مـەتـرسـی هـەژموونی ئـیـخـوان لەناو ئەڵمانیا لە ئارادایە
مـەتـرسـی هـەژموونی ئـیـخـوان لەناو ئەڵمانیا لە ئارادایە ‌ ئه‌ڵمانیا، بورهان ئه‌مین‌ 16/7/2017
لەدوای شۆڕشی٣٠ی حوزیەرانی٢٠١٣  له‌میسر، کە»محەمەدمورسی» سەرەک کۆمار لەدەسەڵات لادراو دەستەو تاقمەکانیان توشی گرتن‌وڕاوەدونیان هاتنەوە،ئیدی بەناو هەموو جیهان بڵاوبونەوە ،بەڵام زۆربەی سەرکردەکانیان جگە لە تورکیاو قەتەر بەرەو ئەوروپا بەتایبەتیش نەمساو بەریتانیاو ئەڵمانیا بەڕێ کەوتن‌ولەو وڵاتانە گیرسانەوە، ئێستاهەرچەندە پەیوەندیەکانی دەسەڵاتی میسر بەسەرۆکایەتی «عەبدولفەتاح سیسی» لەگەڵ ئەڵمانیا باشە،بەڵام زانیاریەکانی میدیا کە لە سەرچاوە ئەمنیەکانی وەرگرتوە ئەوە دەردەخەن کەئیخوانەکان لەناو ئەڵمانیا و ڕەوەندی عەرەبی‌وئیسلامی‌وخەڵکی ئەڵمانیش هەژمونیان پەیداکردوەو بەنهێنی خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەو چالاکین، بەتایبەتیش لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەو ئەوانەی کەلەسەردەمی شەڕی سارددا لەبەری بلۆکی شیوعیەت بون.

دەزگا ئەمنیەکان لەوە تێناگەن
بەرپرسانی ئەمنی لەوەسەریان سوڕماوە کە بۆچی لەو شارانە ڕەواجیان پەیداکردوەوخەریکی دروستکردنی مزگەوت‌وبارەگاو رێکخراوجموجۆڵیان هەیە،ئەوان پێیان وایە هەموو گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکان لە منداڵدانی ئیخوانەکانەوە لەدایکبون‌وئەوان هەوێنی زۆربەی گروپە توندڕەوە کانن، بۆیە مەترسی خۆیان نیشانداوە لەچەکەرەکردن‌وگەورەبونی ئەو ڕەوتە لەناو ئەڵمانیاو چالاکیەکانیان.

پەیوەندیەکە زۆر کۆنە
پەیدابون‌و زۆربونی ئیخوانەکان لەناو ئەڵمانیا له‌خۆرا نییە بەڵکو دیرۆکێکی کۆنی هەیەو بۆ ساڵانی  پەنجاکانی سەدەی ڕابردو دەگەڕێتەوە لەو کاتەی ڕوبەڕوبونەوەی ئیخوان لەگەڵ سەرۆکی  کۆچکردوی میسر»جەمال عەبدولناسر» ڕویداو لەدوای هەوڵی کودەتاکەیان سەرۆک بە هەموو  توانایەکی هەوڵی قڕکردن‌وگرتنی دان، بۆیەژمارەیەکی زۆریان بەناچاری ڕویان کردە ئەڵمانیا، لەوانە «سەعیدڕەمەزان» سکرتێری تایبەتی «حەسەن بەننا»ی دامەزرێنەری ئەو ڕەوتە، کە گەیشتۆتە ئەڵمانیاش خەریکی دامەزراندنی دەزگایەکی ئیسلامی بوە بەناوی IGD ودواتر کردنەوەی لقی تر لەشارە جۆراجۆرەکان بەشێوەیەک ئێستا ٣٠ لقیان لەسەر تاسەری وڵاتەکە هەیە و ژمارەیان جگە لەلایەن گرانیان خۆی لەسێ هەزارکەس دەدات ،جگە لەوەش کاتی خۆی ژمارەیەکی زۆرخوێندکاری هەواداری ئەو ڕەوتە لەترسی حوکمی عەبدولناسر بۆ زەمالەی خوێندن خۆیان گەیاندە ئەڵمانیاو تیایدا نیشتەجێ بون، بەسودوەرگرتن لە کەژی دیموکراسی ئەو وڵاتە توانیان لەڕێی ڕێکخراوەکانەوە خەریکی چالاکی بن و پەرەبەخۆیان و ڕەوتەکەیان بدەن.

خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
توێژینەوەیەکی نوسەرو چاودێری سیاسی سویسری »دکتۆر لۆرینزۆفیدیۆ» بەناوی »ئیخوانەتازەکانی ڕۆژئاوا» ئەوە دەردەخات کە ئەو ئیخوانانە لەناو ئەڵمانیا پێگەیەکی تۆکمەیان بۆ خۆیان دروستکردوەو خەڵکی شارەزاو لێهاتویان هەن کە دەتوانن گەنج ولاوەکان بۆخۆیان کێش بکەن و بیانخەنەڕێزی ڕیکخراوەکانی خۆیانەوە، هەروەها» غیدۆ شتاینبێرگ» توێژەری ئەڵمانی پەیوەندی ئەڵمانیا بە ئیخوانەکانەوە بەچەند قۆناغێک ڕیزبەند دەکات یەکەمیان کۆتایی پەنجاکان تا ساڵی  ١٩٧٩کەحکومەتی ئەڵمانیا بەنهێنی پەیوەندی ئیستخباراتی لەگەڵیان هەبوە، هی دوەمیش تاساڵی ٢٠١١ە کەتیایدا ئیخوانەکان بایەخی زیاتریان پێدراوە بە تایبەتیش لەسەرو بەندی سەرهەڵدانی شۆرشی ئیسلامی ئێران، قۆناغی سێیەمیش لەشۆڕشەکانی عەرەبیەوە تا ئێستا دەستپێدەکاو تیایدا ئیخوانەکان گەشەی زیاتر دەکەن.

مەترسین بۆداهاتووی ئەڵمانیا
لەدوا قۆناغدا ئەو ئیسلامیانە بەشێوەیەکی خێراو بەچڕی ڕویان لە ئەڵمانیا کردوەو ئەو دەزگاو ڕێکخراو و لقانە هاوکاریان کردوون، لەسەر ئاستی سیاسی ئەمنیدا مەترسیان بۆسەر داهاتوی وڵاتەکەو ئەمن‌و ئاسایش دروستکردوە،بەتایبەتیش لەدوای پەیدابونی داعش‌و کاری تیرۆرو تەقاندنەوە،هەڵگرانی بیری ئیخوان زیاتر لەوانی دی دەچنە ژێرباری بیری توندڕەوی و لەوانەیە لە داهاتو ڕەوتی ترو لقی تریان لێبێتەوە کە هاوشێوەی داعش تاوانکاری تیرۆرو تۆقاندن دژ بە خەڵکی وڵاتەکە بکەن، هەروەها دەریش کەوتوە لەناو ئەولق‌و بارەگایانە هەوڵی فریودانی گەنجولاوەکان دەدەن و بەبیری سەلەفیەت و توندڕەوی گۆشیان دەکەن.

ئەوانەی ئەمریکاش دێنە ئەڵمانیا
لەلایەکی تریشەوە مەترسی ئەوە کە ل ەئەنجامی سیاسەتی گرژی»دۆناڵدترامپ»ی سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بەئیسلام، ئیخوانەکانی ئەوێش سەری خۆیان هەڵگرن وبەرەو کەنەداو ئەوروپاو ئەڵمانیا بەڕێبکەون،ئەمانە هەمویان زەنگی مەترسین بۆ سەر دەزگاکانی ئەمن و ئاسایسی ئەڵمانیاو میدیای وڵاتەکەش بە بەردەوامی باسیان دەکات.

ڕێوجێی ئەمنی توند
لەسەر ئەمە ڕاپۆرتی هەفتەی ڕابردوی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەربارەی ڕەوشی ئەمنی و پێشهاتەکان ئاشکرایکردوە کە ئیسلامیە سەلەفی‌وتوندڕەوەکانی ناو ئەڵمانیا بونەتە مەترسی گەورە بۆ سەرژیان‌و گوزەرانی کۆمەڵگەو ئێستا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادبون‌و ژمارەیان دەگاتە ٦٨٠ کەس، ئەم زانیاریانە لەزاری «تۆماس دی میرینز»ی وەزیری ناوخۆ لەمڕۆژانە بۆ کەناڵەکانی میدیا بڵاوکرایەوەو ئاشکرایکرد کە لەدووساڵی ڕابردودا ئەو توندڕەوانە٢٥ کاری تیرۆریستیان لە ئەوروپا ئەنجامداوەو پێنجیان لەناو ئەڵمانیا کردوە،لەسەر ئەم پرسە ژمارەی سێسەممەی ڕابردووی ڕۆژنامەی»دی ڤێلت» ئەوەی خستۆتەڕوو کە لەبەرلینی پایتەخت نوسینگەیەکی تایبەتی  بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی ئەو ئیسلامیە ڕادیکالیانە دروستکراوە کە ژمارەیەک لە کەسایەتییە ترسناک‌و توندڕەوەکانیان بە هەمیشەیی چاودێری هاتوچۆو تەلەفۆن‌و پەیج و دیوارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێ‌و دەستبەجێ ئەو زانیاریانە دەدرێتە وەزارەتی ناوخۆ تا ڕێگریان لێ بکەن لە نانەوەی ئاژاوەو کاری خۆکوژی‌وتیرۆرو تەقاندنەوە»دی ڤێلت»دەڵێ ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە دێت کە دایانڕشتوە بۆ کەمکردنەوەی یان نەهێشتنی مەترسی ئەو ئیسلامییە سەلەفی و توندڕەوانە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP