ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی ویمبڵدۆنه‌
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی ویمبڵدۆنه‌ ‌ 16/7/2017
سه‌عات 4ی عه‌سری ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یاریی كۆتایی سێیه‌م گراندسلامی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تیایدا رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ روبه‌ڕوی مارین سیلیچی كرواتی ده‌بێته‌وه‌.
فێدره‌ر له‌ قۆناغی پێش كۆتایی توانی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر (7-6، 7-6، 6-4) له‌ تۆماس بیردیچی چیكی بباته‌وه‌و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ یاریی كۆتایی، له‌به‌رامبه‌ردا سییلچ له‌هه‌مان قۆناغ به‌ 3 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك (6-7، 6-4، 7-6، 7-5) له‌ سام كوێری ئه‌مریكی برده‌وه‌.
فێدره‌ری ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ بدۆڕێنێت گه‌یشتۆته‌ یاریی كۆتایی كه‌ ئه‌مه‌ جاری یانزه‌یه‌مه‌ ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پیت سامبراس خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ن كه‌ هه‌ردووكیان 7 جار نازناوه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌، بۆیه‌ فێدره‌ر هه‌لێكی زێڕینی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌نیا ببێته‌ خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی.
فێدره‌ر كه‌ 42 جار گه‌یشتۆته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كانی گراندسلام، دووه‌م گه‌وره‌ترین یاریزانه‌ ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی و پاڵێوراویشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌و ژماره‌ی‌ گراندسلامه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ 19 نازناو، به‌تایبه‌تی كه‌ یاریزانانی پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی ماڵئاواییان كردووه‌.
فێدره‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌ پێكان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ گراندسلامی ئوسترالیاو 2 نازناوی ماسته‌رزی بردۆته‌وه‌و ته‌نیا 2 یاریی دۆڕاندوه‌و له‌یارییه‌كانیشدا ئاستێك پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ هاوشێوه‌ی ته‌مه‌نی لاوییه‌تی.
سیلیچیش كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی ویمبڵدۆن خاوه‌نی مێژوویه‌كی باش نییه‌ به‌رامبه‌ر فێدره‌ر كه‌ له‌كۆی 7 روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ نێوانیان فێدره‌ر 6 یاریی بردۆته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP