دۆستایەتی و په‌یوه‌ندی نهـێـنی نێوان سعودیە و ئیسرائیل
دۆستایەتی و په‌یوه‌ندی نهـێـنی نێوان سعودیە و ئیسرائیل ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 12/7/2017
لەسەروبەندی تەنگژەی نێوان قەتەرو وڵاتانی کەنداو ئەو پێشهات‌و ئەگەرانەی کە ڕوولەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن باس لەئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان سعودیەو ئیسرائیل دەکرێ وە لەسەر ئەم پرسە پێگەی»میدل ئێست ئەی» ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو تیایدا باس لە دوڕیانێک دەکات کە ئیسرائیلیەکان لێی وەستاون‌و دوو ڕێگاوئاسۆیان لەبەردەمدایەکەلەیەک سەرچاوە ڕێچکەیان بەستوە یەکەمیان: ئاسۆیەکی لێڵەوئەوی تر موژدەی گەیشتنێکی ئارامیان پێدەبەخشێت.

مێژووی په‌یوه‌ندییان
ڕاپۆرتەکە دەڵێت: ئەوەی باسدەکرێت ئەو دوو وڵاتە لە حاڵەتی شەڕدان،لەساڵی ١٩٤٨و١٩٦٧سعودیە لەگەڵ وڵاتانی تری عەرەبی هێزی سەربازی ناردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەیان، بەپێی دەستوری ئیسرائیل ئەو وڵاتە بە دوژمن حسێبکراوە،بەڵام لە سەرەتای‌هەشتاکان پادشاودەسەڵاتدارانی گەورەی سعودیە بەشداری هەوڵەکانی  ئاساییکردنەوەی نێوان دەکەن‌وپڕۆژەپلانی ئاساییکردنەوە تاوتوێ دەکەن، بەرژەوەندە هاوبەشەکان وادەکات کە پرۆسەی ئاسایی بونەوەکە خێراتر بەڕیوە بچێت، بۆنمونە هەردوولاکۆکن لەسەر وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وڕێگرتن لەهەژمونی ئەو وڵاتە لەسوریاوعێراق وناوچەکە.

کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی
لێکنزیکی ئەو دووڵاتە لەسەر چەند پرسێکی دەرەکی‌و تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ وایکردوە کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا چەندجارێک بەرپرسانیان لەسەر ئاستێکی ‌باڵا لەگەڵ یەکتر کۆببنەوەو تاوتوێی پێکهاتن وڕێککەوتن بکەن، زانیاری میدیاکان‌ئەوەیان ئاشکراکردوە کە دەزگای موسادو بەرپرسانی موخابەراتیی سعودیەچەندجارێک کۆبونەتەوە، بەئەندازەیەک هەندێک لەوسەرچاوانە ڕایانگەیاندوە کە ڕێککەوتنی سعودیە لەگەڵ وڵاتی میسر لەسەر وەرگرتنی هەردوو دورگەی «تیران‌وسەنافیر»بەسەرپەرشتی دەزگای مۆسادبوەو ئەو کات «ئیهۆد ئۆلمەرت» ی سەرۆک وەزیرانی ئەو سا لەگەڵ»بەندەری کوڕی سوڵتان»سەرۆکی ئەو کاتی  دەزگای موخابەرات کۆبۆتەوەو ڕێککەوتنیان کردوە،بەڵام هەموو ئەو کۆبونەوەو وتووێژانە بە نهێنی ودوورلەچاوی میدیاوڕای گشتیەوە کراون بەپێی ماڵپەڕیDWش  بێت،کەینوبەینی دەزگانهێنیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامن‌وکۆبونەوەکانیان درێژەیان هەیە.
په‌یوه‌ندی دروست ده‌که‌ن
لەلایەکی تریشەوە سەردانەکەی ماوەی ڕابردوی «دۆناڵدترامپ»ی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەریەک لەقودس‌و ڕیازو کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانیان لێکنزیکبونەوەی نێوان هەردوو وڵاتەکەی لێکەوتەوەوبەپێی گۆڤاری تایمزی بەریتانی بێت لەماوەی نزیکی داهاتودا پەیوەندییە دیپلۆماتیەکانیان بە ئاشکرا دەست پێدەکەن.

هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاشتی
ڕاپۆرتەکەی میدل ئێست باس لەڕێگای دووەمی ئەو په‌یوەندیانە دەکات کە هیوای لەسەر هەڵچنراوە ئەویش ئەو هێڵی شەمەندەفەرەیە کەئیسرائیل‌وئوردن وقەتەرو عەمان‌وشانشینی عەرەبی بەیەکەوە دەبەستێتەوەو درێژاییەکەی٦٠کم دەبێت و ئیسرائیل‌ دەیەوێت ٦کیلۆمەتری تریشی لێ درێژبکاتەوە تا بگاتە سەر سنورەکەی لەگەڵ ئوردن‌وبتوانن لەجیاتی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگربەشەمەندەفەر ئازوقەو پێداویستی لەنێوانیان بگوازنەوە،بیرۆکەی وا هەیەکە ئوردن ئەو هێڵەوبەرەو سعودیەو ئیمارات درێژبکاتەوەو بەیەکەوە بیانبەستێتەوە،ماوەی چەند ساڵێک دەبێت  لەنێوان ئوردن‌و ئیسرائیل ئەم مەسەلەیە باسکراوەو به‌مزووانه‌ بواری جێبەجێکردنەوە،بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو هێڵە زۆربایەخداوە‌لەبەڵگە نامەیەکی نهێنی نێوان ئەو دووڵاتەدا بە»هێڵی ئاشتی»ناوزەندکراوە.

بازرگانی
بەپێی پێگەی i24News ی ئیسرائیلی بێت،ئەو پڕۆژەیە کاری ئەرێنی دەکاتە سەر بواری ئابوری نێوان ئەو وڵاتانەوئیسرائیل بەو ناوچانە دەبەستێتەوەو دەبێتە ڕێگایەکی زیندوو بۆ ڕێگرتن لەهەژمونی ئێرانیەکان لەو ناوچەیە‌وسنوردانان بۆ ڕەواجی شیعەکان،بەرلەوەی ئەو هێڵە گرنگەش تەواوبێت ئێستاش بەنهێنی لە هەندێک کەناڵی جۆراوجۆرووڵاتانی ناوچەکەو بەتایبەتیش ئوردن‌وقوبرس،بازرگانی هەناردن‌و هاوردەکردن لەنێوان سعودیەو ئیسرائیلەوە هەیە مادەی خام و سەرەتایی و پیترۆکیمیاویەکان لەنێوانی خۆیان دەگۆڕنەوە.

زه‌مینه‌خۆشکردن
لەبواری هێڵی ئاسمانیشدا لەم ماوەیەدا ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نیشتیمانی ئیسرائیلی بتوانێت ئاسمانی سعودیە بەکاربێنێت تا فڕۆکەکانی بپەڕنەوە هیندستان‌وناوچەکانی نزیک لەوێ،ئێستا بیرۆکەی ئەوەش هەیە کە فڕۆکە ئیسرائیلیەکان بتوانن بچنە سعودیەش‌و لەوێش بنیشنەوە،بەڵام سعودیە چونکە لەڕای گشتی دەترسێ‌ونەزارو شوێنە ئاینیەکانی لێیە بۆیە ناتوانێت بەئاشکراو بەخێرایی ئەم هەنگاوە بنێت،بۆیە کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ زەمینە خۆشکردن.
کێشه‌ی قه‌ته‌ر
ڕاپۆرتێکی بەشی ئەڵمانی پێگەی RT ئەوە دەخاتە ڕوو کەتەنگژەی ئێستای نێوان کەنداو و قەتەر یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ چاکبونەوەی پەیوەندیەکانی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل چونکە لەلایەک سعودیە دەیەوێت لەبەرەی ئەمریکاو دۆستەکانی نزیک  بێتەوە، لەلایەکی تریش دەیەوێت بەرەی خۆی فروان بکاو ئەوەندەی تر قەتەر  ئابڵوقە بدا تا بیخاتە ژێر ڕکێف و داخوازیەکانی خۆیەوە.

جه‌مسه‌ری سوننه‌
بەپێی راپۆرتێکی پێگەی کەناڵی تەلەفزیۆنی N24 ی ئەڵمانیش بێت لەدوای تەنگژەیەی کەنداو،ئیسرائیل داوای لەسعودیە کردوە،هەوڵ بدەن هاوپەیمانەتیەک لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن لەدژی تیرۆر. کەناڵەکە پێی وایە کە مەترسی هەردوولا لە تیرۆروکوشتوبڕ نییە بەقەد ئەوەی مەترسی فراوانبونی هەژمونی ئێرانیان هەیەو دەیانەوێت سنورێکی بۆ دابنێن، بۆ ئیسرائیل، جەمسەری سوننیش کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات پڕبایەخەو ئەوە گرنگ نییە کە باڵەکانی ئەو هاوپەیمانێتیە ،کێ بن ئیسلام یان کریستیان یان جولەکە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP