له‌ ئێستای‌ ئه‌م ده‌ستنوێژگرتنه‌دا كه‌روێشك وشه‌یه‌كی‌ گوت
له‌ ئێستای‌ ئه‌م ده‌ستنوێژگرتنه‌دا كه‌روێشك وشه‌یه‌كی‌ گوت ‌ 13/7/2017
سه‌باح ره‌نجده‌ر

له‌ ده‌می‌ جۆگه‌یه‌كدا ده‌ستنوێژم ده‌شوشت 
هه‌تاویش له‌پشت هه‌ور خۆی‌ دواخستبوو
له‌ ئێواره‌ی‌ نزیك ده‌كردمه‌وه‌ و 
هێڵێكی‌ ترسناك ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌وانی‌ سروشت
كه‌روێشكێكی‌ تۆقیو له‌ بناردا هاته‌خوارێ‌
هیچ له‌ خوداوه‌نده‌كان گوێی‌ له‌ هاواری‌ نه‌ببوو 
ناوچه‌وانی‌ گه‌رمی به‌ ده‌ستی‌ ته‌ڕمه‌وه‌ نا و
 برین له‌ قووڵاییه‌
چاوی‌ هه‌ڵێنا و به‌ چاو داوای كرد 
له‌ پێشه‌نگای‌ كه‌له‌پووردا ته‌ماشای‌ كه‌وڵ بكه‌ و 
هیچم لێ‌ مه‌پرسه‌ 
سوارێك پڕیشكی‌ شووم له‌ ناڵی‌ ئه‌سپه‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌ستا و
 هه‌ڕه‌شه‌ بوو 
چاویشی‌ له‌ شانه‌ی‌ كڵاشینكۆف داڕێژرابوو 
خۆی‌ هه‌ڵیبژاردبوو 
لێره‌ له‌ شوێنی‌ ده‌ستنوێژ شوشتن و
 ده‌شتوده‌ری‌ ئازاددا
دوای‌ رژانی‌ ترسێك
دوای‌ دڵنیابوون له‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ سه‌ر به‌رده‌باز 
دوای‌ ره‌وینه‌وه‌ی‌ تاریكی‌ بۆسه‌یه‌ك 
دوای‌ ته‌نكبوونه‌وه‌ی‌ چاڵه‌ قووڵ و پڕ ئاوه‌كان 
دوای‌ ئه‌وانه‌ش زه‌وی‌ مه‌ته‌ڵێكی‌ منداڵانه‌ی‌ داینێ‌ 
وا خه‌ریكه‌ كه‌روێشكێكی‌ پێ‌ له‌سه‌ر چه‌قۆ و قانه‌گیا
خۆڵی‌ لانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌داته‌وه‌ و 
گه‌رموگوڕیی ماڵه‌ باوان راده‌گه‌یه‌نێت
یه‌كه‌م جار كه‌روێشكێكی‌ خرپن
 بۆ خه‌وێكی‌ كورت زه‌وی‌ هه‌ڵكۆڵی‌ و
 گه‌رمایی‌ زه‌وی‌ دۆزییه‌وه‌ 
هه‌ستی‌ به‌ رۆشنایی روومه‌تی‌ سروشت كرد و
 گژوگیاش تف ناكاته‌وه‌
ئه‌و هاواره‌م له‌بیركرد كه‌ ده‌بوایه‌ بیكه‌م و 
خوداوه‌نده‌كان لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌ن
كه‌ هه‌رگیز تا ئێستا خوداوه‌ندیشم نه‌دیون و 
ده‌ستی‌ یه‌كتریمان ماچ نه‌كردووه‌
چیمان له‌ كه‌روێشك كرد 
بڕوانه‌ چیمان كرد
زه‌وی‌ نیوه‌ خه‌واڵوو هه‌موو جه‌سته‌ی‌
 كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ئاو و ئاگر 
وڵات جه‌سته‌ی‌ برینداری‌ عیسایه‌ 
مۆنالیزاش پڕ به‌ده‌م پێكه‌نیوه‌ و 
ددانه‌ كه‌وتووه‌كانی‌ ته‌واو دیارن 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP