له‌ نێوان كردن و نه‌كردنی‌ راپرسیدا، چاره‌سه‌ری‌ سێیه‌م
له‌ نێوان كردن و نه‌كردنی‌ راپرسیدا، چاره‌سه‌ری‌ سێیه‌م ‌ 10/8/2017
رزگار حه‌مه‌ ره‌حیم 
له‌وكاته‌وه‌ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كورستان واده‌ی‌ ریفراندۆم دیاریكراوه‌، كاردانه‌وه‌كان جیاوازن و لێكدانه‌وه‌و بۆچوون و راكان له‌وباره‌یه‌وه‌ زۆرن و هه‌ریه‌كه‌و به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك، كه‌ به‌ده‌ر له‌ دژایه‌تییه‌كه‌ی‌ میلله‌تی‌ كورد له‌لایه‌ن هه‌ندێ‌ وڵات و گروپ و ده‌سته‌و تاقمه‌وه‌، هه‌موو راوبۆچوون و لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ تر، مایه‌ی‌ قسه‌له‌سه‌ركردن و وتووێژن.
 تائێستا ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتراوه‌، له‌ دوو را زیاتر نین، كه‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدان، یان ئه‌نجامنه‌دانی دان، به‌ره‌ی‌ یه‌كه‌م  كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمن، به‌ دیاریكردنی‌ كاتی‌ ریفراندۆم  خۆیان خستۆته‌  به‌رده‌م ئه‌گه‌رێك كه‌ به‌س ته‌نها به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم ده‌توانن خۆیان له‌و بابه‌ته‌ رزگار بكه‌ن، به‌بێ گوێدانه‌ زیان و سووده‌كانی‌ له‌ ئه‌مڕۆدا بۆ گه‌له‌كه‌مان، به‌ره‌ی‌ دووه‌م كه‌ دژ به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمن، ئه‌مانیش پاساوی‌ خۆیان هه‌یه‌و مه‌ترسییه‌كان  له‌به‌رچاو ده‌گرن و كۆمه‌ڵی‌ هۆكارو به‌ربه‌ست ده‌هێننه‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆمدا وه‌ك ئێستای‌ خۆمان ده‌مێنینه‌وه‌، دۆخی‌ هه‌رێم له‌ ئێستا خراپتر نابێت، به‌ده‌ر له‌ لایه‌نه‌ ئابوورییه‌كه‌ی‌.
 به‌بۆچوونی‌ من هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ ده‌كرێت له‌چاره‌سه‌رێك بۆ راكانیان و دانانی‌ میكانیزمێك بۆ ده‌رچوون له‌م  بابه‌ته‌، له‌چاره‌سه‌ری‌ سێیه‌مدا  كۆ بكرێنه‌وه‌و هه‌رێم و هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویی لێی‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ به‌ رای من تائێستاش هیچ لایه‌كیان بیری‌ لێنه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م هه‌موو لایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م پرسه‌ ئه‌ویش:
یه‌كه‌م، گه‌لی‌ كورد مافی‌ خۆیه‌تی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ عیراقێكی‌ فیدراڵدا ئه‌گه‌ر مافه‌كانی‌ پارێزراو بێت، بمێنێـته‌وه‌، یان ریفراندۆم ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
دووه‌م، ئێستا كه‌ هه‌رێم بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمی‌ داوه‌، پێویسته‌ وڵاتان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ره‌زامه‌ندبن.
سێیه‌م،  ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ند نه‌بن به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم، ئه‌وا رێگایه‌كی‌ تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی‌ ریفراندۆم و ته‌نها به‌و رێگایه‌ كورد ده‌ست له‌ ریفراندۆم هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت وڵاتان به‌گشتی‌  و عیراق به‌تایبه‌تی‌ ره‌زامه‌ندبن به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وناوچانه‌ی‌ تازه‌ رزگاركراون له‌لایه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، یان ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناو ده‌برێن، بخرێنه‌ ناو نه‌خشه‌ی‌ فیدراڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م فیدراڵییه‌ته‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا جێیان بكرێته‌وه‌، دواتر  عیراق به‌ ته‌واوه‌تی‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ به‌پێی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌   هه‌رێمدا بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كرێت، ئه‌وا ته‌نها جیابوونه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌.
كه‌واته‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌كان بخرێنه‌ به‌ر دوو بژارده‌ كه‌ ئه‌وانیش یان ره‌زامه‌ندبوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ گشتپرسی‌ و جیابوونه‌وه‌ی‌ كوردستان، یان فراوانكردنی‌ هه‌رێمه‌ فیدراڵییه‌كه‌ی‌ كوردستانه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ش سه‌رپشك بكرێن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێك له‌و دوو بژارده‌یه‌ كه‌ هه‌ركامێكیان سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌سكه‌وتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد.
ئه‌وكات له‌كاتی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌مكاره‌دا هه‌رێم له‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی‌ كردن و نه‌كردنی‌ ریفراندۆم رزگاری‌ ده‌بێ  و ده‌كرێت تا ده‌رفه‌تی‌ گونجاوو له‌بارتر هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ ئاشته‌وایی‌ له‌گه‌ڵ‌ عیراقێكی‌ فیدراڵدا پێكه‌وه‌ بژین و كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی‌ پایه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت و بڕۆین به‌ره‌و  سه‌ربه‌خۆیی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP