سعودیه‌ له‌ ئه‌مریکاوه‌ هــێـرش ده‌کـاته‌ سه‌ر نه‌یارانی
سعودیه‌ له‌ ئه‌مریکاوه‌ هــێـرش ده‌کـاته‌ سه‌ر نه‌یارانی ‌ 10/8/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

له‌درێژه‌ی ململانێکانی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و نه‌یارانی به‌تایبه‌تی ئێران و قه‌ته‌ر، باڵیۆزی سعودیه‌  له‌ واشنتۆنه‌وه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌و به‌ ترسێکی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی خۆیان داده‌نێت.

باڵیۆزه‌ نوێکه‌
هه‌میشه‌ باڵیۆزه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ ئه‌مریکا جێگه‌ی بایه‌خی میدیاکانی جیهان بوون چونکه‌ واشنتۆن وه‌کو په‌نچه‌ره‌یک وابووه‌، بۆ ده‌رخستنی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی سعودیه‌. له‌هه‌مانکاتیشدا پێگه‌ی به‌هێزیان له‌ناو حکومه‌تی سعودیه‌ هه‌بووه‌. خالید بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز که‌ باڵیۆزی نوێی سعودیه‌یه‌و جێگه‌ی  عادل جبیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌ی گرته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش کوڕی مه‌لیک سه‌لمانه‌، له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی « واشنتۆن پۆست» هێرشی توندی کرده‌ سه‌ر قه‌ته‌ر و ئێران و به‌سه‌رچاوه‌ی‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاته‌که‌ی دانا. 

قه‌ته‌ر
له‌ باره‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ خالید بن سه‌لمان ووتی: پێم وایه‌ سیاسه‌ته‌کانی    قه‌ته‌ر بوونه‌ته‌ ترسێکی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیمان، به‌تایبه‌تی کاتێک قه‌ته‌ر ده‌ستده‌خاته‌ ناو کاروباری ناوخۆمان و پشتگیری هێزه‌ توندڕه‌وه‌کان ده‌کات.
کێشه‌ی سوریاو عیراق
له‌درێژه‌ری لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند: قه‌ته‌ر له‌ سوریا پشتگیری کۆمه‌ڵێک رێکخراوی ده‌کات که‌ سه‌ر به‌ قاعیده‌ن ، هه‌روه‌ها له‌ عیراقیش پشتگیری کۆمه‌ڵێک میلیشیای تیرۆریستی ده‌کات.  راشیگه‌یاند: هیوادارین قه‌ته‌ر له‌ پشتگیریکردنی تیرۆر بوه‌ستێت. 

سعودیه‌ له‌ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌
له‌باره‌ی جه‌نگ له‌دژی تیرۆره‌‌وه، جیاوازی رۆڵی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر، خالید ‌ بن سه‌لمان رایگه‌یاند: حکومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی تیرۆره‌. وتیشی: پێده‌چێت هه‌ندێک که‌س له‌ چه‌ند وڵاتێکی جیاوازدا پشتگیری تیرۆر بکه‌ن، به‌ڵام کێشه‌ی قه‌ته‌ر له‌وه‌دایه‌ که‌ حکومه‌ت خۆی پشتگیری تیرۆر ده‌کات. 

سعودیه‌و ئه‌مریکا
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه‌و ئه‌مریکاشه‌وه‌ باڵیۆزه‌که‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند: له‌سایه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆک تره‌مپ، په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئه‌مریکا پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. وتیشی: سه‌رۆک تره‌مپ زۆر به‌جددیه‌وه‌ کار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ناوچه‌که‌ ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی فرانواخوازی ئێران و پشتگیریکردنی تیرۆر له‌ناوچه‌که‌  ببنه‌وه‌. راشیگه‌یاند: ئێمه‌ زۆر دڵشادین به‌ سیاسته‌کانی ئێستای ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌. 

ئێران
له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه‌  خالید بن سه‌لمان رایگه‌یاند: ئێران چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی که‌نداوی عه‌ره‌بی کردووه‌، هه‌رئه‌مه‌ش وایکردوو ته‌واوی جیهان، به‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌شه‌وه‌، هه‌ست به‌ترس و دڵه‌ راوکێیه‌کی زۆر بکه‌ن، چونکه‌  گه‌رووی هورمز ته‌نها  بۆ ئابووری ئێمه‌ گرنگ نییه‌، بگره‌ بۆ هه‌موو ئابووری جیهان گرنگه‌. 

هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان
له‌ کۆتایی  لێدوانه‌که‌یدا خالید بن سه‌لمان رایگه‌یاند: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی زۆرباش درک به‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌که‌ن، که‌ئێران ده‌یکاته‌ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. راشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌کو عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ئاماده‌ین ‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین، بۆ سنوردانان بۆ هه‌ڵسووکه‌وت و سیاسه‌تی فراوانخوازی ئێران له‌ناوچه‌که‌ و له‌جیهاندا. 

سه‌رچاوه‌:الانصات المرکزی. العدد. 6711. 9-8-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP