بۆچی پاڕاوه‌ته‌وه‌ تا قاچی ببڕنه‌وه‌؟
بۆچی پاڕاوه‌ته‌وه‌ تا قاچی ببڕنه‌وه‌؟ ‌ 13/7/2017
گابرێل باتێستۆتای ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند له‌ پێشوودا له‌ پزیشكه‌كان پاڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قاچی ببڕنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ئازاری زۆر له‌ قاچیدا.
باتێستۆتای گۆڵكه‌ری‌ پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین دوای وازهێنان له‌ یاریكردن به‌ده‌ست ئازارێكی زۆره‌وه‌ ناڵاندویه‌تی به‌جۆرێك ساڵی 2014 نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئاسانی بڕوات به‌ رێگادا، به‌ڵام له‌ سێ ساڵی رابردوودا دۆخی باشتر بووه‌.
باتێستۆتا وتی: من له‌ ئیتاڵیا یاریم كردووه‌و گوشاری زۆرم له‌سه‌ر بوو، دوای وازهێنانیش هه‌موان له‌سه‌ر قاچی من قسه‌یان ده‌كرد، بۆیه‌ له‌ پزیشه‌كه‌كان پاڕامه‌وه‌ قاچم ببڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ئازاره‌و قسه‌ی رۆژنامه‌كان رزگارم بێت.
وتیشی: له‌منداڵیدا زۆر ئاره‌زوم بۆ تۆپی پێ نه‌بوو، به‌ڵام دواتر بوو به‌هه‌مووژیانم به‌جۆرێك تۆپی پێم وه‌كو ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژی، كه‌چی ئێستا ناتوانم به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بڕۆم.
له‌ كۆتاییشدا وتی: تۆپی پێم به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو جێهێشت، چونكه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ وام لێهات نه‌توانم به‌پێی خۆم بچم بۆ ته‌والێت كه‌ سێ مه‌تر لێمه‌وه‌ دوور بوو.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP