‌وانه‌ی‌ لای كه‌سه‌ نزیكه‌كانی مالكی كردووه‌، چونكه‌ پێیانوایه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوری مالكی، كه‌ به‌هێزترین قه‌واره‌ی‌ سیاسییه‌و له‌عیراق كلیلی كردنه‌وه‌ی‌ گرێكوێره‌كانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ مالكی بڕه‌وێننه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ڵێن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، مالكی؛ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی‌ سیاسی له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق‌و ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه‌ دووباره‌ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مالكی؛ ته‌نها به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و هه‌رایه‌ی‌ پرسی ریفراندۆم نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئاینده‌ی‌ موسڵه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌دوای‌ كۆتاییهاتنی داعش زنجیره‌یه‌ك پرسی ئاڵۆز له‌ناوچه‌كه‌ بێنه‌ گۆڕێ‌و گرژی‌و ئاڵۆزی لێبكه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ پارتی بیه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مالكی؛ به‌شێك له‌و گرژیی‌و ئاڵۆزییه‌ له‌خۆی دووربخاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی جموجۆڵ‌و لێدوانه‌كانی له‌كوردستانه‌وه‌ ده‌دران ده‌ریچه‌و ده‌رفه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر كه‌مكردۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌سیاسه‌تدا پێویسته‌ بایی ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌ت بهێڵرێته‌وه‌، كه‌ رۆژێك په‌یوه‌ندییه‌كان گرژبوو، ده‌رفه‌تێك هه‌بێت ئاسایی ببێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP