بیل گەیتس
بیل گەیتس ‌ 17/7/2017
بیل گەیتس دەڵێت، سیستەمی كار بۆتە سیستەمێكی گرنگ لە چاو بیست و پێنج ساڵی رابردوودا. هەزاران كەس هەن كە چاوەڕانن، ئەوەش شتێكی باشە. دەشتوانیت سوود لە تۆڕی ئینتەرنێت وەربگریت. هەرگیز نەماندەتوانی ئەمە ساڵی 1995دا بكەین، چونكە ئەو كاتە پێدوایستییەكانی ئەوەمان لە بەردەستدا نەبوو. ئێستا كۆمپیوتەری كەسی لە لای نزیكەی یەك ملیار كەس هەیە، ئەمەش چوار هێندەی جارانە، ئەوەشی بەو كۆمپیوتەرانە دەكرێت، زۆر زیاترە لەوەی جاران پێی دەكرا. ئێستا رووناكبیریی پێ فراوان دەكرێت. كڕین و فرۆشتنی پێدەكرێت. لە رێگەیەوە سەیری تەلەفزیۆن دەكرێت. بەڵام جاران كۆمپیوتەر تەنها بۆ پاراستنی بەڵگەنامە بەكاردەهات. كاتی خۆشی سێرچكردن بە هۆی كۆمپیوتەرەوە شتێكی تازە بوو.
بیل گەیتس بزنسكارێكی بێڕەحمە و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی مایكرۆسۆفت كە دروستكەری تۆڕێكی فراوانە لە بەرنامە و ئۆپەرەیتنگ سیستەم كە بەشێكی زۆری كۆمپیوتەرەكانی جیهان كاری پێدەكەن. 
ئەوە داهێنەری بەرنامەكان و دروستكەری كۆمپیوتەری كەسییە، لەو كاتەشەوە كە دروستیكردووە ئەو هاندەر و پاڵنەری سیستمە ئیشپێكەرەكانی وەك ویندۆزە. 
ئەو خاوەنی ئەو خەونەیە كە رۆژێك دێت هەموو خێزانێك یان هەموو كەسێك دەبێتە خاوەنی كۆمپیوتەرێك، هاوبەشی ئەو خەونەش پیتەر ئالن بوو، كە بەو خەونەوە كۆمپانیایەكی بچوكیان دامەزراند و هەنگاویان بەرەو مایكرۆسۆفت هەڵنا كە ئێستا بۆتە گەورەترین كۆمپانیای لەو جۆرە لە جیهاندا و بایەخێكی تایبەتی دەدات بە دروستكردنی باشترین بەرهەم. 
ئەوان سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێنا لە دروستكردنی هەردوو بەرنامەی ویندۆز و ویندۆز ئۆفیس و هەروا ویندۆزی 2000 و ئێكس پی و ڤیستاو حەوت و دواتریش هەشت.
ساڵی 2001 ویندۆزی ئێكس پی دەستی بە بڵاوكردنەوە كرد و تاكو ساڵی 2006 نزیكەی چوار سەد هەزار دانەی لێفرۆشرا.
جگە لەوانەش، مایكرۆسفت خاوەنی ئێكس بۆكسە. لەو بارەیەشەوە بیل گەیتس دەڵێت، ئێكس بۆكس 360 سەركەوتنێكی گەورە و دڵخۆشكەری بەدەستهێناوە. ئێستا هەزاران دانەی لێدەفرۆشرێت و داواكارییەكانیش لەسەری رووی لەزیاد بوونە، بە جۆرێك بەر لەوەی كێبڕكێكارێك بێتە بازاڕەكەوە ئێمە نزیكەی 10 ملیۆن دانەمان لێفرۆشت.
ساڵی 2001، بیل گەیتس و مایكرۆسۆفت داخڵی بازاڕی ملیارەكانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بوون كە پێشتر سۆنی و چەند كۆمپانیایەكی تر تێیدا باڵادەست و زاڵ بوون. ئەویش بە خستنە بازاڕی یارییە ئەلیكترۆنییەكانی ئێكس بۆكس كە دواتر ئێكس بۆكس 360ی بەدوادا هات. ئەمەی دوایین رێگە بە یاریكردن دەدات لە رێگەی ئینتەرنێت و چەندین تایبەتمەندیی تریشی لە خۆگرتووە.
چەند ساڵێك لەمەوبەر، بیل گەیتس وازی لە كاركردنی راستەوخۆ هێناو خۆی بۆ هەندێك كارو هەروا هەندێك ئەركی تر تەرخانكرد. پێشتر بیل گەیتس سەرۆكی بەشی ئەندازە و ئەندازەی سیستمەكان بوو لە مایكرۆسۆفت و ئەوساو ئێستاش خاوەنی زۆرترین پشكی كۆمپانیاكەیە. لە ماوەی 25 ساڵی رابردووشدا یەكێك بوو لە بزنسمانە هەرە سەركەوتووەكانی جیهانی بزنس و خاوەنی شێوازێكی تایبەتییە لە ئیدارەكردن كە پشتی بە ئیدارەیەكی توند و كەشێكی داهێنەرانە دەبەست كە بە هۆیەوە بووە یەكێك لە دەوڵەمەندترین كەسانی جیهان.
وەك دەوڵەمەندێكی خاوەنی چەندین ملیار دۆلار، گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی بۆ ماوەی چەندین ساڵی لە دوای یەك، بیل گەیتسی وەك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داناوە، بەڵام ئێستا كاتێكی زۆری خۆی و پارەیەكی زۆری خۆی بۆ كاری مرۆیی تەرخانكردووە. 
لەگەڵ میلیندای هاوسەری دامەزراوەی خێرخوازی گەیتسیان دامەزراند كە بڕی 27 ملیار دۆلاریان تەرخانكرد بۆ پرۆژەكانی دابینكردنی تەندروستی و پەروەردە و فێركردن. 
بەرنامەی رێكخراوەكە فێركردنی زانست و زانیاری و كەمكردنەوەی هەژاری و سیستەمێكی تەندروستیی پێشكەوتووە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكاندا. ئەمانەش وایكرد ساڵی 2005 بگاتە بەرزترین پلە كە مرۆڤێكی ئاسایی پێی بگات، نازناوی سوارچاكی لە لایەن شاژنە ئەلیزابێس شاژنی شانشینی یەكگرتووەوە پێدرا.
بیل گەیتس بڕوای وایە بە داهێنان و هێزی داهێنان دەتوانین جیهان بكەینە شوێنێكی باشتر بۆ ژیان. ئەو بەراستی كەسێكی كاریگەرە و كەسێكی كاریگەریش بووە لەسەدەی بیستدا. بۆیە ئێستا یەكێكە لە پاڵەوانەكانی سەردەم و هەردەم وەك یەكێك لە باشترینەكانی نەوەكەی خۆی دەمێنێتەوەو سەركردایەتی شۆڕشی تەكنەلۆژیا دەكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP