داشكانی نرخی نەوت و دەستهاتی ئەندامانی ئۆپیك
داشكانی نرخی نەوت و دەستهاتی ئەندامانی ئۆپیك ‌ فه‌یسه‌ڵ عه‌لی‌ 3/8/2017
بەپێی ئەو زانیارییانەی رێكخراوی ئۆپیك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بۆ داشكانی دەستهاتی دارایی نەوتی ئەندامانی ئۆپیك لە (١.١٨٣) تریلیۆن دۆلار لە ٢٠١٢ بۆ (٤٤٦) ملیار دۆلار لە ٢٠١٦، واتە دەوڵەتانی ئۆپیك نزیكەی (٦٢%) زیانی پێگەیشتووە.

داشكانی رەیعی نەوت
هۆكاری دەستنیشانكردنی ئەو دوو ساڵە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار: داشكانی نرخ لەنیوەی دووەمی ٢٠١٤ دەستی پێكرد تا كۆتایی ٢٠١٦ بەردەوام بوو، لەچارەكەی یەكەمی ٢٠١٦ نرخ بۆ نزیكەی ٢٧ دۆلار داشكا، دواتر دوای رێككەوتنی ئۆپیك لەگەڵ دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری دەرەوەی، بەتایبەتیش روسیا، لەچوارچێوەیەكی تەسكدا لە مانگەكانی سەرەتای ٢٠١٦ لەنێوان ٥٠ بۆ ٥٥ دۆلار تاڕادەیەك جێگیر بوو. بەڵام دواتر نرخ جارێكیتر بۆ ٤٧ دۆلار داشكا، هۆكارەكەیشی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی ئەمێركا بوو.
ئۆپیك ئاماژە بۆ داشكانی رەیعی نەوتی ئەندامەكانی لەنێوان ٢٠١٢ و ٢٠١٦ دەكات: سعودیە ٣٣٧.٥ ملیار دۆلار بۆ ١٣٤ ملیار دۆلار، ئێران ١٠١.٥ بۆ ٤١.١ ملیار، ئیمارات لە ٨٨ ملیار بۆ ٤٥.٨ ملیار، كوێت لە ١٠٨.٥ ملیار بۆ ٤١.٥ ملیار، قەتەر لە ٦٥.١ بۆ ٢٣ ملیار دۆلار.
داشكانی رەیعی هەناردەی نەوتی ئەندامانی ئۆپیك كە ناجگیرن‌و ئاشوبی ناوخۆیی تێدایە لەنێوان ٢٠١٢ و ٢٠١٦، وێڕای ئەوەی دووچاری نرخی بەرهەمهێنانیش داشكا، وەك لیبیاو نەیجیریا بەهۆی ئاشوب‌و جەنگی ناوخۆییەوە، عیراق لە ٩٤.١ ملیار بۆ ٤٣.٨ ملیار، فەنزوێلا لە ٩٣.٦ بۆ ٢٥.١ ملیار، لیبیا لە ٦٠.٢ ملیار بۆ ٩.٣ ملیار، نەیجیریا ٩٥.٨ ملیار بۆ ٢٧.٨ ملیار دۆلار داشكاوە.
ئەم داشكانە گەورەیەی رەیعی دارایی سێ دیاردە بەدیار دەخات، یەكەمیان، كۆنەو زانراوە، ئەویش مەترسی پشت بەستنی گشتگیری دەوڵەتانە بە دەستهاتی نەوت، هۆكارەكانی نرخ زۆر و خێران، ئەوەش بودجەو پلانی دەوڵەتانی نەوت ئەشێوێنێت‌و لەباری دەبات. ئەوەش بە رۆڵی خۆی كێشەی ئابووری‌و كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر هاتوو ئەو دەوڵەتانە پاشەكەوت بەرنامەی دروستیان بۆ ئەو داشكانە نەبێت.

پشت بەستن بە وزەی بەدیل
دووەمیان، تازەیە، لەگەڵ دەركەوتنی پیشەسازیی نەوت‌و غازی بەردینی ئەمێركا، كە گۆڕانێكی بنەڕەتی لەبازاڕی نەوت دروست كرد، كۆمپانیا نەوتییەكانی نەوتی بەردین‌و حكومەتی ئەمێركا دانوستان لەگەڵ ئۆپیك ناكەن بۆ ئەوەی هاوسەنگیی بازاڕ رابگرن، چونكە یاساكانی ئەمێركا رێگری لەدانوستان لەگەڵ رێكخراو و كۆمپانیا قۆرغكارەكان بكەن، ئەوان ئۆپیك بە رێكخراوێكی قۆرغكار دەزانن، پاشان ئۆپیك‌و دەوڵەتانی تری دەرەوەی، ناچاران بەرپرسیارێتیی داشكانی بەرهەمهێنان لەئەستۆ بگرن. ئەزمونی ساڵانی رابردوو ئاماژە دەكەن، كاتێك ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت دائەشكێنێت، بەرهەمی نەوتی بەردین رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان زیادكرد، ئەوەش كەمكردنەوەی زێدەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەبازاڕەكان قورستر كرد، ئەم پرسە ئاڵۆزتر بوو كاتێك پیشەسازیی نەوتی بەردین توانی تێچوونی بەرهەمهێنانی نزم بكاتەوە، بەجۆرێك ئێستا ئەگەر نرخ ببێتە ٣٥ دۆلاریش هەر قازانج دەكەن.
سێیەمیان، بۆ ئایندەی مامناوەندی‌و دوور مەودایە، ئەویش زیادبوونی ئەو هۆكارانەن كە كاریگەرییان لەسەر پیشەسازیی نەوت هەیە، كە زیادبوونی پشت بەستن بە وزەی بەدیلە، رێككەوتنی كەشوهەواو بەرنامەی رێگرتنە لە پیسبوونی ژینگەو چارەسەركردنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن‌و دۆزینەوەی ئاوی سازگار لەقوڵایی دەریا، دەگرێتەوە. پێویستە پیشەسازیی نەوت ئەو هۆكارە نوێیانە لەبەرچاو بگرێت، لەكاتێكدا ئەژماری تێچوونی ئەقلیدی پەرەپێدانی كێلگەكانی دەكات. 

هەڵكشانی بەكاربردنی وزە
وێرای ئەوانە، ترس لە زیادبوونی سوڕی داشكانی نرخ‌و تێكدانی جێگیری پیشەسازی هەیە، بۆ نمونە، كۆمپانیاكان بە ناچاری پڕۆژە نوێیەكانی كەمكردەوە یان دەستبەرداری هەندێكیان بوون، كە بە سەدان ملیار دۆلار مەزندە دەكرێن، داشكانی ئەو وەبەرهێنانە هاوسەنگیی نێوان خستنەڕوو و خواست تێكدەدات، بەهۆیەوە دەشێ بۆ قۆناغێكی كورت نرخی نەوت بەرزبكاتەوە.
ناكرێ لێرەدا دیاردەی هەڵكشانی بەكاربردنی وزە لە خودی دەوڵەتانی بەرهەمهێن پشتگوێ بخرێت، هەندێك لەو دەوڵەتانە تێڕای بەكاربردنی وزەیان تێدا زۆر بەرزبووە، بەجۆرێك كە ئەو زیادبوونانە چارەسەر نەكرێن، دەشێ لە ساڵانی داهاتوودا هەڕەشە لە ئاستی هەناردەی نەوتیان بكات.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP