رۆبۆتەكانی فەیسبووك لە یەكتر تێدەگەن
رۆبۆتەكانی فەیسبووك لە یەكتر تێدەگەن ‌ 7/8/2017
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردەوە: فەیسبوك رۆبۆتی قسەكەری داهێناوە كە زیرەكیی دەستكردیان هەیە ‌و هەردوو رۆبۆتی (بۆب‌و لیس) لە یەكتر تێدەگەن، بەڵام بە زمانێك كە مرۆڤ تێیان ناگات.
پێگەكە روونیكردۆتەوە: زانایانی زیرەكیی دەستكرد لە كۆمپانیای فەیسبوك (Fair) بۆیان دەركەوتووە كە هەردوو رۆبۆتەكە لە كاتی قسەكردنیاندا بە ئامانجی گۆڕینەوەی كڵاو و تۆپ ‌و كتێب بە زمانێكی زۆر جیاواز لەوەی مرۆڤ قسەیان كردووە. 
زاناكان ئەڵێن: رۆبۆتە قسەكەرەكان بە شێوەیەك بەرنامە كراون كە زمانی ئینگلیزی بۆ قسە بەكاربهێنن، بەڵام هەندێك وشەیان بەكارهێناوە كە مرۆڤ تێی ناگات، لەگەڵ ئەوەشدا لای رۆبۆتەكان تێگەیشتنیان ئاسانە، بەڵام هەندێك لە زاناكانی بوارەكە پێیانوایە قسەكردنی رۆبۆتەكان بەو شێوەیە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەرنامەی دانراو بۆ رۆبۆتەكان تەنها زمانی ئینگلیزی نەبووە، بەو هۆیەوەشەوە وشەكان تێكەڵ دەكەن ‌و بە زمانێكی تایبەت بە خۆیان قسە دەكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP