دڕنده‌یی‌ داعشه‌كان چه‌په‌ڵترین تاوانه‌ له‌ مێژوودا
دڕنده‌یی‌ داعشه‌كان چه‌په‌ڵترین تاوانه‌ له‌ مێژوودا ‌ 17/7/2017
ویڵ وۆرڵی‌ 
له‌ رۆژنامه‌ی‌ «ئیندپندنت»ه‌وه‌ 
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌ڵێت، چه‌كدارانی‌ (داعش) گۆشتی‌ دوو كوڕیان ده‌رخواردی‌ دایكێك داوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت، هه‌روه‌ها كچێكی‌ منداڵی‌ ته‌مه‌ن ده‌ ساڵانیان له‌به‌رچاوی‌ كه‌سوكاریی‌ لاقه‌ كردووه‌ تا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌. 
ده‌خیل ژنه‌ سیاسه‌توانێكی‌ ئێزدی‌ ناسراوه‌ و خۆی‌ كردووه‌ته‌ ده‌نگێكی‌ بیستراو تا راستی‌ ئه‌و  تاوانانه‌ی‌ (داعش) له‌ تیرۆر و تۆقاندنه‌وه‌، ده‌رهه‌ق به‌ تایه‌فه‌گه‌ی‌ ئه‌نجامیداون، به‌گوێی‌ جیهاندا بدات. 
رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ (داعش)، شوێنكه‌وتوانی‌ كه‌مینه‌ی‌ ئێزدی‌ به‌ شه‌یتانپه‌رست داده‌نێت، له‌و دیده‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ بێبه‌زه‌ییانه‌ی‌ له‌دژی‌ ئێزدییه‌كان به‌رپاكرد، نوێترین ئه‌و تاوانانه‌ی‌ ڤیان ده‌خیل له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا ئاشكرای‌ كردن له‌ڕێی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ (ئێكسترا نیوز)ی‌ میسری‌ و پاشان له‌لایه‌ن په‌یمانگای‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ میدیایی‌ وه‌رگێڕدرا، ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ڵێت، له‌ میانی‌ قسه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و كچ و ژنه‌ ئێزدیانه‌ی‌ توانرا له‌ چنگی‌ داعش رزگاربكرێن، «یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی‌ له‌ چنگی‌ چه‌كداره‌كان رزگاریی‌ بوو، باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ به‌بێ‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ ژێرزه‌مینێكدا ماوه‌ته‌وه‌، دواتر قاپێك برنج و گۆشتیان بۆهێناوه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆری‌ برسیبووه‌، ده‌ستی‌ به‌ خواردن كردووه‌ و له‌پاش ته‌واوكردنی‌ خواردنه‌كه‌یشی‌ پێیان راگه‌یاندووه‌، منداڵه‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌كه‌ی‌ كه‌ پێشتر لێیان سه‌ندبوو، بۆیان كوڵاندووه‌ و ئه‌و گۆشته‌ی‌ خواردوویه‌تی‌ گۆشتی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بووه‌». 
ده‌خیل باسی‌ به‌سه‌رهاتی‌ كچێكی‌ تری‌ ئێزدی‌ كرد و وتی‌: «یه‌كێك له‌ كچه‌كان پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ شه‌ش خوشكه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌به‌رچاوی‌ باوك و خوشكه‌كانی‌ تری‌، هه‌ره‌ بچوكه‌كه‌یان كه‌ ته‌نیا ده‌ ساڵان بوو، تاوه‌كو مردن لاقه‌ كردووه‌».

قوربانیانی‌ شنگال 
پێشبینی‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی‌ ده‌ هه‌زار ئێزدی‌ له‌كاتی‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی‌ تیرۆریستان بۆ ناوچه‌كانی‌ شنگال له‌ مانگی‌ ئابی‌ 2014، كوژرابن و ده‌ستگیركرابن، زۆرێك له‌ كچ و ژنانی‌ ئێزدی‌ وه‌ك سه‌بایا و كۆیله‌ی‌ سێكسی‌ به‌كارهێناون، ئه‌وانی‌ تر له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا له‌ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوو دۆزرانه‌وه‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و قوربانیانه‌ش وه‌ك گۆڤاری‌ «ئێڵ ئۆ ئێس مدسن»ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات، له‌كۆی‌ 9900 كه‌س له‌وانه‌ی‌ كه‌وتبوونه‌ ده‌ستی‌ رێكخراوی‌ (داعش) له‌ ساڵی‌ 2014، ده‌گاته‌ 3100 ئێزدی‌ كه‌ به‌ دڕنده‌ترین و چه‌په‌ڵترین شێوازی‌ كوشتنی‌ وه‌ك سه‌رپه‌ڕاندنن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تائێستاش چاره‌نوسی‌ زۆرێك له‌وانه‌ی‌ ماونه‌ته‌وه‌ نادیارن. 

كیژێكی‌ ئێزدی‌ 
لای‌ خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌»سه‌ندای‌ تایمز»ی‌ بریتانی‌ له‌م چه‌ند ژماره‌یه‌ی‌ دواییدا وتارێكی‌  بڵاویكرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ كیژێكی‌ ئێزدی‌ ده‌كات له‌نێوان «سه‌بایاكانی‌» رێكخراوی‌ داعش و له‌كاتی‌ دیلێتیدا سه‌رپشك كراوه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ و هه‌ڵاتن له‌ شاری‌ موسڵ. 
كریستینا لام نوسه‌ری‌ وتاره‌كه‌ ده‌ڵێت:»كاتێك نیهاد به‌ره‌كات ئه‌و كیژه‌ ئێزدییه‌، خێزانه‌ عیراقییه‌كان ده‌بینێت كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ ترس و برسێتییه‌وه‌ له‌ موسڵ هه‌ڵدێن و شاره‌كه‌ جێده‌هێڵن، نیگه‌رانی‌ و ترس باڵ به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا ده‌گرێت، نیهاد تائێستاش براو خوشكه‌كانی‌ كه‌ له‌خۆی‌ بچوكترن، له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدان و دیلن، تائێستاش منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 22 مانگه‌ و لای‌ داعش پێوه‌ی‌ دووگیان بووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ته‌ سه‌بایای‌ ژێر چنگی‌ داعش و دراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كان، لای‌ خۆی‌ نه‌ماوه‌». 
نیهاد كه‌ وێنه‌ی‌ منداڵێكی‌ جوانی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌، به‌ رۆژنامه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌»هه‌موو رۆژێك بیر له‌ منداڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌ و بیری‌ ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت تێكشكاندنی‌ داعش ببینم، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌ساتیان به‌سه‌ر خۆم و نه‌ته‌وه‌كه‌م هێنا، به‌ڵام ترسی‌ ئه‌وه‌م هه‌یه‌ منداڵه‌كه‌م ببێته‌ قوربانی‌ شه‌ڕه‌كان»، رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، دوایین هه‌واڵ كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ نیهادی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌باره‌ی‌ منداڵه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوودا بوو، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنی‌ براكه‌ی‌ له‌ موسڵ هه‌ڵات و وێنه‌یه‌كی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێنابوو. 
كرستینا لامی‌ نوسه‌ر ده‌ڵێت:»هه‌ڵوێستی‌ نیهاد له‌ ئاڵۆزییه‌كی‌ زۆر له‌خۆده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌و شۆكه‌ی‌ توشی‌ باوكی‌ بووه‌ كه‌ منداڵی‌ له‌ یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش خستووه‌ته‌وه‌». 
به‌پێی‌ رۆژنامه‌كه‌، (داعش) نزیكه‌ی‌ حه‌وت هه‌زار ژنی‌ ئێزدی‌ وه‌ك سه‌بایا بردووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ شنگالی‌ له‌ باكووری‌ عیراق داگیركرد، زۆرێك له‌و ژنانه‌ رێگرییان له‌ دوو گیان بوون كردووه‌ و كۆرپه‌كانیان له‌باربردووه‌، تا رێگه‌ نه‌ده‌ن منداڵێك بخه‌نه‌وه‌ كه‌ باوكیان چه‌كدارانی‌ داعش بێت. 

هه‌ڵاتنی‌ داعشه‌كان 
رۆژنامه‌ی‌ «سه‌ندای‌ تیلگراف»ی‌ بریتانی‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌م دواییه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات، چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ (داعش) خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌، یان خۆیان به‌ده‌م روباری‌ دیجله‌دا ده‌ده‌ن، تا له‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان هه‌ڵبێن كه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا شه‌ڕه‌كه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌. 
رۆژنامه‌كه‌ وتارێكی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ناونیشانی‌ «شه‌ڕی‌ موسڵ كۆتایی‌ هات» بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: «تیرۆریسته‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش، یان خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌ یان خۆایان به‌ده‌م روباری‌ دیجله‌دا ده‌ده‌ن، تا له‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان قوتارییان ببێت». 
هه‌ر له‌و تاره‌دا، رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ سوپای‌ عیراق كردووه‌ له‌باره‌ی‌ «كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ شاره‌كه‌ و كۆتایی‌ هاتنی‌ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نیدا له‌پاش دووه‌مین جه‌نگی‌ جیهانی‌»


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP