حكومەتی هەرێم بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی دەدۆزێتەوە
حكومەتی هەرێم بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی دەدۆزێتەوە ‌ 16/7/2017
یەکەی ئابووری

وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ئاشكرای كردوە: لەڕێگەی فەرمانگەو نوێنەرایەتییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بازاڕی بیانی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی دەدۆزێتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ‌‌و سەرچاوەكانی ئاو، لە رێگەی نووسراوێكەوە كە بۆ  فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناردووە، داوای كردووە، هەماهەنگ بن بۆ دۆزینەوەی بازاڕ لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، تا بەرهەمی ناوخۆیی لە وڵاتانی تر ساغ بكەنەوە.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە: «ساڵانە لەكاتی پێگەیشتنی بەروبوومی وەرزیی كە زیاترە لە پێویستی ناوخۆی هەرێم، بەرهەمە ناوخۆییەكان توشی كێشەی بە بازاڕكردن دەبن لەلایەن جووتیارانەوە».
وەزارەتی كشتوكاڵ داواش لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، نووسراوێك ئاڕاستەی نووسینگەكانی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە بكەن، بەمەبەستی بایەخدان بە بەرهەمی جووتیارانی هەرێم‌و دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان.
یەكێك لەو كێشانەی كە ساڵانەو لە وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكاندا رووبەڕووی جووتیارانی کوردستان دەبێتەوە، نەبوونی بازاڕە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران. بەجۆرێك ئەمساڵ بەشێك لە بەرهەمی خەیاری خۆماڵیی لەلایەن جووتیارانەوە فڕێدران.
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش هەموو رێوشوێنەكانی گرتۆتەبەر بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە لەوانە: رێگە گرتن لەهێنانی بەرهەمی كشتوكاڵی لەدەرەوەو  باج خستنەسەر بەروبوومە بیانییەكان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP