دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: لە دادگا دەردەكەوێت كێ تیرۆریستە
سوپای توركیا بە نیازی داگیركردنی عەفرینە و دژی چارەسەری كێشەكانی سوریایە دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: لە دادگا دەردەكەوێت كێ تیرۆریستە ‌ 17/7/2017
هاوسەرۆكی‌ كانتۆنی‌ عەفرین لە رۆژئاوای‌ كوردستان رایگەیاند، سوپای‌ توركیا هێزی‌ زیاتری‌ هێناوەتە سەر سنوور و لە تۆپبارانی‌ ناوچەكانی‌ كانتۆنەكە بەردەوامە.
هێڤی‌ مستەفا هاوسەرۆكی‌ كانتۆنی‌ عەفرین ئاماژەی‌ بەوەكرد، مەترسی‌ سەدا سەد لەسەر عەفرین هەیە، بەڵام ئەوانیش  هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ رووبەڕبوونەوە و هێزەكانیان زۆرتر دەبن.
هێڤی‌ مستەفا ئەوەشی‌ خستەڕوو، تائێستا ئەمەریكا و روسیا و وڵاتانی‌ دیكە، بێدەنگن لەو هەڕەشانەی‌ لەسەر عەفرین هەیە، داوا دەكەم بێدەنگی‌ بشكێنن، چونكە هەر لەشكركێشییەكی‌ توركیا بۆ عەفرین، زیانی‌ گەورە دەبێت بۆ دیموكراسی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاستدا.
لە لایەكی ترەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدێرنەوە لە نوسراوێكدا بەناوی (بانگەوازێكی كراوە بۆ سەرۆكی گشتی ئاكەپە) وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە، كە لە دانیشتنەكانی جی-٢٠دا  وتبووی، (دەمیرتاش تیرۆریستە).
ئاژانسی فورات بڵاویكردەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەم شێوەیە نووسراوەكەی دەستپێكردووە، سەرەتا پێویستە بڵێم، ئەو بێڕێزییەت نەك تەنیا بە من، بەڵكو بە چەندین ملیۆن مرۆڤی دیكەش كردووە، بۆیە ئەو قسەیە دەگەڕێنمەوە بۆخۆت، لە لایەكی دیكەشەوە دەستخۆشیت لێدەكەم، كە بەم شێوەیە دانت بە تایبەتمەندیی خۆتدا ناوە.
 دەمیرتاش نوسیویشیەتی: بە شێوەیەكی كراوە بانگەواز دەكەم، ماوەی هەشت مانگە دادوەر و داواكاری گشتی هەوڵدەدەن، بەڵگەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بیسەلمێنن من بۆ ڕووداوەكانی 6 بۆ 8ی مانگی 10 بانگەوازی خەڵكم كردووە بۆ ئەوەی بۆ كۆبانی بڕژێنە سەر شەقامەكان و كۆڵانەكان و شەقامەكان بڕوخێنن، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەكیان دەست نەكەوتووە، ئەگەر تۆ بەڵگەیەكی وەهات لە بەر دەستدایە، داوات لێدەكەم كە ئەو بەڵگانە ڕادەستی دادوەر و داواكاری گشتی بكەی.
هەروەها هاوسەرۆكی هەدەپە روبەڕوی ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا وتوشیەتی، پێش ئەوەی دادگایی بكرێم، تۆمەتی تیرۆریست بوونت خستووەتە پاڵم و بانگەشەی ئەوەت كردووە، كە بڕیاری كوشتنی 54 كەسم داوە، دەستخۆشیت لێدەكەم كە پێشوەخت هەموو دادگاییكردنێكت لە بێ واتا دەرخستووە، درەنگ یان زوو من دەچمە بەردەم دادوەر، لەوێ ڕوون دەبێتەوە كێ تیرۆریستە، بەڵام پێش ئەو لای خوا ڕوونە كە كێ چییە.
لە لایەكی ترەوە، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی فیدرالی باكوری سوریا رایدەگەیەنێت، بە هێرشەكانی بۆ سەر كانتۆنی عەفرین و هەرێمەكانی شەهبا ، توركیا بەنیازە شكستەكانی بشارێتەوە.
كۆمیتەی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی تەڤدەم لە گركێ لەگێ لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هێرشەكانی توركیای بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا باسكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا هەدیە یوسف هاوسەرۆكی ئەنجومەنی فیدرالی باكوری سوریا رایگەیاند، جەنگی سێیەمی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریكە بەڕێوەدەچێت، هێزە نێودەوڵەتییەكان لە ناو خاكی سوریا كەوتوونەتە شەڕەوەو ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی سوریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتردەبێتەوە، بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاواو سیستمی فدرالی دیموكراتی باكوری سوریا دەتوانێت سوریا لەو قەیرانە قوڵەی تێیكەوتووە ڕزگاربكات.
وتیشی، توركیا نایەوێت ئەزموونی دیموكراتی لە باكووری سوریا سەربكەوێت، بۆیە هێرش دەكاتە سەرمان. توركیا دژی هەموو ئەو هێز و لایەنانە دەوەستێتەوە كە هەوڵدەدەن ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی سوریا چارەسەر بكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP