بوونەوەرە ئاسمانییەكان دەستكاریی مرۆڤیان كردووە
بوونەوەرە ئاسمانییەكان دەستكاریی مرۆڤیان كردووە ‌ 17/7/2017
پێی توێژینەوەیەكی زانستی نوێ، سەرچاوەی دی ئێن ئەی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ چەند بونەوەرێكی ئاسمانی.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی نوێ كە لەلایەن ماكسیم ماكوكوف لە پەیمانگای زانستی فەزایی و ڤلادیمیر شیرباك لە زانكۆی فارابی كازاخستان ئەنجامدراوە، مرۆڤی سەر زەوی لەلایەن بونەوەری ئاسمانییەوە دەستكاری دی ئێن ئەی-ـەكەیان كراوە، بە جۆرێك 97%ی دی ئێن ئەی مرۆڤی ئێستا لەلایەن ئەو بونەوەرانەوە دەستكاری كراوە بۆئەوەی ژیان لەسەر زەوی بهێنرێتە كایەوە.
توێژینەوەكە لە رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاوكراتەوەو ئاماژە بەوەشكراوە، بونەوەری ئاسمانی زۆر پێشكەوتو هاتونەتە سەر زەوی، بۆئەوەی ژیان لێرەش دەستپێبكات دەستكاریی خانەو دی ئێن ئەی مرۆڤیان كردوە بۆئەوەی هۆشمەندیی بۆ دروست ببێت و لەگەڵ ژینگەی خۆیدا بگونجێت.
بەپێی توێژینەوەكە، دی ئێن ئەی مرۆڤ لەبەرنامەیەكی دوو لایەنە پێكهاتوە، لایەنێكی سیمبولی بۆ ماوەیی زۆر ئاڵۆزو زەبەلاحە، لایەنەكەی تریشی كۆدێكی ئاسانی بنچینەییە، زوو بێت یان درەنگ بۆ هەموو لایەك دەردەكەوێت هەموو مرۆڤی سەر زەوی ئامۆزای ئەو بونەوەرە ئاسمانییانەن كە ماوەیەكی زۆر لەمەوبەر سەردانی زەویان كردوەو دەستكاریی خانەكانی مرۆڤیان كردوە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7343
17/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP