ریفراندۆم
سوژن* ریفراندۆم ‌ ته‌ها سلێمان‌ 10/8/2017
23
ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك باس‌و خواسی‌ ریفراندۆم، به‌ڵێ‌ و نه‌خێر، ته‌خوین و یه‌كتری‌ شكاندن، ترازانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان، زۆرو بۆری‌ كۆبوونه‌وه‌كان، لێدوانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانتارو كادری‌ پێشكه‌وتوو، هه‌ڵسوڕاو، چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و تاد.. ئه‌وه‌نده‌ زۆربوون ئاسان نییه‌ بتوانی‌ به‌باشی‌ لێكیان جودا بكه‌یته‌وه‌و پۆلێنیان بكه‌یت.
ئنجا له‌هه‌مووی‌ سه‌یرترو سه‌رنج راكێشتر، لایه‌ك به‌فه‌رمی‌‌و نافه‌رمی‌ ئێژێ‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌به‌ڵێ‌ به‌ ریفراندۆم نه‌دا، جاش‌و خائین‌و نیشتمان فرۆشه‌، لایه‌كی تریش ئێژێ‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ‌ بدا به‌ ریفراندۆم، ته‌سلیمی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌ بووه‌و خه‌سێنراوه‌و هه‌رچی‌ ناشرین هه‌یه‌ پێی‌ ده‌درێ‌. رایه‌كی‌ سه‌لیمترو هێمنتر له‌نێوان ئه‌م دوو گشتاندنه‌ خراپه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌، كه‌ پێی‌ وایه‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم به‌ ماڵێكی‌ لێكترازاوی‌ وه‌ك ئێستای‌ نێوماڵی‌ كوردی‌ ئاسان نییه‌ سه‌ركه‌وتووبێت، به‌ڵكو پێش ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم، پێویسته‌ ئه‌م ماڵه‌ لێكترازاوه‌ رێك بخرێته‌وه‌، كه‌ل‌و كوچی‌‌و یاسا شكێنیه‌كانی‌ كۆتاییان پێبهێنرێ‌، قووتی‌ خه‌ڵك بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و ژیانی‌ خه‌ڵك چاك بكرێ، عینادی‌ سیاسی‌ كۆتایی‌ پێبێت، سته‌مكاری‌‌و هه‌وڵی‌ خۆ سه‌پاندن‌و تاكڕه‌وی‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتدا، بكرێته‌ هێڵی‌ سوورو تابوو، ئنجا هه‌موو پێكه‌وه‌و به‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی‌ باڵا، ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێ‌‌و بكرێته‌ ئامڕازی‌ دامه‌زراندنی‌ قه‌واره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ نیشتمانی‌.
ئه‌گه‌ر له‌ پرسی‌ ریفراندۆمدا، ئه‌و رایه‌ سه‌لیم‌و هێمنه‌ی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ دوو رایه‌كه‌ی‌ تر، وه‌ك بژارده‌ هه‌ڵنه‌بژێردرێ‌‌و نه‌كرێته‌ جێگره‌وه‌، ئه‌وا ئه‌م  لێكترازانه‌ پڕ مه‌ترسیه‌ی ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، روبه‌ڕوی‌ پێشهات‌و ئه‌گه‌ر گه‌لێكی‌ نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه‌، كه‌سیش بێ‌ به‌رپرسیارێتی‌ لێی‌ ده‌رناچێ‌.
دیارده‌یه‌كی‌ تریش له‌ میدیای‌ كوردیدا سه‌رباری‌ گشت، ده‌نووسرێ‌ به‌په‌له‌: پارتی‌ به‌توندی‌ وەڵامی‌ گۆڕان ده‌داته‌وه‌، گۆڕان هێرشی‌ تووند ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كێتی‌، یه‌كێتی‌ به‌توندی‌ وەڵامی‌ یه‌كگرتوو ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێ‌ خه‌ڵك زیانی‌ گه‌وره‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرێ‌ مێژووی‌ سه‌د ساڵمان به‌خه‌سار ده‌ڕوا، ئنجا كاتێك خۆت ئاماده‌ ده‌كه‌یت‌و كلیك ده‌كه‌ی‌ بزانین گۆڕان یان پارتی‌ یاخود یه‌كێتی‌ یان یه‌كگرتوو یان كۆمه‌ڵ، یاخود ئه‌و ناونیشانانه‌ی‌ تر كه‌ پێویستی‌ نه‌كرد ناویان بێنین، چیان وتووه‌، ده‌بینین ئه‌وانه‌ی‌ قسه‌یان كردوه‌، نه‌سكرتێری‌ حزب، نه‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، نه‌وته‌بێژی‌ حزبن، به‌ڵكو ته‌نها گوزارشت له‌ڕای‌ تایبه‌تی‌ خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌چی‌ میدیا له‌ناونیشانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ناوی‌ خه‌ڵكی‌ پێ به‌ربداته‌وه‌، ئاوا ناونیشانی‌ زل‌و بێمه‌عنایان بۆ داده‌نێ‌.
فایه‌قه‌ شێتی‌ كه‌لاریش ئێژێ‌، هه‌قه‌ حكومه‌ت من بكاته‌ وه‌زیری‌ قیتار، كاتێك لێی‌ ده‌پرسی‌ بۆ؟ ئێژێ‌ ئاخر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ قیتارمان نییه‌و بێ‌ موشكیله‌ترین وه‌زاره‌ته‌!، جا براده‌رینه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌قسه‌كه‌ی‌ فایه‌ق، قیتاره‌كه‌ی‌ ریفراندۆم باش لێبخوڕین، نه‌بادا ته‌وێڵمان بكێشێ‌ به‌شاخێكی‌ به‌ردیناو سه‌رنشینه‌كانی‌ هه‌لا هه‌لا بكات..


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP