داهێنانێكی تری نۆكیا
داهێنانێكی تری نۆكیا ‌ 17/7/2017
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كوالێتی وێنەگرتن، نۆكیا ئەزموونی سیستمی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی دەخاتە بەر دەستی بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك.
كۆمپانیای ئێچ.ئێم.جی گلۆباڵ دروستكەری موبایل و خاوەنی مافی بەكارهێنانی براندی نۆكیا لەگەڵ كۆمپانیای زیس، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كوالێتی وێنەگرتن، رێككەوتنێكی هاوبەشیان ئیمزا كرد.
هەردوو كۆمپانیای ناوبراو خواستیانە چاكسازی بنەڕەتی لە كوالێتی وێنەگرتنی مۆبایلی زیرەكدا بكەن بە شێوەیەك لە رووی بەرنامە و خزمەتگوزاری و كوالێتی شاشە و دیزاینی هاوێنەوە بتوانرێ ركابەری سیستمی ژینگە بكات. 
لەو بارەیەوە ئارتۆ نۆمیلا سەرۆكی جێبەجێكردنی كۆمپانیای ئێچ.ئێم.دی گلۆباڵ رایگەیاند، رێككەوتنی هاوپەیمانی لەگەڵ كۆمپانیای زیس لە چوارچێوەی پابەندبوونمانە بە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ كڕیارەكانمان، كە دەیانەوێت كامێرایەكی زۆر نایاب بە دەستبهێنن، بۆ ئەوەی ئەزموونی وێنەگرتنێكی مەزن و بێ كەموكورتی تاقیبكەنەوە.
وتیشی، هاوپەیمانیمان لەگەڵ كۆمپانیای زیس، ئاستی وێنەگرتنی مۆبایل دەگەیەنێتە ئاستێكی نایاب.
لای خۆیشیەوە ماتیاس میتز ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی گروپی كۆمپانیاكانی زیس دەڵێت، بڕوامان هەیە ئەم رێككەوتنە ئاستی وێنەگرتنی مۆبایلی نۆكیا بەرز بكاتەوە، بە هۆی ئەو پێشكەوتنەی لە دروستكردنیدا رەچاو دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە هاوپەیمانێتییەكەیان بۆ گەیشتنە بە قۆناغێكی نمونەی لەبارەی هەموو ئەو كارانەی پەیوەندی بە مۆبایلەوە هەیە لە دیزاین و دروستكردنیدا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP