بارسێلۆنا جێگره‌وه‌ی‌ دانی ئه‌لڤێسی هێنایه‌ ریزه‌كانی
بارسێلۆنا جێگره‌وه‌ی‌ دانی ئه‌لڤێسی هێنایه‌ ریزه‌كانی ‌ 16/7/2017
دواجار یانه‌ی‌ بارسێلۆنا دوای ساڵێك له‌ رۆیشتنی دانی ئه‌لڤێس له‌ ریزی یانه‌كه‌ جێگره‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی هێنایه‌ ریزه‌كانی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیلسۆن سیمیدۆی پرتوگالی له‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكاوه‌.
بارسێلۆنا رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌نفیكا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیمیدۆ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی كه‌ دوای پشكنینی پزیشكی بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد و پێشكه‌شی راگه‌یاندنه‌كانیشی كرد.
بارسێلۆنا رایگه‌یاند بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ 30 ملیۆن یۆرۆیه‌ له‌گه‌ڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یاریزانه‌ 50 یاریی به‌درێسی یانه‌كه‌ بكات ده‌درێته‌ به‌نفیكا.
بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو كێشه‌ی زۆری له‌ لای به‌رگریكاری راست هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌ سێرجیۆ رۆبێرتۆی یاریزانی ناوه‌ند له‌و شوێنه‌ یاریی ده‌كرد، بۆیه‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بڕیاری دا یاریزانێكی ئاست به‌رز بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بكڕێت.
له‌یه‌كه‌م لێدوانیشی دوای په‌یوه‌ندی كردن به‌ بارسێلۆناوه‌ سیمیدۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ وتی: تا دواین دڵۆپی ئاره‌ق بۆ درێسی یانه‌كه‌ ده‌جه‌نگم، جێگه‌ی‌ شانازیه‌ كه‌ درێسی بارسێلۆنا ده‌پۆشم به‌هیوام زۆرترین نازناو بۆ یانه‌كه‌ ببه‌مه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP