سەبارەت بە ئەلبوومی وێنەكانی شێركۆ بێكەس
سەبارەت بە ئەلبوومی وێنەكانی شێركۆ بێكەس ‌ محه‌مه‌د کوردۆ‌ 10/8/2017
(قەڵەمی میللەتێك) ئەلبوومێكی (205) وێنەیی (شێركۆ بێكەس)ە، كە (شاڵاو جەعفەر) ئامادەی كردووە و (لقی سلێمانی/ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان)، لە (بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیریی) و لە ساڵی (2017)دا چاپی كردووە. ئەم ئەلبوومە لەو كارانەیە كە مرۆڤ دوای بینینی غەمگین دەبێت. چونكە، كەم لاپەڕەی هەیە لە ڕووی  زانیاریی وێنەكان و تایپ و ڕێزمان و ڕێنووس و خاڵبەندییەوە، هەڵەی تێدا نەبێت. بە بڕوای من، گلەیی گەورەیش ڕووبەڕووی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) دەبێتەوە. چونكە ئەگەر ئەو دەزگایە لە پارەی خۆی، یان لەو پارەیەی كە ئەویش وەك (سەندیكای ڕۆژنامەنووسان) لە (بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیریی) وەری دەگرێت، ئەو ئەلبوومەی چاپ بكردایە، بەو جۆرە نەدەبوو. ئاخۆ، ئەگەر (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) ئەو ئەلبوومەی چاپ بكردایە لە ژێر وێنەی (هەورامان وریا قانع)دا، كە جگە لەوەی نووسەر و وەرگێڕێكی ناسراوە، ساڵانێكی زۆریش كارمەندی ئەو دەزگایە بووە، دەنووسرا (نەناسراوە)؟ ئەی ئاخۆ (هەڵكەوت عەبدوڵا) كە ئەندامی ئەنجومەنی دەزگاكەیە، دەبوو بە (هەڵكەوت زاهیر)؟ ئەی (ڕەفیق ساڵح)، دەبوو بە (ڕەفیق سابیر)؟ ئەی (ئیسماعیل خەیات) دەبوو بە (عوسمان خەیات)؟ ئەی (مەم بورهان قانع) و (مەریوان وریا قانع) تێكەڵ دەبوون و دەبوون بە (مەربوان بورهان قانع)؟ ئەی (زیرەك كەمال) دەبوو بە (عەبدوڵا زەنگەنە)؟ ئەی (مۆفەق دەرگەڵەیی) دەبوو بە (مارف دەرگەڵەیی)؟ ئەی (سەلام مەنمی) دەبوو بە (سەلام مەمنی)؟ ئەی (نەوزاد عەلی ئەحمەد) دەبوو بە (نەوزاد ئەحمەد)؟ ئەی بە (بوار نورەدین) دەوترا: نەناسراوە؟ بێگومان نەخێر، چونكە (سەردەم) دەزگای چاپكردنی كتێبە و دەبێت ستافی هەڵسەنگاندن و هەڵەچنی و پێداچوونەوەی هەبێت. بەڵام ڕەنگە (سەندیكای ڕۆژنامەنووسان) ئەو ستافەی نەبێت. ماوەتەوە بڵێم: (كاروان ئەنوەر) وەك (سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان)، لە پێشەكی ئەلبوومەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەوان وەكو وەفایەك بۆ ئەوەی (شێركۆ بێكەس) ئەندامی كارای لقەكەیان بووە ئەو ئەلبوومەیان چاپ كردووە. باشە، ئەی هەمان ئەو (شێركۆ بێكەس)ە، نەك (ئەندام)، (دامەزرێنەر) و (سەرۆك)ی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) نەبوو؟ ئەی هاوڕێی نزیكی ئەو بەڕێزانەی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) نەبوو؟ ئاخۆ باشتر و پێویستتر نەبوو ئەو وەفایە بۆ (شێركۆ بێكەس) لەلایەن دەزگاكەی خۆی و هاوڕێ‌ نزیكەكانی خۆیەوە بوایە؟

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP