لوبنان: جرود عرسال له‌ چه‌كداره‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ پاكده‌كرێته‌وه‌
نه‌سروڵڵا به‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داده‌نێت لوبنان: جرود عرسال له‌ چه‌كداره‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ پاكده‌كرێته‌وه‌ ‌ 4/8/2017
كوردستانی‌ نوێ‌- ره‌وته‌كان

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌ جرود عرسال به‌سه‌ر چه‌كدارانی‌ ته‌حریری‌ شام «به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ پێشوو»دا تۆماركرد، میدیای‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌و حزبه‌ ئاگربه‌ست له‌ناوچه‌كه‌دا راگه‌یاند كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان سنوره‌كانی‌ لوبنان و سوریا. 
پێشتر حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵا، ئاماژه‌ی‌ به‌ «سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌» و چاوه‌ڕوانكراو كردبوو له‌ شه‌ڕه‌كانیان له‌دژی‌ چه‌كدارانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ لوبنان- سوریا. 
ئه‌منیداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵا له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه‌ په‌خشكرا رایگه‌یاندبوو»ئێمه‌ له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتێكی‌ سه‌ربازی‌ گه‌وره‌داین، توندڕه‌وه‌كان زۆربه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ده‌ستداونه‌ كه‌ پێشتر له‌ جرود عرسال ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو». 
حزبوڵڵا كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێت، له‌پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كان، ئاماژه‌ی‌ به‌ ئاماده‌یی‌ خۆی‌ كردبوو بۆ راده‌ستكردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ سوپای‌ لوبنانی‌ له‌ هه‌ركاتێكدا داوای‌ لێبكرێت.
سوپای‌ لوبنانی‌ به‌شداریی‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ دژ به‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌دا نه‌كردو رۆڵی‌ سوپاكه‌ ته‌نیا به‌گریكردن بوو له‌ شارۆچكه‌ی‌ عرسال. 

پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ حزبوڵڵا 
له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا، هێزه‌كانی‌ حزبوڵڵا پێشڕه‌وی‌ سه‌ربازی‌ خێرایان به‌ یارمه‌تی‌ سوپای‌ سوریا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان لوبنان و سوریا، تۆماركرد. 
ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ له‌لایه‌ن حزبوڵڵاوه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كران له‌ شارۆچكه‌ی‌ عرسالی‌ لوبنانی‌، له‌ دژی‌ چه‌كدارانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ پێشوو یان «رێكخراوی‌ قاعیده‌- لقی‌ سوریا»بوون. 
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌ قۆناغی‌ دووه‌مدا پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ حزبوڵڵا، چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ «داعش» بكه‌نه‌ ئامانج. 
نه‌سروڵڵا له‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌و دانوستانه‌ی‌ ئاشكرا كردبوو كه‌ له‌نێوان به‌رپرسانی‌ لوبنانی‌ و به‌ره‌ی‌ نوسره‌دا ئه‌نجامدراوه‌ له‌پێناو پاشه‌كشه‌كردنی‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ چه‌كداری‌ سوریان. 
به‌ وته‌ی‌ نه‌سروڵڵا»دانوستانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ راستگۆیانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و داواكاریی‌ توندڕه‌وه‌كانیش نه‌شیاون، بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی‌ لوبنان و حزبوڵڵا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ بكه‌ن». 
حزبوڵڵا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ بینیوه‌ له‌ ململانێكانی‌ سوریا، و پشتیوانی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د كردووه‌ له‌نێو سوریادا. 

جرود عرسال له‌ توندڕه‌وه‌كان پاكده‌كرێته‌وه‌ 
پێشتر حزبوڵڵا رایگه‌یاندبوو، چه‌كدارانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌ ناوچه‌ی‌ مه‌لاهی‌ و وادی‌ حه‌میدی‌ ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی‌ عرسال گه‌مارۆدراون.
بوونی‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری‌ سوری‌ له‌و ناوچه‌یه‌، وایكردبوو شه‌ڕه‌كان بۆ دركردنی‌ توندڕه‌وه‌كان زۆر به‌ خاوی‌ به‌ڕێوه‌بچن. 
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌ لوبنانییه‌كان له‌میانی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ گه‌ڕان و پشكنینیاندا، ئاماژه‌یان به‌ ده‌ستگیركردنی‌ 50 «تیرۆریستی‌ مه‌ترسیدار» كردبوو له‌ نێو ئۆردوگاكانی‌ په‌نابه‌ران له‌و ناوچه‌یه‌.   
هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حزبوڵلا، له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا، هه‌ڵمه‌تێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌و ناوچه‌ شاخاویانه‌دا ده‌ستپێكرد كه‌ به‌سه‌ر عرسالدا ده‌ڕوانێت و به‌پێی‌ راگه‌یاندنی‌ حزبه‌كه‌ش، ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان بووه‌ له‌ دوایین مۆڵگه‌یان له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ نێوان سوریا و لوبنان. 
پرۆسه‌كه‌، چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریای‌ كرده‌ ئامانج كه‌ زۆربه‌یان سه‌ر به‌ به‌ره‌ی‌ فه‌تحی‌ شام یان به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ پێشوو بوون. 
 دوابه‌دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ حزبوڵڵا، میدیاكانی‌ لوبنان باسیان له‌ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ كرد له‌لایه‌ن سوپای‌ لوبنانییه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ عرسال كه‌ ئامانج لێی‌ رێگرتن بووه‌ له‌ دزه‌كردنه‌وه‌ی‌ چه‌كداره‌كان بۆ ناوچه‌كه‌.
به‌ره‌ی‌ نوسره‌ كه‌ پێشتر لقی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ بوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئینیتمای‌ پێشووی‌ بێبه‌ری‌ كرد، ناوی‌ خۆی‌ به‌ به‌ره‌ی‌ فه‌تحی‌ شام گۆڕی‌ و له‌ئێستاشدا له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سته‌یه‌ك كه‌ «ته‌حریری‌ شام» ناوده‌برێت وه‌ك  گروپێكی‌ چه‌كداری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا له‌دژی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌، كارده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP