یەدەكی دراوی بیانی زیاتر لە سێ تریلیۆن دۆلارە
یەدەكی دراوی بیانی زیاتر لە سێ تریلیۆن دۆلارە ‌ 16/7/2017
یەکەی ئابووری

بانكی ناوەندیی چین رایگەیاند: لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا یەدەكی دراوی بیانی بە بڕی سێ ملیار دۆلار زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە سێ تریلیۆن‌‌و 57 ملیار دۆلار.
بانكی ناوەندی ئەو وڵاتەت ئەوەشی راگەیاندوە: بۆ پێنجەم مانگی لەسەر یەك‌‌و لە حوزەیرانی رابردوودا یەدەكی دراوی بیانی سی ملیار دۆلار زیادیكردوە، ئەوەش بۆ یەكەمجارە لە دوای مانگی حوزەیرانی 2014وە پێنج مانگ لەسەر یەك، یەدەكی دراو رووی لە هەڵكشان كردبێت.
ئامارەكان ئەوەش روون دەكەنەوە: كە یەدەكی بانكی ناوەندیی چین لە دراوی بیانی گەیشتۆتە سێ تریلیۆن‌‌و 57 ملیار دۆلار، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، حكومەتی پەكین مەرجەكانی لەسەر گواستنەوەی سەرمایە بۆ دەرەوەی وڵات توندتر كرد‌و پاڵپشتییەكانی بۆ دراوی نیشتمانی وڵاتەكەی زیاد كرد.
هەر بەگوێرەی ئامارەكان، لەساڵی 2016دا یەدەكی دراوی بیانی چین نزیكەی 320 ملیار دۆلار كەمی كردووە‌و دراوی یوانیش لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە رێژەی (6,5%) دابەزیووە، كە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی داكشانی نرخی یوان دادەنرێت، كە لە دوای ساڵی 1994وە تۆمار كرابێت.
هاوكات بانكی ناوەندی چین ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەهای یەدەكی زێڕی بانكەكەیان كە لەمانگی ئایاردا 75 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو، بەڵام لەمانگی حوزەیراندا بەهاكەی بۆ 73 ملیار‌و 585 ملیۆن دۆلار دابەزیووە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP