خامیس یانه‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد
خامیس یانه‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد ‌ 13/7/2017
یانه‌ی‌ بایرن مونشن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رایگه‌یاند بۆندیان له‌گه‌ڵ خامیس رۆدریگێزی یاریزانی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئیمزا كردووه‌و ئه‌و یاریزانه‌ به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ ده‌كات.
خامیس به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی خۆی له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نه‌ده‌بینییه‌وه‌، چه‌ند جارێك رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت ئه‌و یانه‌یه‌ جێبهێڵێت به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یاریی بكات تا به‌باشترین ئاست به‌شداری مۆندیال بكات.
بایرن رایگه‌یاند بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ رۆدریگێز ئیمزا كردووه‌، ئه‌و یاریزانه‌ به‌خواستن هه‌ر وه‌رزه‌ی‌ به‌رامبه‌ر بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ یاریی بۆ یانه‌كه‌ ده‌كات و دوای ئه‌و دوو وه‌رزه‌ش ده‌توانێت به‌رامبه‌ر بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌ی كۆتایی بیباته‌ ریزه‌كانی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP