بەغدا داهاتی نەوتی ئاشكراكردو هەرێمیش نادیارە
بەغدا داهاتی نەوتی ئاشكراكردو هەرێمیش نادیارە ‌ 3/8/2017
یەکەی ئابووری
بەغدا بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی تەموز بڵاوكردەوە كە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە، حكومەتی هەرێمیش ماوەی هەشت مانگە هیچ زانیارییەكانی لەسەر بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بڵاونەكردۆتەوە.
ئەمڕۆ (1)ی ئابی 2017، وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا بڕی نەوتی هەناردەكراوی بۆ مانگی تەمووزی رابردوو ئاشكراكردو ئاماژەی بەوەداوە كە لەماوەی ئەو مانگەداو لە رێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە بڕی 100 ملیۆن‌و 144 هەزارو 814 بەرمیل نەوتیان هەناركردوەو داهاتەكەشی چوار ملیارو 386 ملیۆن دۆلار بووە.
لای خۆیەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە: لە مانگی تەمووزی رابردوودا لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراقەوە 100 ملیۆن‌و 144 هەزارو 814 بەرمیل هەناردەكراوە، بەڵام ئاماری ئەو بڕە نەوتەی لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا دەكرێت تێدا تۆمار نەكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەشڵێت: «تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە گەیشتۆتە سێ ملیۆن‌و 230 هەزار بەرمیل‌و بۆ مانگەكەش تێكڕای هەر بەرمیل نەوتی فرۆشراو 43 دۆلارو 79 سەنت بووە.
بڵاوكردنەوەی ئەو داتایەی وەزارەتی نەوتی عیراق لەكاتێكدایە، ماوەی هەشت مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بە بیانووی وردبینیكردن لە داتاكانی وەزارەتەكە، ڕاپۆرتی تایبەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی كوردستانی بڵاونەكردۆتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP