لەكوردستان رێژەی بێكاری بۆ (15%) بەرزبۆتەوە
لەكوردستان رێژەی بێكاری بۆ (15%) بەرزبۆتەوە ‌ 7/8/2017
یەکەی ئابووری
وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد: كە ئێستا رێژەی‌ بێكاری لە هەرێمی كوردستان‌ گەیشتۆتە لە (15%)و بەرزبوونەوەی رێژەكەشی پەیوەندی بە قەیرانی دارایی‌و راوەستانی پڕۆژەكانەوە هەیە.
محەمەد هاودیانی وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی‌ بێكاری‌ لە هەرێمی كوردستان رووی‌ لە زیادبوون كردووەو بۆ سەرووی لە (15%) بەرزبۆتەوە.
وتیشی‌: «هۆكاری‌ ئەو رێژە بێكارییە دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی‌ زۆربەی‌ پڕۆژەكانی‌ هەرێم و قەیرانی‌ دارایی، كە ماوەی‌ سێ ساڵە بەردەوامە».
وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئاماژەی‌ بەوەشكرد: ئێستا رێنمایی هێنانی‌ كرێكاری‌ بیانی هەمواركراوەتەوە، بە جۆرێك ئەگەر هەر كەس‌و لایەنێك كرێكارێكی‌ بیانی‌ بهێنێتە هەرێم، دەبێت لە بەرامبەردا دوو كرێكاری‌ ناوخۆیی بخاتە سەر كار.
وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ هەرێم رونیشكردەوە: ئێستا هێنانی‌ كرێكاری‌ بیانی‌ لە (14) هەزارەوە بۆ كەمتر لە سێ هەزار كرێكار لە ساڵێكدا كەمبۆتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP