كۆنتا له‌ هالیپی برده‌وه ‌و له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بێ به‌شیكرد
كۆنتا له‌ هالیپی برده‌وه ‌و له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بێ به‌شیكرد ‌ 13/7/2017
 جۆهانا كۆنتای به‌ریتانی بوو به‌یه‌كه‌م كچه‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانی له‌ماوه‌ی‌ 39 ساڵی رابردوودا خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌واانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن.
كۆنتا له‌قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا روبه‌ڕوی سیمۆنا هالیپی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی له‌ ماوه‌ی‌ 2 سه‌عات و 40 ده‌قیقه‌دا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك لێ برده‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كۆنتا هالیپی له‌وه‌ بێ به‌ش كرد بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهان و خزمه‌تێكی زۆری كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان. 
هالیپ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ زه‌حمه‌ت 7-6 برده‌وه‌، به‌ڵام كۆنتا به‌ توندی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كه‌شی یارییه‌كه‌و توانی به‌هه‌مان ئه‌نجام براوه‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌شدا، كۆنتا توانی 6-4 براوه‌بێت و سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP