برۆخێ ديوارى ترس و نا باوه‌ڕى
تیرۆژ برۆخێ ديوارى ترس و نا باوه‌ڕى ‌ سه‌ربه‌ست جیهاد‌ 9/8/2017
ترس و نيگه‌رانيه‌كى زۆر له‌ باره‌ى ريفراندۆم و دواى ريفراندۆم هه‌يه‌ .
بێباوه‌ڕيه‌كى گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ جدديه‌تى ريفراندۆم و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ره‌نجامه‌كه‌ى هه‌يه‌.به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌و ترس و ناباوه‌ڕييه‌، له‌سه‌رينى  بێمتمانه‌يى نێوانى سياسيه‌كان و حزبه‌كان و ته‌نانه‌ت تاكه‌كانيشه‌.به‌شه‌كه‌ى دى به‌هۆى ترساندن و پرۆپاگه‌نده‌ى ژه‌هراوى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌يه‌ .
 راستيه‌كه‌ى بۆ گه‌لێكى سته‌ملێكراوى جێماو له‌ مێژووى وه‌ك گه‌لى ئێمه‌، ده‌بوو ريفراندۆم ئاسۆيه‌كى رووناكى هيوا به‌ دوارۆژى به‌خته‌وه‌رى و سه‌ربه‌ستى با، هه‌موو پرسى له‌ باره‌ى چاره‌نووسى سياسيمان ده‌بوو ماكى ته‌بايى و يه‌كريزمانبا، به‌ڵام مه‌خابن وانيیه‌ و ژينگه‌ى ئه‌مڕۆى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌ل و ووڵاتى مه‌ ، ئاخنراوه‌ به‌ بێباوه‌ڕى و ترس له‌ ئاينده‌ى نزيك و دوور ، پڕاو پڕ له‌ ناكۆكى و دوو و ده‌به‌ره‌كى .
 من ناتوانم به‌ ته‌واوى ئه‌وه‌ بقرسێنم كه‌ ئه‌و كه‌شى تۆقين و تۆقاندنه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى ساردكردنه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران و سه‌رنه‌كه‌وتنى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ،  به‌ڵام له‌لام روونه‌ كه‌ كاريگه‌رى يه‌كجار به‌د له‌سه‌ر كولى پرۆسه‌كه‌ به‌ جێدێڵێ و به‌ره‌ى داكۆكى و ره‌تكردنه‌وه‌ له‌ عه‌ينى يه‌ڕێوه‌چوونى هه‌مووپرسيه‌كه‌ و دواى ده‌ركه‌وتنى ئاكامه‌كه‌ى و چلۆنايه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌تيجه‌كه‌ى ، به‌گژيه‌كدا ده‌كا و زامێكى ديكه‌ ده‌كاته‌ جه‌سته‌ى بريندارى عه‌مه‌ليه‌ى سياسى هه‌رێمه‌كه‌مان .
 كاتمان زۆر نه‌ماوه‌ به‌ڵام بايى ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێ ، هه‌موو كۆششه‌كان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و بێباوه‌ڕيه‌ يه‌ك بخه‌ين ، ده‌نا زه‌حمه‌ته‌ سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و گه‌يشتن به‌ سه‌ربه‌خۆيى گره‌نتى بكرێ .
 بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى له‌ ناوچوو، چه‌ند هه‌نگاوى عه‌مه‌لى زه‌حمه‌تمان پێويسته‌ ، له‌ پێشه‌وه‌يانه‌وه‌ دروستكردنى قه‌ناعه‌تى قايم لاى هاونيشتمانيان له‌ مه‌ڕ نيه‌ت و ئامانجى راسته‌قينه‌ى ريفراندۆم .
 هه‌نگاوى دووه‌م ، ئاشته‌وايى راسته‌قينه‌ى حزبى سياسيه‌ ، ئه‌وه‌ش ته‌نيا به‌ده‌ركێشانى ره‌گه‌كانى ناكۆكى سياسى  مه‌يسه‌ر ده‌بێ ، تا ريفراندۆم كاتمان زۆر نيه‌ ، به‌ڵام به‌شى ئه‌وه‌ ده‌كا ناكۆكيمان له‌سه‌ر ويلايه‌ت و ته‌به‌عيه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تايه‌ كۆتايى پێ بێنين ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نيازو ئيراده‌مان هه‌بێ .
 هه‌نگاوى سێيه‌م ، كه‌ به‌لاى منه‌وه‌ به‌شدارييه‌كى كاريگه‌ر له‌ رووخاندنى ديوارى ئه‌ستوورى بێمتمانه‌يى ده‌كا ، كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌ ، له‌و رێيه‌دا هه‌رچى بكرێ هێشتا كه‌مه‌ ، چونكه‌ ده‌بێ ته‌جروبه‌ى تاڵى داخستنى په‌رله‌مان لاى كه‌م ئه‌وه‌ى فێركردبين ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌ ، سه‌ربارى وه‌زيفه‌كانى له‌ بابه‌تى قانونگوزارى و چاودێرى و ئيقراركردنى بودجه‌ ، مينبه‌رى ته‌عبيركردنه‌ له‌ فكر و تێڕوانين و ئه‌جێنداى سياسى جزبى ، ئه‌ستاندنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌كۆى نوێنه‌رايه‌تيه‌ ، لێدانه‌ له‌ پيرۆزى و ره‌مزيه‌تى خاوه‌نه‌كانى .
 هه‌نگاوى چواره‌م چاره‌سه‌رى فه‌ورى بژێوى دانيشتوانه‌. به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ گه‌لێكى هاسان ويستين ، به‌شى هه‌ره‌ زۆرمان ئيعتمادمان له‌سه‌ر مووچه‌ و ئه‌و داهاتانه‌يه‌ كه‌ به‌هۆى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌وه‌ چنگمان ده‌كه‌وێ و به‌ هۆى قه‌يرانيشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و داهاته‌ يا ووشك بووه‌ يا زۆر له‌ كزى داوه‌ ، ئه‌وه‌ كێشه‌يه‌كى هه‌مه‌لايه‌نه‌يه‌ و كاريگه‌رى به‌دى له‌سه‌ر هه‌موو دانيشتوانه‌ . ده‌بێ حكومه‌تى ئێمه‌ له‌و راستيه‌ تاڵه‌ تێگه‌يشتبێ، ناباوه‌ڕيه‌كى زۆر له‌سه‌ر داهاته‌كه‌ى و چۆنيه‌تى خه‌رجيه‌كه‌ى هه‌يه‌ ،  بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى باوه‌ڕ ، هيچ رێگايه‌ك نيه‌ به‌ غه‌يرى باشكردنى بژێوى.
دياره‌ كه‌ به‌شێك له‌ و ترس و نيگه‌رانيه‌ ، به‌هۆى پروپاگه‌نده‌ و واته‌ واتى ناوخۆو ده‌ره‌وه‌يه‌ ، ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌يه‌كى سروشتيه‌ و نابێ زۆر ناره‌حه‌تمان بكا، به‌تايبه‌ت ئێمه‌ داوو ده‌زگا و تواناى به‌شه‌رى باشمان هه‌يه‌ بۆ به‌رپه‌چانه‌وه‌ى پرۆپاگه‌نده‌ .
ديوارى به‌رزى بێمتمانه‌يى له‌ نێوانماندايه‌ ، شكاندنى زۆر زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام مه‌حاڵ نيیه‌ .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP